Breaking News

وه‌ڵامی فیدراسیۆن بۆ که‌سوکاری سامان به‌هادین مه‌جید

وه‌ڵامی فیدراسیۆن بۆ که‌سوکاری سامان به‌هادین مه‌جید

به‌رێزان که‌سوکاری کاکه‌ سامانی ئازیز

سوپاس بۆ نامه‌که‌تان و ئێمه‌ش بە ناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیه‌وه ئەوپەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆمه‌رگی کاکه‌ سامان ڕاده‌گه‌یه‌نیین لەم خەمە قورسەدا لە پاڵتاندا ڕادەوەستین.

بەداخ وحه‌سره‌تی  زۆرەوە ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌جۆرێک سه‌ختودژوارکراوه‌ کە بەشێک لە خەڵکی کوردستان به‌شێوه‌یه‌ک نائومێدکراوه‌ که‌ باوه‌ش بۆ ده‌ریایی مه‌رگ بکه‌نه‌وه‌ تا له‌ورێگایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شانسیان هه‌بێت له‌که‌نارێکی ئارام ژیانێکی دیکه‌ بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌گه‌ر له‌وڕیگایه‌شه‌وه‌ ده‌ربازنه‌بن  ئه‌وا دیارنه‌مانی ئازیزان وخۆشه‌ویستانمان وه‌یان  هه‌واڵی جه‌رگبری مه‌رگ وکاره‌ساتی ئه‌وان دڵمان ده‌گوشێت…  سه‌دجار ئه‌فسوس كه‌ له‌ کوردستان‌ مه‌رگی شێنه‌یی ئازیزانمان له‌گه‌ره‌که‌ هه‌ژار نشینه‌کان ئه‌بیین به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زیادبوونی میلیارده‌ری به‌رپرسه‌ حزبیه‌کان وخاونکۆمپانیاو باڵه‌خانه‌وباخو مۆڵه‌کان وزیادکردنی میلیشیاکانیان ئه‌بیینین .. لێره‌ش ده‌ریایی سه‌رشێتی ئیجه‌ وده‌ریایی ڕه‌ش مه‌رگی كتوپڕیان ئه‌كاته‌ میوانی ناوه‌ختی ڕۆڵه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیشو ده‌سته‌نگی کوردستان.

 ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان تا ئێستا ژیانی ‌مه‌مره‌و مه‌ژی خه‌ڵك ڕاینه‌چڵه‌كاندوون، با بیرێک له‌ توندکردنه‌وه‌ی فشاروناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان به‌ئاڕاسته‌ی ‌ باشكردنی ژیانمان لێره‌  له‌کوردستان بکه‌ینه‌وه‌.

ده‌کرێت كۆمه‌ڵگا له‌ بری  كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ و داهات و موڵك وه‌ به تاڵانبردنی داهاتی کوردستان بۆ که‌مایه‌تیه‌ک بکه‌ینه کارکردن‌  بۆ باشکردنی ژیان وگوزه‌رانمانو کۆمه‌ڵگا به‌ده‌سته‌وه‌ بگرین و بیگێرینه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیکه‌ی.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌جارێکیتر هاوخه‌می خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین هاوکات ئاوات ده‌خوازین که‌ نه ‌ئێوه‌و نه‌هیچ خێزانێکی تر له‌کوردستان رووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره‌ له‌کاره‌ساتو قوربانیدان نه‌بنه‌وه‌ 

ده‌شتی جه‌مال

سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

12/2/2018

وینه‌ی هاوپیچ نامه‌ی که‌سوکاری کاکه‌ سامان

بۆ بەڕێز  کاک دەشتی جەمال



سوپاس نامە

دوای ڕێزوسڵاومان
بەناوی بنەماڵەی سامانی جوانەمەرگەوە زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەین بۆهەموو ئەو هەوڵ وکۆشش وفشارو ماندووبوون وئەرکەی بەڕێزتان کە لەپێناو گەڕانەوی تەرمی سامانی کۆچکردودا ئەنجامتان دا هیوای لەش ساغی وتەمەندێژیت بۆ دەخوازین ئەوهاوکاری و چاکەیەی ئێوە ئێمە لای خۆمانەوە زۆر بەرزدەینرخێنین وهەرگیز لەیادی ناکەین بەڕێزتان کارێکی ئینسانی گەورەتان کرد لەگەڵ ئێمە نموونەتان زۆر بێت هەربژین وسەرکەوتوبن.


بنەماڵەی سامان بەهادین مەجید


سلیمانی 11/2/2018

About ifir web

Check Also

له‌ماوه‌ی مانگێکدا 8 په‌نابه‌ر دیپۆرتی به‌غدا کراونه‌ته‌وه‌ له‌نده ن گرتوخانه‌ی کۆلن برۆک20/11/2018:

ئه‌مرۆ سی شه‌مه‌ به‌رهه‌م سدیق له‌ گرتوخانه‌ی کۆلن برۆکه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *