ته‌رمی په‌نابه‌رێکی کورد له‌ برادفۆرد دۆزرایه‌وه‌

هه‌فته‌ی رابردوو که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌ره‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردوه‌ که‌ “ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ په‌نابه‌ر(س،س)ه‌ وته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ ماوه‌ی 3‌ ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.. ماوه‌یه‌ک‌ باری ده‌رونی تێکچوه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ بووه‌ بۆ زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌ دوایی ئه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌چێته‌ لای هاورێکه‌ی پاش ئه‌وه‌ی دوو رۆژ دیار نامێنیت پۆلیس ئاگادارده‌کرێته‌وه‌،‌ ئه‌وانیش به‌دوادا چوون ده‌که‌ن وته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ له‌یه‌کێک له‌ هۆتێله‌کانی برادفۆرد  ده‌دۆزرێته‌وه‌..”

له‌ ئێسته‌دا لێکۆلینه‌وه‌کانی پۆلیس له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌ و فیدراسیۆن به‌هاوکاری کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دلسوز وئینسان دۆست خه‌ریکی ئاماده‌کاری ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌رن وهه‌وڵه‌‌کان له‌باری یاسایه‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت‌ له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌میه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی ئه‌و په‌نابه‌ره‌و ڕای گستی  لێ ئاگادارده‌کرێته‌وه‌.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی ‌که‌سوکارو هاوریانو دۆستانی ئه‌و په‌نابه‌ر ده‌کات وئومیده‌واره‌ دوا خه‌م و ناخۆشیان بێت.

About ifir web

Check Also

با لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا پێکەوە بە یەک دەنگ بڵێن ” نا بۆ کوشتنی ژنان”

٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌ دژ به‌ نایه‌کسانی  و جیاکاری و سته‌مکێشی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *