بانگه‌وازێك بۆ به‌ هاناوه‌ چوونی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتو .

بانگه‌وازێك بۆ به‌ هاناوه‌ چوونی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتو

مرۆڤدۆستان ، ئازادیخوازان 

هه‌موو لایه‌ك ئاگاداری سایه‌كردنی جه‌نگ و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی و هه‌لومه‌رجی سه‌خت و دژواری دانیشتوانی شاره‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتون ، له‌ ئێستادا ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و شارانه‌ له‌ ترسی مه‌رگ و تیاچوون و به‌ هۆكاری جه‌نگ و كاولكاری و هێرشی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و به‌ هاوكاری ووڵاتانی ناوچه‌كه‌به‌ تایبه‌ت ئێران وتوركیا بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵ و داگیركردنیان، ڕوویان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، له‌م دۆخه‌دا حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان كه‌ هۆكاری خوڵقاندنی ئه‌م كاره‌ساته‌ن هێشتا هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك هه‌ڵناگرن،

ده‌بینین هه‌زاران هاووڵاتی له‌ دۆخێكی دژوار و پڕ كاره‌ساتباردا ده‌ژین و ژیانیان له‌ به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌ ، هه‌موو لایه‌كمان ئاگامان لێیه‌ تا ئێستا له‌ چه‌ندین بانگه‌وازدا داوای هاوكاری و به‌ هاناوه‌ چوون ده‌كه‌ن ، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ كه‌ به‌ ده‌م بانگه‌وازی به‌ هاناوه‌ چوونی ده‌یان هه‌زار مرۆڤی لێقه‌وماوه‌وه‌ بچێت و به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ ، لایه‌نی كه‌م بتوانین ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌ مرۆییه‌ كه‌م كه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێمه‌ كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی مادی و ناردنه‌وه‌ی بۆ كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین . تكامان وایه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك ، به‌ پێی تواناییه‌كانی خۆتان وله‌ ئاست ئه‌م ڕووداوه‌دا هه‌ڵوێست بنوێنن ، هیمه‌ت بكه‌ین و فریای خه‌ڵكێك بكه‌وین كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری ئێمه‌یه‌ . داواتان لێده‌كه‌ین له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌ یارمه‌تی و هاوكاریه‌كانتان بگه‌یه‌نن به‌ ده‌ستمان .

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ سویسرا
21.10.2017
INTERNAT FEDERATION OF IRAQI REFUGEES . SWITZERL
KONTO: 60-197996-8
IBAN: CH24 0900 0000 6019 7996 8
تكایه‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌كه‌كانتان بۆ ئه‌م ژماره‌ حسابیه‌ نارد ، بنوسن بۆ ئاواره‌كانی كه‌ركوك و دوزخورماتو ه‌ .

شافهاوزن: فاتمه‌ ئه‌حمه‌د 0765166722

سه‌نتگالن: فازل عوسمان 0764522133
سه‌ردار حامید: 0763777466

بیل: نیڤاڵ قادر 0789456360

ئاراو: نه‌رمین موحه‌مه‌د 0765796601

زویریخ: 
به‌یان قادر: 0788660584
ستار حه‌مه‌شه‌ریف 0765455050
فواد عه‌زیز: 0787758805
ناسیح جه‌میل :0787891321
هێمن حوسێن: 0765762304
خالد ئه‌حمه‌د: 0766801916
جوتیار ڕانیه‌یی: 0789138961
موحه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم: 0786754781
گۆران عه‌لی : 0766807780
ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004

بادن: ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د 0764147532

بێرن : دڵشاد مه‌جید 0787769066
سه‌روه‌ت حامید: 0780786996243

بازل: ئارام 0791245278

ئادلسڤیل: ته‌حسین ڕه‌ووف 0764516151

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *