ناوه‌ندی هه‌واڵگری

پەنابەران بەزەبری هێز بەرەو شۆێنێکی نادیار ڕاپێچ کران

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی٢٧/٣/٢٠٢٠ پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە زەبری هێز پەنابەرانی سەرسنوری نێوان تورکیاو یۆنان لە دەروازەی ( پازار کۆڵێ ) سەر بەشاری ئەدرنایان ناچارکردووە ئەو ناوچە سنوریە چۆڵبکەن و سواری پاسیان کردوون و بەرەو شؤێنێکی نادیار ڕاپێچکران”

Read More »

تورکیا هێزی سەربازی ڕەوانەی سەر سنور کرد

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە :  هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوای سەردانیکردنی ( سڵێمان سۆیڵۆ ) وەزیری ناخۆی تورکیا ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠٢٠ بۆ سەر سنورەکانی نێوان تورکیاو یۆنان بۆ ئاگاداربوونی دۆخی سنورەکانی تورکیا،  ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠ زیاتر لە ( ١٠٠٠ ) سەربازی تایبەتی بە گشت پێداویستیە سەربازییەکان ڕەوانەی سەر سنورەکان کرد وهیزه‌کانیان …

Read More »

سێ پەنابەر گیانیان لەدەستداوەو  ٢١٤  پەنابەریش بەسەختی بریندار بوون

هیوا خدر :  ئەو زانیاریانەی لەڕێگای پەیوەندی  تەلەفونی بەو پەنابەرانەی لەسەرسنورەکانی تورکیا بەدەستی هێناوە  بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە پەنابەران لەسەر سنورەکانی یۆنان و تورکیان سەخترین ساتەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن و لەچاوەڕوانی کرانەوەی سنورەکانی یۆناندان بەڵام هێشتا یۆنان بەردەوامە لە داخستنی سنورەکانی وە بەکارهێنانی توندوتیژیش بەرامبەر بەو پەنابەرانەی دەپەڕنەوە …

Read More »

ژمارەیەک  خێزانی پەنابەری کورد لە سنوری نێوان تورکیاو یۆنان بێسەرو شوێنن

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە تورکیا:٢٤/٣/٢٠٢٠: هیوا خدر : بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” سێ خێزانی پەنابەری کوردی عێراق و دوو خێزانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی دوو هەفتەیە بێسەرو شوێنن هیچ هەواڵێکیان نیە کە بەشێکیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو تەندروستیان باش نیە..”

Read More »

پەنابەران دوای بێ ئومێدبوونیان لە نەکردنەوەی سنورەکانی یۆنان بەکۆمەڵ سنورەکان بەجێ دەهێڵن و بەسەدان برینداریش هەیە

لە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنەوە هیوا خدر : بە هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند/ دوای کردنەوە سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەنابەراندا یۆنان و یەکێتی ئەورووپاش هیچ بڕیارو هەڵوێستێکی ئەرێنیان بۆ پەنابەران نەبوو ئەمەش بێ ئومێدی پەنابەرانی لێکەوتەوە

Read More »

خراپی بارودۆخی پەنابەران لە سنوری نێوان تورکیاو یۆنان

ئەدرنا: سات بەسات ڕێژەی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیاو یۆنان لە شاری ئەدرنا لە زیادبوندایە لەسەرجەم شارەکانی تورکیاوە سەرجەم پەنابەرانی ووڵاتان ڕوو لەو شارە سنوریە دەکەن لەلایەن تورکیاوە نەک ڕێگریان لێناکرێت بەڵکو بە هاوکاریشیان دەکرێت بە گواستنەوەیان بۆ خاڵە سنورییەکانی شاری ئەدرنا

Read More »

تورکیا و یه‌کیتی ئه‌وروپا به‌رپرسه‌ له‌هه‌ر روداوکاره‌ساتێکی مرۆی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا

سەبارەت بەبارودۆخی پەنابەران لەسەر سنوری نێوان تورکیاو یۆنان هیوا خدر: بە ناوه‌ندی هه‌واڵگری  فیدراسیۆنی ڕاگەیاند هێزێکی زۆری یۆنانی دەروازەی ( پازار کولی و کاستانتس ) نێوان تورکیاو یۆنانیان داخستوەو کە سەر بەشاری ئەدرنایە هەروەها بەبەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژو بۆمبی دەنگی دەیانەوێت پەنابەران ناچاربکەن بگەڕێنەوە بۆ ناوخاکی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لەنێو …

Read More »

لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک ٨  پەنابەر برینداربوون

 تورکیا-ئەدرنا: هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئۆزونکوبرو سەر بەشاری ئەدرنا لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی پەنابەراندا ( ٨ ) هەشت پەنابەر بەسەختی برینداربوون دواتر لەلایەن پۆلیسەوە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.” 

Read More »

په‌نابه‌رێک پاش ئازاردانی به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌، دیپۆرت تورکیا ده‌کرێته‌وه‌

هیوا خدر به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”ڕۆژی ٢٠/٢/٢٠٢٠پەنابەرێکی میسری بەناوی ( محمود محمد ) تەمەن ٣٦ ساڵ دوای پەڕینەوەی بۆ یۆنان لە لەشاری ئەدرناوە ماندویەتی و ترسی ڕێگا تینی بۆدێنی لەنزیک ڕووباری ئەفروس خەوی لێدەکەوێت دوای چەند کاتێکی کەم پۆلیسی یۆنانی دەدەن بەسەریداو دەستگیری دەکەن و هەرچی بەڵگەنامەو پارەو مۆبایل و جل وبەرگی …

Read More »