وەڵامێک بۆ قسەکانی سیروان بابان چنار عەلی هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە بەرلین

ڕۆژی ٢٠ ئەیلول لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی رادیۆی تەکسی لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وبەبەشداری بەریز سیروان بابان سەبارەت بەڕەوشی پەنابەران  لە ئەڵمانیا قسەوباسکرا بەتایبەتی کۆمەلیک پرسیار لەلایەن بەشدار بوانەوە وروژینرا بە پیویستی دەزانم لیرە چەند راستیەک بۆ پەنابەران رۆشن بکەمەوە تا کۆمەکیان پی بکات …لە یەکێک لە ووتەکانی سیروان بابان گوایە ئێستا باری پەنابەران ئاساییە لە ووڵاتی ئەڵمانیا . لە ئێستا باری پەنابەران بە شێوەیەکی گشتی وە بە شێوەیەکی تابیەتی عێراقی و کوردەکان لە نا ئارامیدایە بەهۆی ئەو کۆمەڵە بڕیارە نوێیانەی کە لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا قسەی لەسەر ئەکرێت لە ئەڵمانیا ، سەرەتا حکومەتی ئەڵمانیا کوردستان بە ناوچەی ئارام دادەنێت لە ئێستادا کوردانو عێراقیەکانی تریش بڕیاری ناردنەوەیان بۆ دەردەکرێت وە دانی ئیقامە تەنها بەو کەسانەی کە شیاون بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی،

ئەمەش بە دانانی مەرجی فێربوونی زمان ئاستی B1 وە خوێندن یاخود کار کردن وە گەر هاوڵاتیەک خوێندی دواتر دوو ساڵ ماوەی هەیە بۆ دۆزینەوەی کار ئەگەر نا ناچار ئەکرێت بە ناردنەوە،پەنابەران ناچارن بە سەردانکردنی کۆرسی زمان ناسراو بە کۆرسی(integration) بە پێچەوانەوە هاوکارییە مادییەکانیان لێ دەبڕدرێت. هەروەها لە ئەڵمانیادا کەمپی تایبەت بەوانەی بڕیاری ناردنەوەیان بۆ دەرچوە هەیەو ئەم کەمپانە لە شێوەی زینداندان. بڕگەیەکی تری بڕیارە تازەکان پشکینی ئەو مۆبایلەنای پەنابەران کە لەمەودوا ڕوو ئەکەنە ووڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی بەراوردکردنی کەیسەکانیان بەرامبەر بەو زانیارانای کە لە مۆبایلەکانیاندا هەن.وە سیروان بابان ئاماژەی بە بوونی ئەوە کرد گوایە پەنابەران لە ڕیزدا ئەوەستن بۆ وەرگرتنی لەتە سەمونێک . ئەو کەمپەی بەڕێز سیروان باسی کرد ناوی کەمپی یەکەمە(Erstaufnahmeeinrichtung)  لە سەرەتای لێشاوەکانی ساڵی 2015پەنابەران. بەهۆی زۆر پەنابەران بۆ ڕێژەی یەک ملیۆن ئەم کەمپەنا هەبوون بۆ ماوەی بیست و پێنچ ڕۆژ پەنابەران ئەمەناوە دواتر ئەمە درێژ کرایەوە بۆ ماوەی مانگ و نیوێک دواتر بۆ سێ مانگ و دوا هه مین جار بۆ ماوەی شەش مانگ بەڵام ئێستا بە خۆشحاڵیەوە کە ئەم کەمپانە داخراون. پاشان کەمپی دووەم دێت کە پەنابەران تێیدا سەربەخۆیانە دەژینو مانگانە هاوکاری مادی لە حکومەت وەردەگرنو خۆیان خواردن ئامادە دەکەن. لە ئێستادا تەنها ئەم جۆرە کەمپە لە ئەڵمانیادا هەیە. لە یاسا بنەرەتیەکانی وڵاتی ئەڵمانیاناسراو بە (Bundsgesetz) تەنها کەسانێک مافی پەنابەری وەردەگرن کە لە سەر بنەمای سیاسی ڕویان لەو وڵاتە کردووە، لە ساڵی ۲۰۱٥ هەمو پەنابەران ئەو مافەیان پێ ئەدرا کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە ئەگەریش هۆکارەکەی سیاسی نەبێت. بەڵام لە ساڵی ۲۰۱٦ چیتر کاری پێنەکراو ڕێو شوێنەکان توندکرانەوەو کەسانێکیش کە لە جەنگ هەڵهاتبێتن تەنها مافی پەنابەری جۆری(Subsdiäreschutzstatus)ی پێئەدرێ کە مافی مانەوەیە بۆ یەک ساڵ لە روانگەیەکی یاخود بنەمایەکی مرۆییەوە. یەکێک لە ووتەکانی تری سیروان بابان، گەر خولێکی فێر بوونی زمان هەبێت یان. لە ڕاستیدا زۆر کات بەهۆی نەبوونی ڕێنمونی وا ئەکات بۆ ماوەیەکی درێژ پەنابەران بێ هیچ شتێک لە شوێنەکانی خۆیان بمێنەوە ، لەکاتێکدا هەر پەنابەرێک کە خەڵکی ووڵاتی سوریا عێراق ئێرانە ئەتوانن خۆی تۆمار  بکات لە مەکتەبە تایبەکانی فێربوونی زمان  دواتر لە ئەو مەکتەبانە داواکانیان پێشکەش بە (Bundsamt für migration und Flülichtlinge)  ئەکات دواتر پەیوەندی و بۆ پێوە ئەکرێتەوە بۆ دەست کرد بە خوێندی زمان وەیان پەنابەران ڕاستەوخۆ ئەتوانن داوای خوێندی زمان بنێرن بۆ ئەو Bundsamt لە Nurnburg ، وە هەر جۆرە کێشەیەکیش کە ڕووبەڕووی پەنابەران بێتەوە ئەوانن پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوەکانی Karitas یان Diakoni و چەندەهای تر کە تایبەتن بە هاوکاری پەنابەران. یەکێک لە بڕیارە دووبارە کارپێکراوەکانی لەمەودوا بڕیاری دبلنە (Dublin) بۆ ئەو کەسانەی کە پەنچە مۆری ووڵاتانی تریان هەیە وەک یۆنان یان بولگارییە یان یەکێک لە ووڵاتانی بەلکان ، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2015 ئەم بڕیارە لە ئەڵمانیا لە کارخرا بێ گوێدانە پەنچە مۆر پەنابەران مافی پەنابەرێتیان وەر ئەگرت ، بەداخەوە کە ئەم بڕیارەش دووبارە کاری پێ ئەکرێت. شتێک کە زۆر گرنگە پەنابەران بیزانن ئەوەیە کە ئەگەر ئاستی B1 لە زمانی ئەڵمانی بەدەستبێنن وە کارێک بکەن یاخود Ausbildung کە بە ئینگلیزی aprenticeship ی پێئەوترێت بکەن، مافی پەنابەرێتی وەر ئەگرن.

لینکی تەواوی بەرنامەکە لە پەیجی رادیۆ تەکسی لە فەیس بووک:

 http://www.federationifir.com/ku/?p=1120

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *