پەنابەرێک لە دیپۆرتکردنەوە ڕزگاری بوو   لەندەن-فرۆکەخانەی هیسرۆ٣/٥/٢٠١٧:

 

 چوارشەمە  قارەمان ئەو پەنابەرە کوردەی بڕیار بوو لە ڕێگای هێڵی ئاسمانی تورکیەوە دیپۆرتی بە غدا بکرێتەوە بە پشتیوانی سەرنشینەکانی فرۆکەکە ولە درێژی هەوڵەکانی فیدراسیۆندا گەڕێنرایەوە گرتووخانەی کۆڵن برۆک لە لەندەن.قارەمان هاولاتیەکی خەڵکی شاری کەرکوکەوە ماوەی ١٤سالە لە بەریتانیا ژیان بەسەردەبات و خاوەنی مناڵێکە لەشاری پیتەبرۆ بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ئەپەری سپاس گوزارم لە هەوڵەکانی فیدراسیۆن و سەر نشینەکانی نیو فرۆکەکە کە بەهانامەوەهاتن و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا و سەرئەنجام بەهۆی ئەو فشارانەوە دایانگرتمە خوارەوەو بەکەلەپچەکراوەی گیرایانمەوە  گرتوخانەی کۆڵن برۆک”

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەدوایین هەولەکانیان لە پەیوەند بە دیپۆرتی پەنابەران ووتی” ڕێگای جۆراجۆرمانگرتۆتەبەر لە پێناو شکستپێهێنانی ڕێکەوتنامەی نێوان حکومەتی بەریتانیاو عێراق لە ئاستی دەرەوە ناوەوەدا بەتایبەتی دوای ناردنەوە پەنابەریک بۆ بەغدا وهێنانی ئیمزای ١٠٤ ئەندام پەرلەمانی عێراقی، نامەی ناڕەزایەتیمان ئاڕاستەی مەلیک عبدولا وهیلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنیکرد پاش ئەوەی ئێستا ئەو دەرگایەمان بەڕووی سیاسەتی قیزەوندی دیپۆرتدا گرت، حکومەتی بەریتانیا پەنای بردە بەر هێڵی ئاسمانی تورکی پاشان ئێمە نوکی نارەزایەتیەکانمان بەرامبەر بەوانیش توندکردەوە لەماوەی ٢٤کاتژمێردا دەیان نامەی نارەزایەتیمان ناردۆتە سەر باڵوێزخانەکانی تورکیا لە لەندەن وواشنتن وپاریس وبەلجیکا.. داوامانکردوە نەبن بە بەشێک لەم سیاسەتەو بەفەوری فرۆشتنی تیکت بە حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن وژیانی هاولاتیانی عێراقی نەخەنە مەترسیەوە “

دەشتی ئەوەشی ووت” لەگەڵ جۆن مکدونالد لە حزبی لیبەرقسەمکرد وە بەڵێنی داوە مەسەلەیە ی دیپۆرتی پەنابەرانی عێراقی ببەنە پەرلەمانی بەریتانیاو بەتەواوی توانا وە خۆی  وجیرمی کۆبن سەرۆکی حزبی لیبەر پیشتیوانی لەهەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەن “

هەرلە درێژی هەولەکانی فیدراسیۆندا ئاری جەلال بەرپرسی فیدراسیۆن لە کوردستان پی ڕاگەیاندین “دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن سکرتارێتی فیدراسیۆنەوە ،  ئەمرۆ تیکتی ئەو پەنابەرەوە نارەزایەتی نامەی فیدراسۆنمان  گەیاندە نوسینگەی هێڵی ئاسمانی تورکی لە شاری سلێمانی و چاومان کەوت بە چوار کارمەندو داوامانکرد بەرپرسەکەیان ببینین، دوایی پەیوەندی تەلەفونی بە بەرپرسەکەیانەوەو گەیاندنی نیگەرانی ئێمە بەوەی نەبن بە بەشیک لە بەرێوەبردنی سیاسەت دیپۆرتی پەنابەران وتەواوی ئەو تیکتانەی فرۆشراوە بە مەبەستی ناردنەوەی پەنابەران هەڵبوەشێننەوە و بەپێچەوانەشەوە هێڵی ئاسمانی تورکی دەکەوێتە بەردەم ناڕەزایەتی فیدراسیۆن لە ڕێگای میدیاکانەوە. ئەوانیش بەڵینیاندا بەیانی بەرپرسەکەیان فیدراسیۆن لەوەلامی ئەو نامەیە وداوکاریەکانمان ئاگادارمان بکەنەوە”

ئەم  پەنابەرە  لەو ٣٠ پەنابەرن کە لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە ماوەی زیاتر لەمانگێکە دەستگیرکراون تا بە زۆر ملی ڕەوانەی بەغدایان بکەن بەپێ ڕێکەوتننامەیەکی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا ، لەو بارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ئاستی بەریتانیا و ئەوروپا وعێراق و کوردستان هەڵمەتیکی دژ بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بەرێخستوە تا ئەو پەنابەرانە لە مەترسی ناردنەوە ڕزگار بکات.

بۆ هەوالی زیاتر ىڕوانە مالپەری فیدراسیۆن لە:

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *