Breaking News

بکوژی ئاڤان نەجمەدین بە زیندانی زیاتر لە ١٨ساڵ سزا درا

ئاڤان نەجمەدین ئەو ژنە کوردەی کە  رۆژی دووشەمە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ جەستەی بەچەق شیۆێنراوی لە شاری ستۆک ئۆنترێنت لە ولاتی بەریتانیا  دوایی ئەوەی قوتابخانەی مناڵەکانی ئاگاداری پۆلیس دەکەنەوە کە دایکی ٤ مناڵ دوا دەکەوێت لە وەرگرتنەوەی مناڵەکانی، پاش ئەوە پۆلیس سەردانی ماڵی ئاڤان دەکات جەستەکەی بە شێواوی لە مەتبەخی ماڵەکەدا دەدۆزرێتەوە و دوایی لێکوڵینەوە،  ٣ کەس لەوانە کە  یەکێکیان هاوسەری ئاڤان و برایەکی هاوسەرەکەی دەستگیر دەکرێت، پاش لێکوڵینەوە هاوسەری ئاڤان دان بەتاوانەکەدا دەنێت ودۆینی دادگای بەریتانیا دوایی ١٨٠ رۆژ لە لێکولینەوە بریاری سزایی لایەنی کەم ١٨ و٢٤٥رۆژ بۆ دانا عبدولا هاوسەری پیشوی ئاڤان نەجمەدین  دەرکرد.

دوایی وەرگرتنەوەی تەرمی ئاڤان نەجمەدین ،رۆژینی هەینی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا لەڕێوڕەسمێکدا  تەرمی  ” ئاڤان نەجمەدین” ، قوربانیەکی تری  پیاوسالاری و  توندوتیژی و کوشتنی ژنان  بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئاڤان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕەوەندی کوردی و بەرپرسیارانی ھەردوو ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە خاک سپێرا.

 بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمەکە لەم لینکەی خوارەوە ببینە:

https://www.facebook.com/kmewok/videos/283607102268979

About ifir web

Check Also

بەکارهینانی غازی فرمێسک رێژ و ئازاردانی پەنابەران لەلایەن حکومەتی یۆنان بە توندی ئیدانە دەکەین

دوایی ئەوەی پەنابەرێکی زۆر بەهۆی خراپی هەلومەرجی ژیانی پەنابەرانی لە کەمپەکانی یۆنان بڕیاریاندا بەرەو سنورەکانی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *