یادی ویداد حسێن لەلەندەن بەرز ڕاگیرا

لە سێهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس ویداد حسێن بە ناونیشانی باردۆخی ڕۆژنامەنووسان و ڕەوشی میدیای ئازاد لە هەرێمی کوردستان،  رۆژی شەممە 17ی ئاگۆست لە لەندەن پایتەختی بەڕیتانی سمینارێک بۆ بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دیاری ئەحمەد و ڕۆژنامەنووس ژاڵە محەمەد لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ئەنجامدرا.


سمینارەکە بە دەقەیەک ڕاوەستان بۆ تیرۆری ویداد حسێن و سەرجەم قوربانیانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد و دواتر دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و بە وتەیەکی سەردەشت عوسمان سمینارەکەی دەست پێکرد و جەختی لەوەشکردەوە کە ئەم زنجیرە تیرۆرانەی  لەژێر سایەی ئەحزابی دەسەڵاتدارێتی خۆماڵیدا کراوە هەموویان تیرۆری سیاسین و دەسەڵاتداران لێی بەرپرسیارن و ڕاشیگەیاند هەوڵەکانیان  بەردەوام دەبێت شانبەشانی خەبات و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و بەسزاگەیاندنیان لە دادگایەکی جەماوەری.
لەدەستپێکی سمینارەکەدا ژاڵە محەمەد ڕۆژنامەنووس باسی لە گرفتەکانی بەردەم رۆژنامەنووسان و یاسای تایبەت بە کاری رۆژنامەنووسی و ئازادی بیروڕاو دەربڕین و هەروەها ژینگەی کاری میدیایی و نەبوونی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئازاد کرد  کرد و هەروەها باسی لە ڕێگرییەکانی بەردەم کاری رۆژنامەنووسان کرد و ئەو مەترسییانەش کە لەسەر ژیانی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد هەیە و بەردەوام ڕووبەڕووی دەبنەوە و داواشی لە ئامادەبووان کرد کە پاڵپشتیان بن و دەنگی ئەوان بگەیەنن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەرەوەی کوردستان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.
لای خۆشیەوە دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ باسی لە کار و ئامانجەکانی سەنتەرەکەیان وەکوو سەنتەری داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد و ئامادەبووانی لە مەترسییەکان و داتا و ئامارەکان و رێگرییەکانی بەردەم کاری ڕۆژنامەگەری لە کوردستان ئاگادار کردەوە و جەختی لەوەش کردەوە کە ئامارەکانی تیرۆر و هەڕەشە و ترس و تۆقانی ڕۆژنامەنووسان لەکوردستان جێگای نیگەرانیە و بەردەوامیشە. وتیشی ناوەندە نێودەوڵەتیەکانیش ئاگاداری ئەو باردۆخەن و جەختی لەوەش کردەوە کە گرنگیدان بەو بابەتە و کارکردن لەسەری لەلایەن ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵاتن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لای ئەوان جێگای بایەخ و گرنگی پێدانە.
لە بەشی دووهەمی سمینارەکەدا کە تایبەت بوو بە پرسیار و وەڵامدانەوە، ئامادەبووان پرسیاریان لە سەر رەوشی ڕۆژنامەنووسی و میدیای ئازاد لە کوردستان و باردۆخی سیاسی هەرێم و هەروەها دۆسیەی چەند ڕۆژنامەنووسێک کە لە ئێستادا لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە  ژیانیان لە مەترسیدایە و لە ژێر هەڕەشە و فشاردان کرد، لەلایەن ژاڵە محەمەد و دیاری محەمەد وەڵامی پرسیارەکان درایەوە و دیاری محەمەد وەکوو بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ سەبارەت بەو دۆسیانە وەڵامی ئامادەبووانی دایەوە و ئاگاداری خۆیان لە بابەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانە ڕاگەیاند و وتیشی بەرپرسانی ئەمنیان لەو بابەتانە ئاگادار کردۆتەوە و پێشیان ڕاگەیاندوون کە پاراستنی ژیانی ئەو کەسانە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە.
 لە کۆتایی سمینارەکەدا تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان ئیدانە کراو جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەموو ئەو تیرۆرانە لە فکر و هزری خەڵکی کوردستان بە زیندوویی دەمێنێتەوە تا تاوانباران بە سزای خۆیان دەگەن.

 

 

About ifir web

Check Also

دووباره‌ پێداگری له‌سه‌ر بڕیارنامەی مافەکانی پەنابەران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە

٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانەوە لەساڵی 1951ەوە به‌ فه‌رمی ناسێنراوه‌ ، ...

ئاماری گرتنی پەنابەران لە تورکیا

ئاماری گرتنی پەنابەران لە تورکیا لەبەرواری ١/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی دیدمی سەر بە ئایدن ٨٨ پەنابەر دەستگیرکران ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *