Breaking News

داوای ئازادکردنی ده‌ستبه‌جێی ئارام به‌ختیار ده‌که‌ین!

ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌که‌ “ئارام به‌ختیار” په‌یامنێری ئین ئار تی، به‌بڕیارێکی دادگای لێکۆلینه‌وه‌ی که‌لار ده‌ستگیرکراوه، ‌ئه‌م بڕیاره‌ش به‌دوای ئه‌وه‌دا دێت که‌ناوبراو ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌وانی ‌له‌سه‌ر که‌یسی “عامر محمد خورشید”‌ بلاوکرده‌وه‌، که‌به‌هۆی “دزینی شیری منال و دایبی”ه‌وه‌، حکومی11سال زیندانی بۆ ده‌رکرا.

ئه‌م بڕیاره‌ بڕیاری ده‌سه‌ڵات‌ و سیسته‌مێکی قه‌زاییه‌ له‌کوردستاندا، که‌ له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایدا به‌ریوه‌ ده‌چێت. سیسته‌مێکی قه‌زایی که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی و ئابوری نایه‌کسان وپێچه‌وانه‌یه‌ به‌مافو ئازادیه‌کانی زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان، وسه‌راپا گه‌نده‌ڵه‌ هه‌ربۆیه‌ دزه‌ گه‌وه‌ره‌کانی له‌سه‌رو حوکمی یاساوه‌ داناوه‌ وله‌م‌ قه‌یرانو ته‌نگانه‌ ئابووریه‌دا که‌ هه‌ژاری و نه‌داری وبیکاری  نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان که‌مه‌ری خه‌ڵکی کوردستانی شکاندوه، ‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندانو کاربه‌ده‌ستانی حزبی وحکومی ئاوه‌ڵاکرده‌وه‌ بۆ تاڵانی و جه‌رده‌یی. ڕۆداوه‌کانی ڕۆژانه‌ به‌ڕۆشنی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌دادگاو قه‌زاکان شتێکیتر نییه‌ جگه‌ له‌ وه‌سیله‌یه‌کی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵکاران و پڕکردنی گیرفانیان له‌سه‌ر حسابی نان و بژێوی خه‌ڵکی هه‌ژارو برسی.  

ئێمه‌ له‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری ئه‌وه‌ی داواده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ ئارام به‌ختیار ئازادبکرێ هاوکات گرتنی ڕۆژنامه‌نوسان مه‌حکوم ده‌که‌ین وبه‌ کرده‌وه‌یه‌کی سه‌رکوتگه‌ری ده‌یناسێنین .  ئازادی بیقه‌یدوشه‌رتی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌بێ وه‌ک مافێکی جێگیر به‌ڕه‌سمی بناسرێ و له‌پێشیانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات و دادگاکان په‌یره‌وی لێبکه‌ن.‌

 

ده‌شتی جه‌مال

سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

31/5/2017

About ifir web

Check Also

ده‌شتی جه‌مال

هۆکار چیە ماوەیە ک کۆچ کردن وەستاو لە ئێستەدا بە لێشاو دەستی پێ کردۆتەوە؟؟ ئایا ئەم کۆچە تەنها کوردی گرتۆتەوە؟؟

گفتوگۆی ڕادیۆ ته‌كسی  له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال سه‌باره‌ت به‌ هۆکار چیە ماوەیە ک کۆچ کردن وەستاو ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *