Breaking News

ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ر له‌ زیندانه‌کانی تورکیاوه‌ داوای هاوکاری ده‌که‌ن

تورکیا-30مارسی 2018:

 له‌لیدوانێکی ته‌له‌فونیادا بۆ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری عێراقی که‌ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ له‌زیندانی شاری ئه‌درن ده‌ستبه‌سه‌رن داوا ده‌که‌ن هاوکاری بکرێن بۆ ئازاد بوونیان ..

یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ ووتی”ژماره‌مان 36 که‌سه‌ له‌وانه‌ 9 ژن و15 مناله‌ که‌ منالی 8مانگمان له‌گه‌ڵدایه‌و له‌ بارودۆخێکی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین..”

ئیسێل که‌ هه‌ڵسوراوێکی خۆبه‌خشه ‌ ‌له‌گه‌ل فیدراسیۆندا کار ده‌کات ووتی”ئێمه‌ له‌گه‌ل چه‌ند پارێزه‌رێک قسه‌مانکردوه‌ بۆ هاوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هه‌روه‌ها رێکخراوی مافی مرڤمان له‌ تورکیا ئاگادارکردوه‌ بۆ فشارخستنه‌سه‌ر حکومه‌تی تورکیا بۆ ئازادکردنیان..”

ئیسێل ئه‌وه‌شی ووت “له‌گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی زیندانیه‌کان قسه‌مانکردوه‌ ده‌ڵین:ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن لای ئیمه‌ له‌وباره‌وه‌ بالۆێزخانه‌ی عێراقیمان ئاگادارکردۆته‌وه‌ بۆمان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی 6مانگ بیان هێڵینه‌وه‌…”

ئیسێل ووتیشی”داوا ده‌که‌ین له‌ رێکخراوه‌په‌نابه‌ری ورێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ که‌ نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی تورکیا بکه‌ن بۆ ئازادکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ..”

به‌مه‌به‌ستی ئازدکردنی  ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ پیشتر سکرتێری فیدراسیۆن نامه‌ی ئاڕاسته‌ی رێکخراوی ئه‌منستی وهیومه‌ن رایت وج ورێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانکردوه.

‌ فیدراسیۆن داوا له‌ ته‌واوی رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران ویه‌کیتی کریکاریی ولایه‌نه‌کان ده‌کات  به‌هانای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه‌ بچن و‌ نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانتان بۆ ئازادکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

Murat Yalgin

Edirne@goc.gov.tr

Saray Akpinar Yoru Uzeriz

Beyazit ,73/a

Merkez/Edine

هاوپیچ : ووته‌ی یه‌کیک له‌و په‌نابه‌ران گۆلێبگرن

 

About ifir web

Check Also

پەرلەمانی ئەڵمانیا جەند بریارێکی سەبارەت بە پەنابەران دەرکرد ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن:٢/١٠/٢٠١٨

چنار عەلی  نۆێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەرلینەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند: ڕۆژی ١.١٠.٢٠١٨ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *