Breaking News

ناوه‌ندی هه‌واڵگری

فیدراسیۆن سەبارەت بە ٣٦ پەنابەرە گیراوەکە ڕێکخراوە جیهانیەکانی ئاگادار کردەوە

لەندەن/٣مارسی ٢٠١٨: ئیشێڵ هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە لەندەن سکرتاریتی فیدراسۆنی ئاگادارکردەوە کە”نامەیەکیان ئاڕاستەی هیومەن رایت وەچ وئەمنستی ئەنتەرناسیونال ورێکخراوەکانی مافی مرڤ کردوە کە ناڕەزایەتی دەرببرن وداوا ئازادکردنی ئەو ٣٦پەنابەرە عیراقیە بکەن کە لە ئەردنە ی تورکیا دەستبەسەرن”

Read More »

ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ر له‌ زیندانه‌کانی تورکیاوه‌ داوای هاوکاری ده‌که‌ن

تورکیا-30مارسی 2018:  له‌لیدوانێکی ته‌له‌فونیادا بۆ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری عێراقی که‌ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ له‌زیندانی شاری ئه‌درن ده‌ستبه‌سه‌رن داوا ده‌که‌ن هاوکاری بکرێن بۆ ئازاد بوونیان .. یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ ووتی”ژماره‌مان 36 که‌سه‌ له‌وانه‌ 9 ژن و15 مناله‌ که‌ منالی 8مانگمان له‌گه‌ڵدایه‌و له‌ بارودۆخێکی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین..”

Read More »

هاوارێک لە پەنابەرانی کورد لە گرتوخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیاوە

٢٣مارسی ٢٠١٨: لە لیدوانێکدا ژمارەیەک پەنابەری کورد لە گرتووخانەدەستبەسەرەکانی (کۆلن بروک،مۆرتن هۆل،هارمۆندۆرس..) لە ڕێگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە لەسەر دۆخی نالەباری گرتوخانە دەستبەسەرەکان ومامەڵەی کاربەدەستان وژیانیان لە بەریتانیا ، پەیامیک ئاڕاستەی ڕای گستی خەلکی کوردستان دەکەن وداوا دەکەن”فشار بهێنن بۆ حزب ولایەنە سیاسی وپەرلەمانتارەکان لە بەغدا کە ڕێگە نەدەن حکومەتی ...

Read More »

“تێکۆشان له‌ پیناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌ران درێژه‌ی هه‌یه‌”‌

به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شداری ده‌کات، له‌چالاکی ژماره‌یه‌ک له‌ رێکخراوه‌کانی ژنان به‌کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی. له‌م پیشانگایه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌کی خه‌بات و تێکوشانی دوو دەیه‌ی فیدراسیۆن له‌ پێناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌راندا له‌به‌ریتانیا دا نیشانده‌درێت.

Read More »

ده‌شتی جه‌مال نامه‌یه‌کی کراوه ی ئاڕاسته‌ی‌  سه‌رۆک وه‌زیرانی چیک کرد

له‌نده‌ن-27/2/2018 ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیرکردنی سالح موسلم به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌و نامه‌یه‌کی کراوه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی چیک کرد له‌ نامه‌که‌دا داوا ده‌کات” ده‌ستبه‌جێ سالح موسلم ئازاد بکه‌ن و حکومه‌تی چیک خۆی نه‌خاته‌ نیو پلانی دژی مرۆڤایه‌تی که‌ حکومه‌ت تورکیا ده‌یه‌وێت به‌و که‌یسه‌ په‌رده‌پۆشی تاوانه‌کانی خۆی ...

Read More »

دیپۆرتی په‌نابه‌رێک بۆ به‌غدا ڕاگیرا

له‌نده‌ن-23/2/2018 به‌نابه‌ر (ت،ح) له‌ گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلن بۆرک له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند” دوای ئه‌وه‌ی به‌ که‌له‌پجه‌کراوی بردمیانه‌ فرۆکه‌خانه‌ی هیسرۆ تا له‌ڕێگای هیلی ئاسمانی مه‌لکی ئه‌رده‌نی دیپۆرتی به‌غدام بکه‌نه‌وه‌ به‌لام دوای یه‌ک کاتژمیر دوباره‌ گێرایانمه‌وه‌ گرتوخانه‌که‌و پیان ڕاگه‌یاندم دیپۆرتت ڕاگیراوه‌”

Read More »

ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد له‌ زیندانه‌وه‌ نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن

له‌نده‌ن-گرتوخانه‌ی کۆڵن برۆک-23/2/2018 ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد که‌ هه‌مویان هاولاتی هه‌رێمی کوردستانن له‌ڕێگای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن وداوا ده‌که‌ن”خه‌ڵکی کوردستان فشار بهێنن بۆ ئه‌حزبو لایه‌نه‌سیاسیانه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ کوردانه‌ی به‌ناوی نۆێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌ به‌غدا دانیشتون تا ڕێگه‌نه‌ده‌ن که‌ حکومه‌تی عێراقی بازرگانی به‌ژیان و ...

Read More »

حکومه‌تی عێراقی به‌رده‌وامه‌ له‌هاوکاریکردنی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران

له‌نده‌ن-20/2/2018 به‌نابه‌ر (ت،ح) له‌ گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلن بۆرک له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند”تیکتیان پێداوم ورۆژی 23 شوبات دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ به‌غدا ده‌کرێمه‌وه‌‌”ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ئه‌وه‌شی وت”خه‌ڵکی شاری سلێمانیم و ماوه‌ی 17ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م و خاوه‌نی 2منداڵم‌”

Read More »

وه‌ڵامی فیدراسیۆن بۆ که‌سوکاری سامان به‌هادین مه‌جید

وه‌ڵامی فیدراسیۆن بۆ که‌سوکاری سامان به‌هادین مه‌جید به‌رێزان که‌سوکاری کاکه‌ سامانی ئازیز سوپاس بۆ نامه‌که‌تان و ئێمه‌ش بە ناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیه‌وه ئەوپەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆمه‌رگی کاکه‌ سامان ڕاده‌گه‌یه‌نیین لەم خەمە قورسەدا لە پاڵتاندا ڕادەوەستین.

Read More »