ئاگادارییەك له‌سکرتاریەتی فیدراسیۆنه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی

لەم ڕێگایەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، رای گشتی خەڵکی کوردستان وسەرجەم ڕیکخراوە پەنابەری وئینسانیەکان وحزب و ڕیکخراوە جەماوەری وپیشەییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن، وەهەروەها هەموو پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وکەسوکاری پەنابەران ئاگادار دەکاتەوە کە لەبەرواری ٢٦ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ بەریزان(ئاری جەلال، بەختیار عمر)کۆتاییان به‌کاری خۆیان لەگەڵ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاندو رێکخراوەیەکی دیکەیان دروستکرد.بەمجۆرەش هەردوو ناوبراو لەم بەروارەوە هیچ پەیوەندی و به‌رپر‌سیارێتیه‌كیانلەگەڵ فیدراسیۆندا نەماوە.

جێگای ئاماژەیە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بە ئامادەیی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلیمانی بەریزان (ئامانج عه‌بدوڵا وەک بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کوردستان دیاریکراو وهاوژین محمد بۆ کاروباری ئۆفیسی کوردستانیفیدراسیۆن دانرا.بەم پێیەش فیدراسیۆن درێژە بەکارو چالاکیەکانی خۆی بۆخزمەتی پەنابەران دەدات.

پاشخانی فیدراسیۆن:

  • فیدراسیۆن، رێکخراوێکی ئینسانییسه‌ربه‌خۆ، جه‌ماوه‌ری وجیهانییه‌ وبه‌رگری له‌مافه‌ جیهانییه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌کات.پشت به‌ستووه‌ به‌ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌رهه‌قه‌کانی په‌نابه‌ران.

  • خاوه‌نی میژوویه‌کی پڕ شانازی وئه‌زمونی به‌ نرخه‌ لە دامه‌زراندنیه‌وه له‌ سالی1992ەوە‌ له‌ ولاته‌کانی فنلاندو سویدو دانیمارک وهۆڵندا،بەریتانیا،سویسراو کەنەدا ،ئوسترالیا،تورکیا له‌ ریزی پیشه‌وه‌ی به‌رگری له‌ به‌ها ئینسانیه‌کان و به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران تیکۆشاوه‌ و له‌پێناو دابینکردنی ماف و ئازادیه‌کان ویه‌کسانیودژ به‌ جیاکاری نیوان ئینسانه‌کان بۆ ئازادی بی قه‌یدو شه‌رتی هه‌لبژاردنی شۆێنی ژیان وئازادی سه‌فه‌رو هه‌لبژاردنی شۆینی کار وه‌هه‌لگرتنی سنوری ده‌ستکرد بۆ ئینسانه‌کان و بۆ به ‌ده‌ستهینان و دابینكردنی فراوانترین مافه‌ ئینسان یه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردو عیراقی وبه‌هره‌مه‌ند بوونی هه‌مووکه‌س له‌ ژیانیکی ئارام ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران خه‌باتی بیوچانیکردووه‌.

  • به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی هه‌زاران ئینسان ،داكۆكی كردن له‌ماف و حورمه‌تی ئینسانیان و ریگه‌گرتن له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی زۆرە ملیی په‌نابه‌رانی كوردوعیراقی.

  • کارکردن لەپیناوقبوڵكردنی په‌نابه‌ران،بەرێخستنی سەدان كه‌مپین وبەدەستهێنانیپشتیوانی جیهانی تا پێكهینانی به‌ره‌ی به‌هیز دژ به‌ بریاره‌كانی ئه‌م وولاتانه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.

  • فیدراسیۆنله‌وهه‌نگاوانه‌یدافریای ژیانی ده‌یان په‌نابه‌ر كه‌وتووه‌که‌ مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرنیارمەتی وخزمەتگوزاری بۆ جیکه‌وتنی پەنابەران له‌وکۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌نبه‌ده‌ر له‌ روانگه‌و ئامانج و ئایدۆلۆژی و دین و نه‌ته‌وه‌و نه‌ژادێك ..

  • فیدراسیۆن سەدان خۆپیشاندان وپیکیتوکۆبوونەوەی نارەزایەتی وکۆبوونەوە لە پەرلەمانی ئەوروپاو بەریتانیا ودانی یاداشتی نارەزایەتی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان،..لەئاستی ولاتانی ئەوروپاسازداوە بەمەبەستی داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران.

  • ریبوار عارفسکرتیری فه‌رمی رێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بووە تا سالی ٢٠٠٧..خاوەنی میژوویەکی پردەستکەتبوو بۆ پەنابەران و چه‌ندین کۆنفرانسی یه‌که‌ی ولاته‌کانی به‌به‌شداری هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن سازداوه‌ پاشان له‌کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌و ریکخراوه‌یه‌دا ده‌شتی جه‌مالبه‌سکرتیری فه‌رمی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ هه‌لبژیراوه‌ وه‌سکرتاریتی گشتی که‌ ئه‌و هه‌ڵسوراوانانه‌ن كه‌‌ به‌رپرسو سکرتیری وولاته‌کاننپێک دێت دیاریکردو سکرتاریه‌تی گشتی به‌ چاودیری سکرتیری فیدراسیۆن به‌رپرسی کاروباری گشتی وسه‌راسه‌ری و ئیجرائی بریارو بریارنامه‌کانی کۆنگره‌ بوه‌.

  • له‌ زۆربه‌ی ولاته‌کانی ئه‌وروپا وه‌ هه‌روه‌ها له‌ کوردستان له‌ 4فیبریوه‌ری2012لقی کوردستانی له‌مه‌راسیمێکدا به‌ ئاماده‌یده‌شتی جه‌مالسکرتیری فیدراسیۆن وپه‌نابه‌ره‌ دیپۆرتکراوه‌کانو ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئۆفیسی خۆی کردۆته‌وه‌ وتا ئێستا بەردەوامەوه‌باره‌گای سه‌ره‌کی سکرتارێتی فیدراسیۆن له‌ ولاتی به‌ریتانیایه‌ وله‌کارو چالاکیه‌کانی له‌ پیناو داکۆکیکردن له‌مافه‌ ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌.

  • فیدراسیۆن‌لەماوەی چەند سالی رابردودا دەیان پەنابەری لە گرتوخانەدەستبەسەرەکاندا ئازاد کردووە.

  • ته‌رمی چه‌ندین پەنابەری قوربانی دەریایی وریگای ژیانی هات ونەهاتی پەنابەری گێڕاوەتەوەبۆ کەسوکاریان.

  • گەڕان وبەدوادا چوونی بۆ جەندین پەنابەری وونبوو بێسەروشۆینکردووە،

  • به‌رگری له‌ ژنان و منالانی په‌نابه‌ری قوربانی ده‌ستی توندوتیژی خیزانی كردووه‌وکاری بۆ بەقوبلکردنیانکردووە….

فیدراسیۆن بۆ ئەو ئامانجه‌ ئینسانیانه‌ی له‌به‌رده‌م خۆی دایناوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .بۆیه‌ داواتان لیده‌كه‌ینئیوه‌شدریغى مه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى له‌تواناتاندایه‌ كۆمه‌ك ویارمه‌تى به ‌فیدراسیۆن بكه‌ن.

به‌رپرسیارانی فیدراسیۆن له‌ ولاته‌کان:

به‌ریتانیا:ده‌شتی جه‌مال

ژماره‌ی ته‌له‌فون:07856032991

ئاسۆ گۆران:07895636633

فنلاند:ڕیبوار عارف

ژماره‌ی ته‌له‌فون:00358440464905

rebwar.arif@hotmail.com

Maunulanmäki 3 A 6 Helsinki

ئه‌ڵمانیا:به‌کر حمه‌

ژماره‌ی ته‌له‌فون:

004991725799170

bakir0107@yahoo.de

که‌نه‌دا:

جه‌لال سه‌عید:

ژماره‌ی ته‌له‌فونی:0015198411816

ئیمیل:iraqifederation@yahoo.ca

سویسرا:ئه‌حمه‌د عه‌لی:

ژماره‌ی ته‌له‌فونی::0788532004

ئیمیلی:ahmadali525@hotmail.com

تورکیا:رۆژ عه‌زیز

ژماره‌ی ته‌له‌فون:00905313119830

ئیمیلی:rojaziz1945@gmail.com

هه‌رێمی کوردستان:

ئامانج عبدولا:

07702204844

وە

07701421416

په‌یوه‌ندی راسته‌خۆ به‌سکرتیرو سکرتارێتی فیدراسیۆن:

ifir@hotmail.co.uk

مالپه‌ری فه‌رمی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی:

http://www.federationifir.com/

په‌یوه‌ندی به‌ مالپه‌ری فیدراسیۆن:

ifir.web@gmail.com

٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠١٩

About ifir web

Check Also

دوو هەواڵ لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

١- فیدراسیۆن ته‌رمی پەنابەرێکی گێڕایەوە هەرێمی کوردستان بەریتانیا-بەرمنگهام-٣١کانوونی دوەەمی ٢٠١٩: ڕۆژی کانوونی دووەم تەرمی ئەو ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *