Breaking News

ڕۆژانە سەدان پەنابەر لەسنورەکانی تورکیاو یۆنان و کەنارەدەریاییەکانی تورکیاو ئەوروپا دەستگیر دەکرێن

سەرەڕای هەڕەشەکانی  تورکیا بە کردنەوەی سنور بەڕووی پەنابەراندا بەرامبەر بەناڕەزایەتی و یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بەو هێرشانەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەسوریا بەڵام ڕۆژانە سەدان پەنابەر لەسنورەکانی تورکیاو یۆنان و کەنارەدەریاییەکانی تورکیاو ئەوروپا دەستگیر دەکرێن
 کەمتر لەسێ ڕۆژ زیاتر لە هەزارو دووسەد پەنابەری تر دەستگیرکراون


لەبەرواری ٢٥/١٠/٢٠١٩ لەناوچەکانی ( کێشان، مێریچ، ئیسپالە، ئۆزن کیوبریۆ، ئڵچێلێری)  سەر بەشاری ئەدرنا ٩٨٣ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبون لە خەڵکانی ( عێراق، سوریا، ئێران، ئەفغانستان، فەڵەستین، سۆماڵ، نیپاڵ، تونس، بنغلادیش، میسر، مەغریب، پاکستان)
لەبەرواری ٢٦/١٠/٢٠١٩ لە ناوچەی گۆڤەنلیکی سەر بەشاری چانکاڵێ ٩٦ پەنابەر دەستگیرکران کە سەرجەمیان پەنابەری ئەفغانی بوون
لە بەرواری ٢٧/١٠/٢٠١٩ لەناوچەی دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیریش ١٢ پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ٨ پەنابەری سوری و ٤ پەنابەری فەڵەستینی
لەبەرواری ٢٧/١٠/٢٠١٩  لەناوچەی بودرومی سەربەشاری مۆغڵاش لە دووکاتی جیاوازدا ٩٨ پەنابەر دەستگیرکران لەبەلەمی یەکەمدا پێک هاتبوون لە ٥٢ پەنابەر(٣٥ پیاو،١٢ژن، ٥منداڵ)٢٧ پەنابەریان سوری بوون ١٦ پەنابەریشیان فەڵەستینی بوون ٤ پەنابەریشیان پاکستانی بوون ٣ پەنابەریشیان کۆنغۆیی بون ٢ پەنابەریشیان خەڵکی باشووری ئەفریقیابوون
لە بەلەمی دووەمیشدا ٤٦ پەنابەری سوری ١٠ فەڵەستینی ٣ یەمەنی کە پێک هاتبوون لە ١٥ پیاو ١٠ژن ٢١منداڵ
لەبەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ لەکەناری دەریا سەر بەشاری چانکاڵێ ٣٣ پەنابەر دەستگیرکران کە زۆرینەیان منداڵ و کەسانی بەتەمەن بوون
لەبەرواری ٢٨/١٠/٢٠١٩ لەگوندی ئیزنی سەر بەشاری ئەدرنا لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا  ٢٨ پەنابەر دەستگیرکران سەرجەمیان پەنابەری ئەفغانی بوون .

هیوا خدر/ ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About ifir web

Check Also

دووباره‌ پێداگری له‌سه‌ر بڕیارنامەی مافەکانی پەنابەران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە

٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانەوە لەساڵی 1951ەوە به‌ فه‌رمی ناسێنراوه‌ ، ...

هاوڵاتیه‌کی کورد له‌ فه‌ره‌نسا له‌ڕووداوێکی ته‌مومژاویدا ژیانی له‌ده‌ستدا

فه‌ره‌نسا -لیل:29/11/2019: ئامۆزای زانا ئه‌حمه‌د به‌ سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”زانای ته‌مه‌ن 32 سال هاولاتی شاری سلیمانیه‌ ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *