Breaking News

به‌دوادا چوون بۆ په‌نابه‌ره‌ وونبووکانی ده‌ریائ ئیجه‌ به‌رده‌وامه‌

دوایی ئه‌وه‌ی  فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی- لقی کوردستان سکرتارێتی فیدراسیۆنیان ئاگادار کرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌  دوو په‌نابه‌ری وونبوو  له‌ده‌ریایی ئیجه‌دا وه‌  له‌دریژه‌ی هه‌وله‌کانی  فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی‌دا له‌ پیناو به‌دوادا جوون بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بی سه‌روشۆێنن، له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ل  سکرتێری فیدراسیۆندا ووتی” رۆژی 26 ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ردانێکدا  بۆ یۆنان به‌ڵگه‌و زانیاری و وێنه‌ی ‌ مه‌نسور ئه‌حمه‌دو محمه‌د مه‌نسورمان گه‌یانده‌ باره‌گای سه‌ره‌کی پۆلیسی ده‌ریاوانی شاری رۆدۆس  و ئه‌وانیش به‌ڵینیاندا له‌ زووترین کاتدا به‌دوادا چون بکه‌ن  و وه‌ڵامی فیدراسیۆن بده‌نه‌وه‌”

سکرتێری فیدراسیۆن ئه‌وه‌شی ووت” دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٥ خێزانێکی دانیشتوی شاری سلێمانی بەناوی (مەنسور احمد) کە پێک هاتبوون لە ٥ کەس لەوڵاتی تورکیاوه‌ بەرەو یۆنان بە دەریای ئیجەدا بەڕێ دەکەون بەڵام به‌داخه‌وه‌ لە دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان2 ئەندامی خێزانەکەیان به‌ ناوی شه‌هلا ومه‌ستانه‌ ده‌خنکین و ته‌نها کچێکی 15سالان به‌ ناوی مه‌ستی رزگاری ده‌بێت وباوک کورێکی بێ سه‌روشۆێن ده‌بن”

 

 

About ifir web

Check Also

 لائیحه‌ی داخوازیه‌کانی فیدراسیۆن بۆ رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران

سیاسه‌تی که‌مپسازی  ودابڕانی په‌نابه‌ران له‌کۆمه‌ڵگا کۆتایی پێبهێنن” ٢٠ حوزەیزانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی پەنابەرانە، که‌ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *