ناوه‌ندی هه‌واڵگری

فیدراسیۆن لەگەل ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر دیپۆرتی پەنابەران کۆبووە

ئەمرۆ یەک شەمە ٢٣نیسانی ٢٠١٧ کاتژمێر ١١ سەرلەبەیەنی لە درێژی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران، وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە(ئاری جلال و ئەمیر احمد و بختیار عمر و ئارام قاسم) لەگەل بەریزان لە وەفدیی فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق کە پێک هاتبوو لە (مه‌حمود ڕه‌زا ...

Read More »

سیان لە پەنابەرە گیراوەکان ئازادکران

لەندەن-گرتوخانەی مۆرتن هۆل ٢٠-٤-٢٠١٧:  ئەمرۆ پێنج شەمە بەرزان  یەکێک لە  پەنابەرە گیراوەکان لە گرتوخانەی مۆرتن هٶڵەوە بە سکرتاریتی فیدراسۆنی ڕاگەیاند”ئەم ئیوارەیە ٣ پەنابەر لە هەریەک لە گرتوخانەی مۆرتن هۆڵ وکۆڵن برۆک  کە ئامادەکرابوون دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە، ئازادکران”بەرزان ئەوەشی ووت”ئەو پەنابەرانە بە کەفیل ئازاد کراون و یەکێک لەوانە هاوسەرو مناڵی هەیە ...

Read More »

په‌رله‌مانتارێکی ئه‌وروپا داوای ئازادکردنی  په‌نابه‌ره‌گیراوه‌کان ده‌کات

  برۆکسیل 19/4/2017: ئه‌مرۆ له‌ نامه‌یه‌کدا جین لامبیرت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ حزبی سه‌وز بۆ ئه‌مبیرت ڕه‌د وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌ڵێت” کۆتای به‌ دیپۆرتی ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل حکومه‌ت عێراقی بهێنن ، په‌نابه‌ره‌گیراو له‌ گرتوخانه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان ئازاد بکرێن، مافی په‌نابه‌ری بۆ په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌کان به‌ڕه‌سمی بناسێنن”

Read More »

به کە لە پچەکراوی لە بەغدا وەرگیرایەوە

لەندەن ١٢-٤-٢٠١٧: ئەمرۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا ئاراس ووتی ” کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا لە تەوالیتی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی ڕایانگرتم و بەکەلەپچەکراوەی وئیهانەت سوکایەتی  لە فرۆکەخانەی بەغدا وەریان گرتمەوە”

Read More »

لە لەندەن خۆپیشاندان دژی ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەخرێت

لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و دووسبەی پێنج شەمەیش لە لەندەن دژی بەزۆرناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، خۆپیشاندان ڕێکدەخرێت.

Read More »

با له ‌دژی به‌زۆر‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕین!

له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بۆ ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵمان به‌شداربن  ڕۆژی پێنجشه‌مه‌:13 /4/2017 کاتژمیر:5‌ تا 7 ئێواره‌ شۆێن: به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ له‌نده‌ن Home Office, 2 Marsham St, London, SW1P 4DF                 نزیکترین ئیستگای قیتاری (Westminster; St James Park😉

Read More »

یه‌که‌مین په‌نابه‌ری کورد ده‌گه‌رێنرێته‌وه‌

لەندەن10/4/2017: په‌نابه‌ر ئاراس ڕه‌سول له‌ گرتووخانه‌ی مۆرتن هؤڵ وه‌ به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی گرت و ووتی”که‌له‌پچه‌یان کردوم وه‌ ئاگاداریان کردمه‌وه‌ که‌  کاتژمێر 12 نیوڕۆ به‌ره‌و له‌نده‌ن فرۆکه‌خانه‌ی هیسرو به‌ڕێم ده‌که‌ن تا دیپۆرتی عه‌مان پاشان به‌غدام بکه‌نه‌وه‌”

Read More »

حکومه‌تی عێراقی جارێکی دیکه‌ هاوکاری ناردنه‌وه‌ی به‌زۆی په‌نابه‌ران ده‌کات

هه‌روه‌ک پێشتر ڕامانگه‌یاندوه‌، به‌دوای هه‌ڵمه‌تێ ده‌ستگیرکردنی وراپێچکردنی نزیکه‌ی 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانن، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌، دؤێنی 4 /4 ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ ده‌برێنه‌  گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کۆڵن برۆک وله‌وێ کۆده‌کرێنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کی پێش وه‌ختیان پێ بدرێت. به‌پی وته‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌له‌گرتوخانه‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن گرتووه‌، ئه‌وانه‌ی به‌رئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ...

Read More »

هه‌واڵی به‌ په‌له‌ : به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی په‌نابه‌رانی ده‌ستپێکرد

لەندەن 4-4-217:   له‌ماوه‌ی 6کاتژمێری ڕابردودا زیاتر له‌ 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان و عێراقن په‌یوه‌ندیان به‌ فیدراسیۆنه‌وه‌ کردوه‌ له‌ هه‌ریه‌ک له‌ گرتووخانه‌کانی (کۆلن برۆک وهارمنسورس )نزیک فرکه‌خانه‌ی هیسرۆ له‌ له‌نده‌ن به‌ هۆکاریکی نادیار کۆکراونه‌ته‌وه‌.

Read More »