Breaking News

مامه‌ڵه‌کردن به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ مه‌حکومه!

 ‌له‌باره‌ی هاوکاریکردنی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران

ڕۆژی یەک شەمە ٢٨ ئایار یەکێک لەو پەنابەرە کوردە گیراوانەی ماوەیەی جەند مانگێکە لە  لەندەن بەمەبەستی ناردنەوەی زۆر ملی ڕاگیراون لەلایەن ٤کۆماندۆ وە دکتۆرێکەوە  دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کرایەوە  لەویش دوای وەرگرتنەوەی داوای کەفالەتی لێدەکەن وسەرئەنجام دوایی وەرگرتنی پەنجە مۆر کاتژمیر ٨بەیانی بەکاتی کوردستان ئازادی دەکەن، ژمارەیەکی دیکەش لەو پەنابەرانە لە گرتوخانەکانی بەریتانیا تیکتی ناردنەوە بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێریان بۆ دیاری دەکرێت.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەوەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرە و ڕازی بوون به‌دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆ به‌ڵگه‌ی هاوکاری کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌ بۆ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و ڕاوه‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمه ‌له‌که‌نار سیاسەتی نەژاد پەرستانەی حکومەتەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە پەنابەران وبەڵگەیەکی دیکە ئاشکراده‌کات کە ئه‌م ده‌سه‌ڵات وحکومەته‌ هیج باکیان بە هاولاتی ژیر دەستی خۆیان نیە و ئامادەی هەموو دەستگرتن وهاوکاریەکن بەخاتری گه‌یشتن به‌قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان و دڵ رازیکردنی حکومەتەکانی ئەوروپا لە پێشیانەوە حکومەتی بەریتانیا.

وادیارە دیپۆرتکردنەوەی زیاتر لە ٦هەزار پەنابەر لە چەند ساڵی ڕابردودا بۆ هەرێمی کوردستان وبێ دەربەستی وچاونۆقاندن لەمەرگی تراژیدیایانەی دەریایی نزیک بە ١٥٠ پەنابەر ی هەرێمی کوردستان له‌نیو شەپۆلی دەریا وهه‌موو ئه‌و خۆکوژیانه‌ی که‌ژیانی له‌په‌نابەرانێکی وه‌ک”هاوکار رووفو ، ڕێبین ڕەشیدوعوسمان ڕەسول،حسین عەلی ،ئاوات ئەبو بەکر..”سه‌نده‌وه‌ هیچ نرخێکیان لای ئه‌م ده‌سه‌لاته‌و به‌رپرسانی نییه‌. وادیاره‌  ژیانی فه‌ردی و خیزانی وچاره‌نوسی ئه‌و دەیان هاولاتیانه‌ی کوردستان که‌لە گرتوخانەکانی “کۆڵن برۆک و برۆک هاوس، تنزلی هاوس وهاردمەنسورس و مۆرتن هۆڵ وکامسفیلدو…ماشتاو کۆلەرەیتو گیڤلەوسانڤیکاو کەمپەکانی ئوسترالیاوبولگاریا ولاتانی دیکەی ئەوروپا…ده‌ستبه‌سه‌رن، هێشتا ویژدانی خەوتوی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم ڕاناچلەکێنێ وناچاریان ناکات به‌وه‌ی ئاوڕێک له‌ئاکامه‌ زیانباره‌کانی سیاسه‌تێک بده‌نه‌وه‌ که‌به‌زه‌ره‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م هاوکاری وکۆمه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم وئه‌م هه‌ڵوێسته‌ دژی ئینسانیه‌ی کاربه‌ده‌ستان، ئەوەمان پێ دەڵێت که‌نه‌ک هه‌ر یه‌ک زه‌ڕە‌، پره‌نسیپی ئینسانی وراوه‌ستان له‌پشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هاولاتیانی کوردستاندا، لای ئه‌م عالی جه‌نابانه‌ به‌هایه‌کی نییه‌، بگره‌  ئامادەن بۆ بردنە پیشەوەی قازانجو بەرژەوەندیەکانی خۆیان جارێکی دیکە مەسەلەی پەنابەران بەدەستەوە بگرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسیو دیبلۆماسیو بازارگانیکردن به‌چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه‌. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌رانی  کوردستان،  له‌ولاتانی ده‌ره‌وه‌، دریژکراوه‌ی هه‌مان هه‌ڵسوکه و‌ته‌ که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی کوردستان  گرتویانەتەبەر‌، له‌وانه‌ داشکانه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی جه‌نگ وقه‌یرانی ئابوری بەسەر شانی خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتدا. سیاسه‌تی نه‌دان ‌وپاشه‌که‌وتکردنی موچه‌، خۆدزینه‌وه‌ له‌دابینکردنی ئاو و کاره‌باو خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیو خوێندن تاسیاسه‌تی بیکارکردن و دانانی باج و خەراجی زۆر لەسەر هاوڵاتیان و گرانکردنی نرخی شتومه‌ک، تا ژیرپێنانی مافو ئازادیه‌کانی هاوڵاتیان .. ئه‌مانه‌ هه‌مویان له‌پاڵ هاوکاریکردنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ هه‌ولێر یه‌ک ئامانجو یه‌ک کارنامه‌ی دژی خه‌ڵکی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان ده‌خاته‌ ڕوو که‌ده‌بێ به‌خه‌باتی ئا زادیخوازان به‌ری پێبگیرێت.

فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئه‌م سیاسه‌ت و مامه‌ڵە‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم مه‌حکوم ده‌کاو به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یناسێنێ. هاوکات فیدراسیۆن داوا له‌ئازادیخوازان ولایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌ران له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌کات، به‌شێوه‌ی گونجاوی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر به‌م سیاسەتەی ده‌سه‌ڵاتدارانی وکوردستان ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕن و داوابکه‌ن که‌ده‌ست له‌سیاسه‌تی مامه‌ڵە‌کردن به‌چاره‌نوسی په‌نابه‌رن هه‌ڵگرن وچیتر وه‌ک‌ ته‌ره‌فێک بۆ گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان له‌هاوکاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا ڕۆڵ نه‌گێڕن . 

 

 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

About ifir web

Check Also

پرۆژه‌ی Watch the Med به‌رامبه‌ر پێشلکاریه‌کان دژی مافی په‌نابه‌ران له‌ده‌ریادا بناسن

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی(IFIR) به‌پێویستی ده‌زانیت شه‌به‌که‌ی Watch the Med به‌ په‌نابه‌ران بناسینێت که‌ به‌رنامه‌یه‌کی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *