ناردنەوەی زۆرەملێی  پەنابەرێکی کورد بۆ بەغدا ڕاگیرا

لەندەن – فڕۆکەخانەی هیسرۆ

ئامانج سەعید ئەو پەنابەرە کوردەی ئەمڕۆ بڕیار بوو دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیاند کاتژمیر ١ی پاش نیوەڕۆ ٦ کۆماندۆ هاتنە ژووری سجنەکەوە پیان راگەیاندم : ” خۆت کۆ بکەرەوە  لەڕێگای فرۆکەخانەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دەتنێرێنەوە بۆ بەغدا”. پاشان کەلەپچەیان کردم و سواری ڤانێکیان کردم بەرەو فرۆکەخانەی هیسرۆ لەلەندەن، دوایی چەند کاتژمێرێک ئەو پاریزەری فیدراسیۆن ئاگاداری کردبووە کە هاوکاریم بکات، تەلەفونی بۆ کردم پیان ووتم ناردنەوەت بۆ بەغدا ڕاگیرا…

ئامانج سەبارەت بە ڕاگرتنی ناردنەوەی بۆ عێراق وتی ” من ئەو پەڕی سپاس گوزاری لە فیدراسیۆنی پەنابەران و پارێزەرەکە  دەکەم  کەتوانیان دیپۆرتم بۆ بەغدا ڕاگرن.

ئامانچ ئەوەشی ووت ” ماوەی ١٥ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم وخاوەنی ٢ منداڵم “

لە ئێستادا نزیک بە ٧٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن لە گرتووخانە دەست بەسەرەکانی بەریتانیا راگیراون لەچوارچێوەی ڕێکەوتنامەی نێوان حکومەتی عێراقی وبەریتانیا وابڕیارە پێچەوانە بەخواستی خۆیان دیپۆرتی عێراق بکرێنەوە.

About ifir web

Check Also

دووباره‌ پێداگری له‌سه‌ر بڕیارنامەی مافەکانی پەنابەران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە

٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانەوە لەساڵی 1951ەوە به‌ فه‌رمی ناسێنراوه‌ ، ...

بەشێکی پەنابەرە دەستگیر کراوەکان خەڵکی کوردستانی عێراقن

بەرواری 31/8/2019 لەناوچەی کوشاداسێی سەربەشاری 33 پەنابەر دەستگیر کران  کە لەنێویاندا ٨ مناڵ و٧ ژنی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *