لە لەندەن لەبەردەم باڵوێزخانەی عێراق بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی عێراق خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا

لە لەندەن لەبەردەم باڵوێزخانەی عێراق بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی عێراق خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا

ئیوارەی دووشەمە ٢٨ ئۆکتۆبەرهەرسێ ڕێکخراوی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ڕیکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەلاتی ناوەراست،ریکخراوی ئەمان بۆ ژنان ..)خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان بەمەبەستی پشتگیری لە خواستەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق ودژ بەکوشتنی سارا طالب وحسین عادل ودەیان خۆپیشاندەر کە بەدەستی هیزە ئەمنی ومیلیشیاکانی شیعە کوژراوون،  ڕێک خست.

 خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم و هۆتافی جیاوازەوە دەیان ووت”کوشتنی خۆپیشاندەران محکومە..کوشتنی ژنان محکومە…نا بۆحکومی میلیشیا نا بۆ حکومی طایفی…بەڵی بۆ ئازادی بەڵی بۆ دەسەلاتدارێتی جەماوەری..ئێران بۆ دەرەوە..تورکیا بۆ دەرەوە ئەمریکا بۆ دەرەوە…بەلی بۆ کا ر بۆ ئەمان بۆ بیمەی بیکاری…دەسگیرکراوەکان ئازادبکەن ….”

لەم خۆپیشاندانەدا “نادیە محمود،گونا سەعید ودەشتی جەمال .”وتەیان پیشکەشکرد سەرباری پشتیوانیان لە خواستە ڕەواکانی خۆپیشاندەران   تاکیدیان کرد کە” دەبێ دەستبەجێ بکوژانی خۆپیشاندەران دەستگیر بکرین لەداگای ئاشکرادا دادگای بکرێن،ئازادی خۆپیشاندان ومانگرتن بەرەسمی بناسرێت،دەسگیرکراوەکان دەست بەجێ ئازاد بکرێن،شەقامەکان لە هیزە ئەمنی میلیشیاکان پاکرێتەوە،کار یان بیمەی بیکاری و ئەمنیت بۆ کۆمەڵگا دابین بکرێت… بەڕووی  باڵوێزی عێراقی لە لەندەن خستە ڕوو.

 خۆپیشاندەران نزیکەی دوو کاتژمێر بە هەڵگرتنی وێنەی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکان کوژراو و بریندار کراوبوون دەنگی خۆیان گەیاندە نوێنەرانی حکومەت لە بەریتانیا. لە 1ی ئەم مانگەوە هەزاران هاوڵاتی عێراقی  لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری ودژی گەندەلی و بۆ هەلی کار، ڕژانە سەر شەقامەکانی بەغدا وشارەکانی عێراق داوای گۆڕینی دەسەڵات و مافە ڕەواکانی خەڵک دەکەن.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا

٣٠ئۆکتۆبەری ٢٠١٩

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *