ناوه‌ندی هه‌واڵگری

لە لەندەن خۆپیشاندان دژی ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەخرێت

لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و دووسبەی پێنج شەمەیش لە لەندەن دژی بەزۆرناردنەوەی ئەو پەنابەرانە، خۆپیشاندان ڕێکدەخرێت.

Read More »

با له ‌دژی به‌زۆر‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕین!

له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بۆ ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵمان به‌شداربن  ڕۆژی پێنجشه‌مه‌:13 /4/2017 کاتژمیر:5‌ تا 7 ئێواره‌ شۆێن: به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ له‌نده‌ن Home Office, 2 Marsham St, London, SW1P 4DF                 نزیکترین ئیستگای قیتاری (Westminster; St James Park😉

Read More »

یه‌که‌مین په‌نابه‌ری کورد ده‌گه‌رێنرێته‌وه‌

لەندەن10/4/2017: په‌نابه‌ر ئاراس ڕه‌سول له‌ گرتووخانه‌ی مۆرتن هؤڵ وه‌ به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی گرت و ووتی”که‌له‌پچه‌یان کردوم وه‌ ئاگاداریان کردمه‌وه‌ که‌  کاتژمێر 12 نیوڕۆ به‌ره‌و له‌نده‌ن فرۆکه‌خانه‌ی هیسرو به‌ڕێم ده‌که‌ن تا دیپۆرتی عه‌مان پاشان به‌غدام بکه‌نه‌وه‌”

Read More »

حکومه‌تی عێراقی جارێکی دیکه‌ هاوکاری ناردنه‌وه‌ی به‌زۆی په‌نابه‌ران ده‌کات

هه‌روه‌ک پێشتر ڕامانگه‌یاندوه‌، به‌دوای هه‌ڵمه‌تێ ده‌ستگیرکردنی وراپێچکردنی نزیکه‌ی 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانن، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌، دؤێنی 4 /4 ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ ده‌برێنه‌  گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری کۆڵن برۆک وله‌وێ کۆده‌کرێنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کی پێش وه‌ختیان پێ بدرێت. به‌پی وته‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌له‌گرتوخانه‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن گرتووه‌، ئه‌وانه‌ی به‌رئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ...

Read More »

هه‌واڵی به‌ په‌له‌ : به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی په‌نابه‌رانی ده‌ستپێکرد

لەندەن 4-4-217:   له‌ماوه‌ی 6کاتژمێری ڕابردودا زیاتر له‌ 30 په‌نابه‌ر که‌زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان و عێراقن په‌یوه‌ندیان به‌ فیدراسیۆنه‌وه‌ کردوه‌ له‌ هه‌ریه‌ک له‌ گرتووخانه‌کانی (کۆلن برۆک وهارمنسورس )نزیک فرکه‌خانه‌ی هیسرۆ له‌ له‌نده‌ن به‌ هۆکاریکی نادیار کۆکراونه‌ته‌وه‌.

Read More »

 فیدراسیۆنی پەنابەران دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی بۆ نەخۆشخانە شۆڕش دابینکرد.

٣٠-٣-٢٠١٧ کوردستان- سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرایەکی ڕۆژنامەوانیدا لەلایەن فیدراسیۆنی پەنابەران لەھەرێمی کوردستان و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پڕۆژەیەکی نوێ خرایە بواری جێبەجێکردن بۆ خزمەتکردنی زیاتری لێقەوماوانی جەنگ ئاوارە و پەنابەران.

Read More »

دۆخی په‌نابه‌ران و ئێزیدیه‌كان له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش و جه‌نگی موسڵدا

ناونیشانی سمینارێکه‌ فیدراسیۆنی سەراسەری په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ به‌ڕێز به‌هار مونزر، به‌ڕێوه‌به‌ری “ڕێکخراوی خەڵک بۆ گه‌شه‌پێدان” لە کوردستان سازده‌کات. لەم سیمینارەدا لەسەر دۆخی ژنانی رزگاربووی ژێر چنگی، دەسەڵاتی ڕەشی داعش و هەروەها ئاوارەکانی شەڕی موسڵ قسەو باس دەکات. هاتن بۆ هه‌مووانه‌

Read More »

بەهۆی  گیان لەدەستدانی ژن ومناڵە پەنابەرەکە نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی ولاتانی یەکیتی ئەوروپا وحکومەتی یۆنانیکرا

یۆنان ٢٧نۆڤمبەری ٢٠١٦: لەنامەیەکی ناڕەزایەتیدا کە دەشتی جەمال سکرتێری فیدرراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ئاڕاستەی یەکیتی ئەوروپا وحکومەتی یۆنانیکرد تێدا حکومەتی یۆنانی و وولاتانی ئەوروپای بەرپرس کرد لە مەرگی ژن ومنالێک وسوتانی ژن ومنالێکی دیکە لە کەمپی مۆریای  دورگەی لیسبۆس. 

Read More »

به‌ریتانیا  یه‌که‌مین کاروانی مێر منداڵی که‌مپی کاڵاسی وه‌رگرت   به‌ریتانیا-18 ئۆکتۆبه‌ری 2016:

    دۆێنی  دووشه‌مه‌ 16 ئۆکتۆبه‌ری 2016 وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا یه‌که‌مین کاروانی مێر مندالانی که‌مپی کاڵاسی‌ له‌ فه‌ره‌نساوه‌ هێنایه‌ بنکه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ کرۆیدن . ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ 14 مێر مندال بوو له‌ لایه‌ن گرۆپیک له‌ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌هێنایان به‌ریوه‌ چوو.

Read More »

کۆبوونەوەی بەڕێزان دەشتی جمال سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران و ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتاریەتی فیدراسیۆن لە بالۆیزخانەی یۆنانی لە لەندەن لەسەر کەیسی ئەو پەنابەرانەی بی سەروشۆێنن.

  لەدرێژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی پەنابەراندا سەبارەت بە کەیسی بێسەروشوێنبووان ٢٧/٩/٢٠١٦ لەندەن نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەک لە بەڕێزان دەشتی جمال سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران و ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتاریەتی فیدراسیۆن بەمەبستی بەدواداچوون سەبارەت بە کەیسی پەنابەرانی بێسەروشوێن بووانی دەریای ئیجەو چەند پرسێکی دیکە سەردانی کنسوڵی گشتی یۆنان Dimitrios c. Dochtsis یان کرد ...

Read More »