ماڵه‌وه‌

بەکارهینانی غازی فرمێسک رێژ و ئازاردانی پەنابەران لەلایەن حکومەتی یۆنان بە توندی ئیدانە دەکەین

دوایی ئەوەی پەنابەرێکی زۆر بەهۆی خراپی هەلومەرجی ژیانی پەنابەرانی لە کەمپەکانی یۆنان بڕیاریاندا بەرەو سنورەکانی مەکدونیا بەڕێبکەون، رۆژی هەینی  پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکانی حکومەتی یۆنانی و پەنابەراندا ڕوویاندا لە کاتیکدا پەنابەران بەشێوەیەکی هیمانە خۆیان خێزان ومناڵەکانیان  بەتەما بوون یۆنان جیبهێڵن، بەو هۆیەوە پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکان و پەنابەران بەرپا بوو بەشێوەیەکی ئەوپەڕی دڕندانە غازی فرمێسک رێژ دابارێنرا بەسەر پەنابەران …

Read More »

گه‌یاندنی کۆمه‌ک وهاوکاری به‌‌ منالانی ئاواره‌ له‌که‌مپه‌کان به‌رده‌وامه‌

گه‌یاندنی کۆمه‌ک وهاوکاری به‌‌ منالانی ئاواره‌ له‌که‌مپه‌کان به‌رده‌وامه‌ ئه‌مرۆ 7/4/2019 تیمێکی هاوبەشی ( فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دژی هه‌ژاری)  کۆمه‌ڵێک هاوکاریان گه‌یانده‌ منالان له‌ که‌مپی ئاواره‌کانی ئاشتی له‌ عه‌ربه‌ت  . ئەو کۆمەک و هاوکاریانه‌ لەلایەن خەڵکانی مرۆڤدۆستەوە لە وڵاتی دانیمارک  رەوانە کرابوو، شایه‌نی باسه‌ کۆمه‌که‌کان بریتی بوو له‌ 123 پارچه‌ یاری …

Read More »

بکوژی ئاڤان نەجمەدین بە زیندانی زیاتر لە ١٨ساڵ سزا درا

ئاڤان نەجمەدین ئەو ژنە کوردەی کە  رۆژی دووشەمە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ جەستەی بەچەق شیۆێنراوی لە شاری ستۆک ئۆنترێنت لە ولاتی بەریتانیا  دوایی ئەوەی قوتابخانەی مناڵەکانی ئاگاداری پۆلیس دەکەنەوە کە دایکی ٤ مناڵ دوا دەکەوێت لە وەرگرتنەوەی مناڵەکانی، پاش ئەوە پۆلیس سەردانی ماڵی ئاڤان دەکات جەستەکەی بە شێواوی لە مەتبەخی ماڵەکەدا دەدۆزرێتەوە و …

Read More »

فیدراسیۆن ٨ی مارس ڕۆژی  ناڕه‌زایه‌تی ‌ دژ به‌ نایه‌کسانی  و جیاکاری و سته‌مکێشی ژنانی به‌رز ڕاگرت

سویسرا،بەریتانیا، کەنەدا سویسرا: مه‌راسیمێکی شکودار له‌ زوریخ به‌رێوه‌ چوو رۆژی یه‌ک شه‌مه‌ ١٠ مارس به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ سویسرا و ڕێكخراوی سویسرای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، مه‌راسیمێكیان له‌ شاری زوریرخی سویسرا سازكرد، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ وتاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ لایه‌ن ( ئه‌حمه‌د عه‌لی …

Read More »

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارو دۆخی پەنابەران لە کەمپی سامۆس فەهمی عەزیز

لە دورگەی سامۆسی یۆنان کە نزیک تورکیایە، زیاتر لە چوار هەزار پەنابەر لەنیو کەمپیکی پچوکی دوور لەشاری سامۆس جێگیر کراون ..ئەوەی شایەنی باسە ئەم کەمپە سەرەتا دروستکرابوو بۆ جیگیرکردنی ٤٠٠ پەنابەر بەلام لە ئێستادا زیاتر لە ٤ هەزار پەنابەری ڕۆژهەلاتی ناوەراست وباکووری ئەفریقای لە خۆگرتوە وزۆرینەی زۆری پەنابەرەکان لەنیو چادردان …

Read More »

با لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا پێکەوە بە یەک دەنگ بڵێن ” نا بۆ کوشتنی ژنان”

٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌ دژ به‌ نایه‌کسانی  و جیاکاری و سته‌مکێشی ژنان له‌ جیهاندا. چه‌وساندنه‌وه‌ وهه‌ڵاواردن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان یه‌کێکه‌ له‌ دیارده‌ ناهه‌موار و قیزه‌ونه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری. هه‌ربۆیه‌ خه‌بات بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی کۆمەڵایەتیی نێوان ژنان ‌و پیاوان وه‌ک به‌شێک له‌خەبات‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی …

Read More »

کۆمەک گەیەنرایە منالە ئاوارەکانی کەمپی عەربەت

رۆژی ٣/٣/٢٠١٩ تیمێکی هاوبەشی (بزوتنەوەی دژی هەژاری و فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران/لقی کوردستان) سەردانی کەمپی ئاوارەکانیان کرد لە عەربەت و ئەو کۆمەکانەی کە لەلایەن خەڵکانی مرۆڤدۆستەوە لە ئەوروپاوە رەوانە کرابوو، کە بریتی بوو لە یاری مناڵان، بەسەر مناڵاندا دابەشکران. شایانی ووتنە زیاتر لە ١٥٠ مناڵ سوودمەند بوون لە یاریەکان.

Read More »

پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی ده ربڕی كه هاوکاری کارەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران بکات

ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر٩ ی به یانی وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتارێهت، ئامانج عه بدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، هاوژین محمد بەرپرسی ئۆفیسی لقی کوردستان) لە پاریزگاری سلیمانی چاویان کەوت بە بەڕێز( دکتۆر هەڤال ئەبو بەکر- پارێزگاری سلێمانی …

Read More »

ئاگاداریەک بۆ رای گشتی سەبارەت بە ناردنەوەی تەرمی ئارام عەلی

ئاگاداریەک بۆ رای گشتی سەبارەت بە ناردنەوەی تەرمی ئارام عەلی بەریز حاجی عەدنان کە هەڵسا بە ناردنەوەی تەرمی جوانەمەرگ ئارام عەلی ئەم ئاگاداریەی بۆ ڕای گشتی نوسیوە ئیمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەپەری قەدردانی لەهەول ماندوبوونی حاجی عەدنان ، سوپاسی ئیحساسی بەرێزیان دەکەین سەبارەت دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی …

Read More »

ته‌رمی پەنابەر ئارام عەلی گەیشتەوە فرۆکەخانە سلێمانی

ئەمرۆ ١٠/٢/٢٠١٩  کاتژمێر ٣،١٥ بە کاتی کوردستان تەرمی پەنابەر ئارام عەلی لە شاری بەرمنگهام ی بەریتانیاوە گەیشتەوە  فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی سلێمانی لەوێ لەلایەن کەسوکاری و هاوریان ودۆستانی و لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە وەرگیرایەوە.

Read More »