Breaking News

ئاگاداریەک سەبارەت بە ته‌رمی ئەو په‌نابه‌رە کوردەی له‌ برادفۆرد دۆزرایه‌وه‌

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

ئەمرۆ تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەی چوار شەمەی  ڕابردوو لە یەکێک لە هۆتیلەکانی شاری برادفۆرد لە ولاتی بەریتانیا دۆزرایەوە دەگۆێزریتەوە بۆ شاری بەرمینگهام ‌ و لە ڕێو ڕەسمێکدا بە ئامادەبونی فیدراسیۆن و کەسوکارو هاوریەکانی پاش  ئامادەکاریەکان بەیانی کاتژمێر ٩ لەڕێگای هێلی ئاسمانی تورکیاوە بەرو کوردستان بەڕێدەکەوێت ، ڕۆژی یەک شەمە کاتژمێر ٤و١٠دەقەی بەیانی تەرمەکەی دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێر.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئەوپەری سوپاس گوزاری لەو کەسانە  دەکات کە پرۆسە  ناردنەوەی ئەو پەنابەرەیان لە ئەستۆگرت.

About ifir web

Check Also

بەکارهینانی غازی فرمێسک رێژ و ئازاردانی پەنابەران لەلایەن حکومەتی یۆنان بە توندی ئیدانە دەکەین

دوایی ئەوەی پەنابەرێکی زۆر بەهۆی خراپی هەلومەرجی ژیانی پەنابەرانی لە کەمپەکانی یۆنان بڕیاریاندا بەرەو سنورەکانی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *