Breaking News

حکومه‌تی عێراقی به‌رده‌وامه‌ له‌هاوکاریکردنی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران

له‌نده‌ن-20/2/2018

به‌نابه‌ر (ت،ح) له‌ گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلن بۆرک له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند”تیکتیان پێداوم ورۆژی 23 شوبات دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ به‌غدا ده‌کرێمه‌وه‌‌”ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ئه‌وه‌شی وت”خه‌ڵکی شاری سلێمانیم و ماوه‌ی 17ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م و خاوه‌نی 2منداڵم‌”

عبدولا یه‌کێکی تر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌گرتوخانه‌ی مۆرتن هۆڵ  که‌ ماوه‌ی 5مانگه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌ به‌ فیدراسیۆنی ووت” 16ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا  ده‌ژیم وه‌ ماوه‌ی 9ساله‌ به‌ به‌رده‌وامی ئیمزای پۆلیس ده‌که‌م به‌لام دووباره‌ منیان هێناوه‌ته‌وه‌گرتوخانه‌ و ده‌لێن:حکومه‌تی عێراقی داواتان ده‌کاته‌وه‌، له‌ کاتێکدا من پێم ووتون نامه‌وێت به‌زۆر بگه‌رێمه‌وه‌”

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت”په‌نابه‌رێکی دیکه‌ پینج هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌زۆر دیپۆرتی به‌غدا کراوه‌ته‌وه‌ له‌وی سه‌رباری ئیهانه‌تو سوکایه‌تی،دوای سێ رۆژ به‌ که‌فاله‌ت وپاره‌ به‌ریانداوه‌..”

ماوه‌ی جه‌ند مانگێکه‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا  ده‌ستیان کردوه‌ به‌ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی پیشتر کیشه‌ی نایاسایان هه‌بوه‌ ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سزادراونوگه‌راونه‌ته‌وه‌ نیو ژیانی ئاسایی خۆیان به‌لام جارێکی دیکه‌ ده‌ستگیریان ده‌که‌ن و ڕاپیچی گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌که‌ن تا به‌زۆره‌ملی له‌چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی عێراقی وحکومه‌تی به‌ریتانیا دیپۆرتی به‌غدا یان بکه‌نه‌وه‌.

 هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن ببینه‌:.

About ifir web

Check Also

له‌ماوه‌ی مانگێکدا 8 په‌نابه‌ر دیپۆرتی به‌غدا کراونه‌ته‌وه‌ له‌نده ن گرتوخانه‌ی کۆلن برۆک20/11/2018:

ئه‌مرۆ سی شه‌مه‌ به‌رهه‌م سدیق له‌ گرتوخانه‌ی کۆلن برۆکه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *