پرسە نامەی فیدراسیۆن

 بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە دوو ڕووداوی دڵ تەزێندا دوو ئینسانی دڵ پڕ لە هیواو ئومێد (ئارام عەلی وفەرهاد نەجمەدین) دوایی ئەوەی دەروازەی ژیانێکی ئاساییان بەڕوودا داخرا،(ئارام) پەنای بۆ خۆکۆژی برد و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. و(فەرهاد)لە رووداویکی دڵ هەژێندا ژیانی لەدەستدا.

 (ئارام عەلی) تەمەن ٤١ سال خەڵکی شاری سلیمانیە دوای دووسال لە هەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری لە ولاتی بەریتانیا دەگرسێتەوە دوای ئاشکرابوونی پەنجەمۆری ئیتالیا لەلایەن کارمەندانی گرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا دیپۆرتی  ئیتالیا دەکرێتەوە..، پاشان بە ئومیدی سرینەوەی پەنجە مۆری جارێکی دیکە ڕێگای گەرانەوە بۆ ولاتی بەریتانیا هەڵدەبژێرێت تا لە پاڵ براو زاواو کەسوکارو هاورێکانیدا ژیانێکی ئارام بەسەر بەرێت بەلام بەداخەو زەخت وگوشرای پەنابەری و سەرلەنۆێ هەرەشە دیپۆرتکردنەوە دەبێتە مەترسیەک بۆ سەر ژیانی کاکە ئارام، کە بەداخەوە کاکە ئارام لە بەرواری ٤ ئەم مانگە  بەهۆی نائۆمێدیەوە لەو دۆخە  لە یەکێک لە هۆستیلەکانی شاری بەرمنگهام لە ولاتی بەریتانیا دەست بۆ خۆکوژی دەباتوخۆی دەخنکێنێت.

 

 

 

 

 

 

لە ئێستادا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپەیوەندیدایە لەگەل کەسوکارودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆبە ئەنجام گەیاندنی گیرانەوە تەرمی (ئارام عەلی) بۆ نیو باوەشی کەسوکاری لە شاری سلێمانی ..

 

 

 

 

هاوکات  بەرواری ١-٢ی ٢٠١٩  (فەرهاد نەجمەدین )ناسراو بە (فەرهاد هەورامی) دوایی گەڕانەوەی لەسوید لەشاری سلێمانی بەرووداوێکی دل تەزین ژیانی لەدەستدا.

ئەم ڕووداو ترجیدیا خەمناکانە بەداخەوە  لە بنباڵی دەسەلات وحکومەت حزبە پەرلەمانیاکاندا سەریان دەرهێناوە کە گەنجانیان نائومیدکردوە وترس دڵە راوەکی لە نیو دڵی زۆرینەی هاولاتیاندا چاندوە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری و هاوریان دۆستانی ئازیزان(ئارام عەلی)(فەرهاد هەورامی) دەردەبڕێت.هیوا دەخوازێت دوا خەم ناخۆشی بێت.

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کوردستان

٥/٢/٢٠١٩

About ifir web

Check Also

با لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا پێکەوە بە یەک دەنگ بڵێن ” نا بۆ کوشتنی ژنان”

٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌ دژ به‌ نایه‌کسانی  و جیاکاری و سته‌مکێشی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *