فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕازی بوە پەنابەرانی دیپۆرتکراو وەربگرێتەوە

بەریتانیا-گرتوخانەی کۆڵن برۆک ١١/١٠/٢٠١٨:

بەنابەر (ب.س)  کە خەڵکی شاری سلێمانیە لە گروتوخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆک نزیک فرۆکەخانەی هیسرۆ وە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لەلایەن کارمەندانی گرتووخانەکەوە بەفەرمی ئاگادارکراومەتەوە کە فرۆکەخانەی هەولێرڕازی بوە بتنێرینەوەو لەماوەی چەند ڕۆی داهاتوودا دیپۆرت دەکریتەوە” هەروەها ووتیشی  “ماوەی ١٦ساڵە  لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم هیچ کێشەیەکی یاسایم نیە”

ئەوەشی ووت” داوا دەکەم دەسەلاتدارانی هەولێر دەرگای فرۆکەخانەکان بەرووی پەنابەرانی دیپۆرتکراو دابخەن… وە ئەگەر دیۆرتی هەوڵێر بکرێمەوە کۆتایی بەژیانی خۆم دەهێنم “

لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە ڕاگیراون وزۆربەیان لە لایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە پاریزەریان بۆ گیراوە هاوکاری دەکرێن تا لەمەترسی دیپۆرتکردنەوە ڕزگاریان بێت.

About ifir web

Check Also

کۆمەک گەیەنرایە منالە ئاوارەکانی کەمپی عەربەت

رۆژی ٣/٣/٢٠١٩ تیمێکی هاوبەشی (بزوتنەوەی دژی هەژاری و فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران/لقی کوردستان) سەردانی کەمپی ئاوارەکانیان ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *