لەڕێگای فیدراسیۆنەوە گەیشتمە کەنەدا

 دوای ساڵانێکی زۆر لەتورکیا وە ژیانێکی سەرخت وناخۆش کە لەتورکیا بەسەرم برد دواجار بەهەوڵ وماندو بوونی هاورێ جەلال سەعید نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا ، دواجار گەیشتمە کەنەدا .

هاورێ جەلال سەعید تەنها هاوکاری منی نەکردوە بەڵکو دەیان کەیسی بردۆتە کەنەدا لەڕێگای فیدراسیۆن و هەوڵ و ماندوبونێکی ئێجگار زۆر کە ئەوەی هاورێ جەلال کردویەتی کارێکە کە هەمیشە بۆ ئێمە جێگای شانازی و پێزانینە هەرگیز ناتوانین ئێمە وەک ئەو بکەین ، وە هەرگیز ناتوانین پاداشتی ئەو بدەینەوە و زەحمەتیکشە کەس وەک ئەو ئەم کارە ئینسانیانە بکات چونکە دەزانم بردنی پەنابەران لەڕێگەی فیدراسیۆنەوە ، بۆ کەنەدا ئەرک وماندو بونێکی زۆری دەوێت .
بەڵام هاورێ جەلال شانی داوەتە بەر ئەم ئەرکە قورسەو بەردەوامە لەکارە ئینسانیەکانی . من لێرەوە دەستی ماندوبونی بەگەرمی دەگوشم هیوادارم من لەکەنەدا بتوانیم هاوکاری بم کەمێک لەو ماندو بوونە بحەسێتەوە .

دەمەوێت لێرە سوپاس وپێزانینی خۆم بەهاورێیانم چ لەناو حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی و چ لەدەرەوەی حیزب بوون وهەمیشە هەوڵیان ئەوە بووە من لەتورکیا ڕزگارم بێت یاخود کۆمەکیان کردوم لەکاتی سوتانی خانوەکەم لە تورکیا کە نزیک بە ٤ساڵ لەمەو پێش سوتا . سوپاس وپێزانینم بۆ خزم وکەسوکارم ئەوانەی هەمیشە لێیان پرسیم یاخود نیگەران بوون من لەتورکیا ماومەتەوە .

سوپاس پیزانینم بۆ هەموو ئەو هاورێ ئازیزانەی کە هەمیشە لەدەورم بوون هەواڵیان پرسیوم . سوپاس و پێزانینم بۆ هاورێ دەشتی جەمال و هاورێ نوری بەشیر کە هەمیشە هەواڵیان پرسیوم وەک دوو کەسی زۆر نزیک لەخۆشی و ناخۆشیدا هاوبەشم بوون .

دەمەوێت سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو ئەو پەنابەرانە بکەم کە لەشاری بیلەجیکی تورکیا هەمیشە وەک کەسی نزیک بووین بەیەکەوە لەخۆشی وناخۆشیدا لەگەڵم بوون هاوکاریان کردوم .
لێرەدا رەنگە خۆیان پێێان خۆش نەبێت ناوی ئەو ئازیزانە بهێنم کە هەمیشە لەتورکیا بەیەکەوە بووین لەخۆشی وناخۆشیدا لەگەڵم بوون نەیانهێشتووە بێتاقەت بم وە هەمیشە هاوکارم بوون .

سوپاس وپێزانینم هەیە بۆ ئەو پەنابەرانەی لەشارەکانی تورکیا یاخود وڵاتانی دیکە کە هەمیشە لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵم و هەواڵیان پرسیوم .
زۆر سوپاس بۆ ئەو هاورێ ئازیزانەی لەفرۆکەخانەی تۆرنتۆ لەکەنەدا پێشوازیان لێ کردم ، کاتی خۆتان تەرخانکرد و لەسەر کارەکانیان دابڕان ئەو رۆژەو هاتن لەفرۆکەخانەی تۆرنتۆ لەپێشوازیمدا بوون لەرێگەی دورەوە هاتن ئەرکیان کێشا .

لەکۆتایدا داوای لێبوردن لەو ئازیزانە دەکەم کە لەتورکیا نەمتوانی بیانبینم یاخودلەکاتی سەفەر کردنم نەمتوانی ماڵئاواییان لێ بکەم چونکە بەهۆی کێشەی دواکەوتنی (خروج )ی یەکەمەوە ، وە دەبوایە بەزوترین کات بگەمە ئیستانبوڵ تا دوانەکەوم بۆیە نەمتوانی لەکاتی سەفەر کردنم نەچومە ماڵەکانیان یاخود نەمبینین تا ماڵئاوایان لێ بکەم..

دوبارە ڕێزو خۆشەویستیم هەیە بۆتان چاوتان ماچ دەکەم و سوپاسی هەموو هاوکاریەکتان دەکەم . بەهیوام چی زووە هەموو ەئو پەنابەرانەی لەچاواروانیدا لەتورکیا راگیراون زوو نەجاتیان بێت بەهیواو ئاواتەکاناین بگەن …
رۆژ عەزیز …. تۆڕنتۆ . کەنەدا
27/9/2019

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *