ڕووبەڕووبوونەوەوپێکدادان ڕوودەدات لەنێوان پۆلیسی یۆنانی و پەنابەران لە کەمپی لێسڤۆس لە یۆنان. ١٠ ی تەمموزی 

٢٠١٧Tasos Kokkinidis

سالار سەعید

 ئاگربەربووە کەمپێکی گەورەی پەنابەری لە دوورگەیەکی یۆنانی بەناوی (لێسڤۆس)دوابەدوای پیشاندانی

 ناڕەزایەتیەک لەنێو کەمپەکەدا .
نائارامی یەکە کاتێک ڕوویدا کە کۆمەڵێک پەنابەر دەستیاندایە نارەزایەتی لە دەرەوەی سێنتەرێک بەناوی سێنتەری پێش بەجێهێشتن (پێش ڕٶیشتن) کەلە نێو کەمپی (مۆریە)کارو فەعالیەت دەکات لە هەوڵێکدا بۆ سەرنج ڕاکێشانی ئاستی خوارەوەی باروڕەوشی ئەو پەنابەرانەی کە لەچاوەڕوانی دان بۆ دیپۆرت بوونەوە بۆ تورکیا و لەگرتووخانەدا هێڵراونەتەوە. 


پۆلیس هەوڵی داوە کە پاسەوانی سینتەرەکە بکات بەلام بەردباران کران وئەوانیش گازی فرمێسک ڕێژیان بەسەردا ڕشتوون. بەپێ ی ئاژانسی هەوالەکانی ئەثینا-مەکەدۆنیا، دووچادری گەورە و دوو بینای جاهز (مسبق الصنع) سووتێنراون لەکاتێکدا دەوترێ کە پەنابەران ڕێگەیان لە خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە گرتووە لەچوونەناو بینا و شوێنی کەمپەکە. پەنابەران بەردیان گرتووە لە ئاگرکوژێنەرەوەکان و حەریقەکان، ئەمە بەثێ ی ڕاپۆرتە مەحەلیەکان.
هیچ ڕاپۆرتێک نیە سەبارەت بە برینداریەکان. 


زیاتر لە ١٤٠٠٠ پەنابەر لە دوورگەی لیسڤۆس و دوورگەکانی تری یۆنان نزیک تورکیا گیریان خواردوە.
ئەو پەنابەرانە ڕێگەیان پێ نادرێ کە سەفەربکەن بۆ سەرزەمینی سەرەکی یۆنان (بەشەگەورەکەی یۆنان) بەپێ ی بڕگەو مەرجەکانی ڕێکەوتننامەی نیوان یەکیەتی ئەوروپا وتورکیا کەلەسالی ڕابردوودا پێ یگەیشتن.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *