Breaking News

ته‌رمی  ئه‌وهاوڵاتیه‌ کورده‌ی له‌ فه‌ره‌نسا ژیانی له‌ده‌ستدا گه‌یشته‌وه‌ کوردستان

کوردستان6/12/2019:

هاژین محمد به‌رپرسی نوسینگه‌ی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ ناوه‌ندی هه‌والگری فیدراسیۆنی راگه‌یاند”زانا ئه‌حمه‌د ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی 25 مانگ له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری لیل له وڵاتی‌ فه‌ره‌نسا ژیانی له‌ده‌ستدا ئەم بەیانیە کاتژمێر٣ ته‌رمه‌که‌ی گه‌یشته‌وه‌ ئامیزی که‌سوکاری له‌ گوندی موان نزیک عەربەت”

هاوژین ئه‌وه‌شی ووت”که‌سوکاری تیچونی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتوه‌ کاروباره‌ ئیداریه‌کانی له‌لایه‌ن فیدراسیۆن وکۆنسلی گشتی عێراق له‌ پاریسه‌وه‌ جێ به‌جێکراوه‌”

هه‌روه‌ها وتیشی “سوپاسی پاریزگاری سلێمانی وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری فریاکه‌وتن ده‌که‌ین له‌ دابینکردن وناردنی ئوتۆمبیلی فریاگوزاری بۆ گێرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ له‌فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی”

 زانا ئه‌حمه‌دی  ته‌مه‌ن 31سال هاولاتی شاری سلیمانیه‌ وماوه‌ی 9 مانگ له‌یه‌کێک له‌گرتوخانه‌کانی ولاتی فه‌ره‌نسا زیندان بووه‌  و رۆژی 25 ئه‌م مانگه‌ له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری لیل ژیانی له‌ده‌ستداوه‌.پۆلیسی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندوه‌ ڕووداوه‌ که‌ خۆکۆژی بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌و رووداو فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ هه‌وڵ به‌دوادا چوونه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ل  حکومه‌تی فه‌ره‌نسا و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌م ڕووداوه‌  ومه‌رگی ئه‌و په‌نابه‌ره‌  .

About ifir web

Check Also

ئاگاداریەک بۆ پەنابەران و کوردانی دانیشتوی تورکیا سەبارەت بەگەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەو ووڵاتە

سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە تورکیا سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەیەکی ئیداری لەگەڵ پارتەکەیدا ئاماژەی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *