ژمارەیەک پەنابەری کورد لە ناو خاکی یۆنانەوە بە برینداری دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

ژمارەیەک پەنابەری کورد لە ناو خاکی یۆنانەوە بە برینداری دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە

” س ” پەیوندی کرد بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کەخۆی یەکێکە لەو پەنابەرە بریندارانەو ئەم نامەیەی ناردووە:

ئەوکاتەی بەڕێ کەوتین سەعات ( ١١ ) شەو بوو بۆ ( ٣ ) شەو لە ئاو پەڕینەوە گەیشتینە خاکی یۆنان  هەر ئەوشەوە لە سەعات ( ٣ ) وە بەڕێکەوتین تا ( ٦ ) بەیانی بە پێ ڕۆشتین، دوای خەوتین تا نیوەڕۆ دوای ئەوە بەڕێ کەوتینەوە بەپێ تا سعات ( ١ )ی شەو.

لەو کاتەوە ماینەوە تا ( ٤ ) ڕۆژ بێ خواردن و بێ ئاو وە هیچ جلو بەرگێکی پێویستمان پێ نەبوو کە بەرگەی سەرما بگرێ لەدوای ( ٤  ) ڕۆژ سەیارە هات ( ١٣ ) کەسی برد بەڵام ( ١٣ ) کەس جێماین تا ( ٤ )ڕۆژی تر هەر ئەو ڕۆژە سەیارە هاتەوە بە شوێنمانا واتا دوای ( ٨ ) ڕۆژ ، ئێمە ( ٦ ) کەس بوین بە سەیارێکی ٢ دەرگای جۆر فیات ڕۆیشتین تا ( ٣٠  ) دەقە بێ کێشە ڕێگەمان بڕی بەڵام دوای ئەو ( ٣٠ ) دەقەیە سەیارەی پۆلیس دوامان کەوت دوی چەند دەقە سەیارەکان زیاد بون بە چەند سەیارەیەك و چەند ماتۆرێك دوای ئەوەی کە سایەقەکە نەوەستا تەقەیان لێ کردین دواتر ( ٣ ) تایەی سەیارەکەیان تەقاند سەیارەکە لە جادە لایدا لە خێرایەکی زۆرا. 

دوای بوو بە ڕوداو سەیارەکە وەستا کەوتە ناو زەویەکی کشتو کاڵەوە، دوای ئەوە پۆلیسەکان هاتن بە لێدان بە داری پۆلیسی لیێیان داین دەریان هێناین لە سەیارەکە ئینجا لە سەرزەوی پاڵیان خستین بە نزیکەی ( ٢٠  ) بۆ ( ٣٠ ) پۆلیس بە هەموو شێوەیەك لێیان ئەداین بێ بەزەیانە بێ ئەوەی هیچ بپرسن.

دوای ئەوە، بە زۆر ئەیان ویست یەکێك لە ئێمە بکەن بە سایەق کە سایەقەکەش ڕای کردبوو، دوای ئەوە هەر بە لێدان و سوکایەتی پێ کردن بردیانین بۆ ناو سەیارەکانیانو بردنیان بۆ گرتوو خانەکە هەر بە لێدان دایان بەزاندین و بە هەموو شێوەیەك ئێمەیان پشکنی بە سوکایەتیەوە ، دواتربە لێدان بردنیان بۆ ناو ژورەکان.

گرتوخانەکە هێلێکی شەمەندەفەر بە بەردەم ژوری گرتو خانەکانا ئەڕۆیشت ، ناو گرتو خانەکە هیچ شتێکی ڕا خراوی لێ نەبوو تەنها قە ڵەوێرەی ئاسن بوو  ئەوشەوە تا بەیانی لە تاو ئازاری گیانمان و سەرما خەومان لێ نەکەوت ئێمەیان شەو ڕۆژێك هێشتەوە بێ ئەوەی خواردنمان پێ بدەن ، دوای ئەوە سەیارەیەکی عسکەری کەپسیان هێناو کۆمەڵە کەسێکی تریان هێنا لەگەڵ ئێمە کردیانە ناو سەیارەکە بردینیان  بۆ قەراغی ئەو ئاوەی کە ئەچێتەوە بۆ تورکیا لەوێوە بە چوپی گەورە ماتۆری پێوە بوو ئێمەیان ( ١٥ ) کەس خستە ناو ئاوەکە پەراندەوە بۆ سنوری تورکیا لەوێ وتیان خۆتان بڕۆن ، دوای ئەوەی بەرێ کەوتین گەیشتینە لادێیەك لەوێ سەیارێکی پۆلیس بەرەو ڕومان هات لێیان پرسین چی ئەکەن لێرە وتمان لە سنوری یۆنانەوە ڕەوانە کراوینەوە بۆ ئێرە ئەوانیش ڕێزێکی مرۆڤانەیان لێ گرتین و سەریان خستین بۆ نزیك ترین شوێنی خۆیان لەوێ ماینەوە تا شەوی دواتر ، دوای ئەوە بردنایان بۆ کەمپ ،لە کەمپ خواردناین پێداین ڕێزێکی مرۆڤانەیان لێ گرتین من ئازارێکی زۆرم هەبوو پەراسوم ئازاری پێگەیشت بوو وتم ئازارم هەیە وتیان ئەتبەین بۆ نەخۆشخانە بەڵام.

لەبەرئەوەی من چەند شەوێکبوو نە خەوتبوم وتم ئەخەوم تا بەیانی بەڵام بەیانی کە وتیان ئەمڕۆ دەر ئەچن لە کەمپ من وتم خۆم ئەڕۆم بۆ نە خۆشخانە نەم ویست زیاتر تاخیر ببم لەبەر ئەوەی موبایلم پێ نەبوو ژمارەی کەسی خۆمانم بیر نە ما بوو تا هەواڵی خۆمیان پێ بڵێم لە خەمی ئاوانیش بووم تا زوو بگەمەوە لایان یان لە هاوڕێکانم لە ڕێگای ئینتەرنێت هەواڵم بگەیەنم  ، دوای ئەوە لێیان پرسین خەڵکی کام وڵاتن ئێمەش ئەوامان پێ وتن دواتر پاسیان هێناو بە پاس بردنیان بۆ ئۆتۆ گار وتیان ئەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان. بێئەوەی هیچ بێ ڕێزیەکمان پێ بکەن لە خاکی تورکیادا ، پاشان هەر لە ئۆتۆ گارئازارم هەبوو وتم وا باشە بڕۆن بۆ نە خۆشخانە ، چوم بۆ نەخۆشخانە چارە سەرم وەر گرتوو. بەڵام ئەوەیجێگایدڵ خۆشیم بوو لە خاکی تورکیا دوبارە هەستم بە وە کردەوە کە لە ژیان دەمێنم دوا ئەو هەمو بێ ویژدانیەی بەرامبەرم کرا لە خاکی یۆنان

 تێبینی:  بۆ پاڵپشتی ڕوداوەکە شاهیدم هەیە کەلە ڕوداوەکە لە گەڵم بوە

30/9/2019

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *