بەشێکی پەنابەرە دەستگیر کراوەکان خەڵکی کوردستانی عێراقن

بەرواری 31/8/2019 لەناوچەی کوشاداسێی سەربەشاری 33 پەنابەر دەستگیر کران  کە لەنێویاندا ٨ مناڵ و٧ ژنی تێدا بوو . بەرواری 1/9/2019 لە ناوچەی کوشاداسێ و  دیدم  107پەنابەر دەستگیر کران کە خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریا و فەلەستین و وڵاتانی دیکە بوون زۆربەشیان ژن و مناڵ بوون . بەرواری 31/8/2019 لە شاری موغڵا 29 پەنابەر دەستگیر کران .

بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی داتچا ی سەر بەشاری موغڵا 35 پەنابەر دەستگیر کران  ٢٣ پیاو ٨ ژن و ٤مناڵی تێدا بوون . پەنابەرەکان خەڵکی سوریاو و عێراق و فەلەستین و یەمەن بوون . بەرواری 31/8/2019لە شاری ئەدرنە 29 پەنابەر دەستگیر کران . بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی ئینەزی سەربەشاری ئەدرنە 16 پەنابەر دەستگیر کران کە  ٧ مناڵیان لەگەڵدا بوو . بەرواری 30/8/2019 لە ناوچەی ئینەز سەربەشاری ئەدرنە 43 پەنابەر دەستگیر کران بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی ئینەز سەربەشاری ئەدرنە 59 پەنابەری دیکە دەستگیر کران  ١١ مناڵ و١٠ ژنیان لەگەڵ بوو . بەرواری 2/9/2019 لە ناوچەی ئیجاباتی سەربە شاری چاناکاڵێ 48 پەنابەر دەستگیر کران .. بەرواری 1/9/2019 لەناوچەی ئایڤاجیک و شاری چاناکاڵێ لە ٦ ئۆپراسیۆنی هێزە  دەریاوانەکانی تورکیا 280 پەنابەر دەستگیر کران کە بەرەو جەزیرەکانی یۆنان بەرێ دەکەوتن . لەنێو هەموو ئەم پەنابەرانەی لەم چەند رۆژەدا دەستگیر کراون بەشێکیان پەنابەرانی کوردی کوردسستانی عێراقن  ….دوای لێکۆڵینە لەم پەنابەرانە بەتایبەتی پەنابەرانی عێراق و کوردستانی عێراق دواتر دیپۆرت دەکرێنەوە ….

رۆژ عەزیز: نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

2/9/2019

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *