ئاگاداریەک لە نۆینەری فیدراسیۆن لە تورکیاوە… چیتر خۆتان بە سوری لەقەڵەم مەدەن !

پەنابەرانی کورد کە بەرێگای قاجاخدا دەرۆن بەرەو یۆنان و دواتر دەگیرێن دەڵێن ئێمە سوریین تەنها ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دیپۆرتی کوردستان نەکرێنەوە ، ئەم وتنەش لەلایەن قاچاخچیەکانەوەیە وایان پێ دەڵێن بۆ ئەوەی دیپۆرت نەکرێنەوە بۆ کوردستان .

ئەم قسانە نەک رزگاریان ناکات بەڵکو ئەوەندەی دیکە لەزیندان دەیانهێڵنەوە و تەحقیقیان لێ دەکەن دوا جاریش ئەگەری دیپۆرتی سوریا هەیە . هەروەک بەداخەوە ئەو ١٣٠ هاولاتیەی ئەمرۆکە دییپۆرتی سوریا کارانەوە… بەشێک لە پەنابەران لەکاتی گرتن ومانوەیان لەزیندانەکان دوا جار ئیفادە دەگۆرن ودەڵێن ئێمە عێراقین بەمەش پۆلیس گومان دەکات کە ئەمانە شتێکیان کردبێت یاخود تا تەحقیق تەواو دەبێت وبۆیان روون دەبێتەوە کە خەڵکی کوێن ماوەیەک لەزیندان دەهێڵرێنەوەو بگرە رەنگە روبەرووی لێدانیش بنەوە کە قسەکانیان گۆریوە . بۆیە باشتر وایە راستەوخۆ بڵێیت عێراقیم و دیپۆرتت بکەنەوە زۆر لەوە باشترە لەزیندان بمێننەوە یاخود مەترسی ئەوەت لەسەر بێت لەسەر قسەکانی خۆت و ئیفادەکانت دیپۆرتی سوریا بکرێنەوە .پیوستە ئەو کەسانەی لەزیندانەکانن خۆیان بەسوریی لەقەلەم داون کەسوکاریان جەوازەکانیان بۆ بەرن و تا بەزوترین کات ئازاد بکرێن . دەنگۆی ەئوەش هەیە هەرکەس بگیرێت چەند مانگ لەزیندان دەیهێڵنەوە . هەندێک ەکس دەڵێن پەنجە مۆر ناکەین دەڵێن تورکی نازاین لەخۆمانەوە پەنجەمۆر بۆ بکەین . بەبروای من ئەو پەنجە مۆرە ئاساییە بەڵام کە پەنجە مۆرت کرد تا یەک ساڵ بۆت نیە بێیتەوە تورکیا ئەگەر بەترانزێتیش بێێتە تورکیا دیپۆرتت دەکەنەوە تەنها مەسەلەکە ئەوەیە ئەگینا پەنجەمۆر ترسی نیەو هیچ کێشەیەکت بۆ نایەتە دی تەنها ئەوە نەبێت کە پەنجەمۆرت کرد تا یەک ساڵ ناتوانیت بێیتەوە تورکیا . بەبروای من پەنجەمۆر نەکرێێت ئازادت ناکەن لەزیندانەکان دەتهێڵنەوە … باشترین رێگا چارە ئەوەیە هیچ کەس خۆی بە سوریی لەقەلەم نەدات

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *