سیان لە پەنابەرە گیراوەکان ئازادکران

لەندەن-گرتوخانەی مۆرتن هۆل ٢٠-٤-٢٠١٧:

 ئەمرۆ پێنج شەمە بەرزان  یەکێک لە  پەنابەرە گیراوەکان لە گرتوخانەی مۆرتن هٶڵەوە بە سکرتاریتی فیدراسۆنی ڕاگەیاند”ئەم ئیوارەیە ٣ پەنابەر لە هەریەک لە گرتوخانەی مۆرتن هۆڵ وکۆڵن برۆک  کە ئامادەکرابوون دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە، ئازادکران”بەرزان ئەوەشی ووت”ئەو پەنابەرانە بە کەفیل ئازاد کراون و یەکێک لەوانە هاوسەرو مناڵی هەیە لە بەریتانیا”هەروەها مەریوان لە گرتوخانەی کٶڵن برۆکەوە ووتی”ئەمرۆ کارمەندێکی گرتوخانەکە ئاگاداری کردینەوە کە وەزارەتی ناوخۆ  لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری تردا دەتانبینێت وپێمان دەڵێن چارەنوسمان چی دەبێت “

مەریوان ووتیشی”  هاوسەرو دوومناڵم هەیە دەیانەوێت دامانبڕن وژیانمان لێ تێک بدەن”

ئەم سێ پەنابەرە  لەو ٣٠ پەنابەرن کە لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە ماوەی سی هەفتە زیاترە دەستگیرکراون تا بە زۆر ملی ڕەوانەی بەغدایان بکەن بەپێ ڕێکەوتننامەیەکی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا ، لەو بارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ئاستی بەریتانیا و ئەوروپا وعێراق و کوردستان هەڵمەتیکی دژ بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بەرێخستوە تا ئەو پەنابەرانە لە مەترسی ناردنەوە ڕزگار بکات.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *