ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ی  دیپۆرتی‌ به‌غدا کرایه‌وه‌ به‌ که‌فاله‌تی ملیۆنیک دینار ئازادکرا

له‌نده‌ن9/4/2018:

سه‌رکه‌وت هاوری ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ی 5ئه‌پریل  دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا کرایه‌وه‌ به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند” رزگار دوایی 4رۆژ زیندانی کردن له‌ فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی به‌غدا، ئه‌مرۆ دادگای به‌غدا به‌ که‌فاله‌تی ملیۆنێک دینار  ئازادی کرد”

سه‌رکه‌وت ئه‌وه‌شی ووت” ئه‌وپاسپۆرته‌ مۆقه‌ته‌ی له‌لایه‌ن باڵۆێزخانه‌ی عێراقیه‌وه‌ له‌له‌نده‌ن بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی رزگارئاماده‌یانکردبوه‌ لیان سه‌ندۆته‌وه‌و ته‌نها وه‌ره‌قه‌یه‌کیان پێداوه‌ تا له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی له‌ خاڵی پشکنین نه‌یگرن”

رزگار خه‌ڵکی شاری سلێمانیه‌ و ماوه‌ی 18ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات دوایی ‌ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ گرتوخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری له‌نده‌ن، رۆژی 5ئه‌پریل له‌ ڕێگای هێلی ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نی به‌زۆرملی دیپۆرتی به‌غدای ده‌که‌نه‌وه‌ له‌وێش دوایی ئیهانه‌ت وسوکایه‌تی له‌ سجنی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی به‌غدا زیندانکرا وپاشان به‌که‌فاله‌ت ئازادکرا.

له‌ئێستادا نزیک به‌ 70 په‌نابه‌ر له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ ڕاگیراون وتا ئێسته‌ هه‌وڵه‌‌کانی فیدراسیۆن به‌رده‌وام بۆ هاوکاریکردنو ئازادکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

 هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن بخۆێنه‌وه‌:.

About ifir web

Check Also

فیدراسیۆن سەبارەت بە ٣٦ پەنابەرە گیراوەکە ڕێکخراوە جیهانیەکانی ئاگادار کردەوە

لەندەن/٣مارسی ٢٠١٨: ئیشێڵ هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە لەندەن سکرتاریتی فیدراسۆنی ئاگادارکردەوە کە”نامەیەکیان ئاڕاستەی هیومەن رایت وەچ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *