پۆلیسی تورکیا شەش قاچاخچی کە هۆکاری خنکاندنی یانزە پەنابەرەکەی دەریایی ئیجە بوون دادگایکرد

پۆلیسی تورکیا شەش قاچاخچی کە هۆکاری خنکاندنی یانزە پەنابەرەکەی دەریایی ئیجە بوون دادگایکرد

١٥/١/٢٠٢٠:  هیواخدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوای دوو ڕۆژ لە ڕوودانی ئەو کارەساتە پۆلیسی تورکیا شەش قاچاخچی دەستگیر کرد ئەمرۆیش بەرواری چوارشەمە١٥/١/٢٠٢٠ دادگایی کران کە یەکێکیان بەڕەگەز سوریە دوو کەسی تریش بەهۆی هاوکاری ئەو قاچاخچیانە بە فرۆشتنی یەختەکە لە ماڵەکانیان خرانە ژێر چاودێری پۆلیسەوە وە هەروەها تەواوی ئەو پارانەشی لە پەنابەرەکان وەرگیرابوون دەستیان بەسەردا گیرا..”

هیوا ئەوەشی ووت”  قاچاخچیەکان لە دادگا دانیان بەوەدا نا کە زیاد لەتوانای یەختەکە پەنابەریان خستوبووە نێو یەختەکە کە هەر ئەوەش هۆکاری نقومبونی یەختەکە بووە “

ووتیشی” هۆکاری خنکان و گیان لەدەستدانی ئەو (٨) هەشت منداڵەشیان ئاشکرا کرد کە لەسەرەتای بەڕێکەوتنیان لەنێو دەریادا هەر هەشت منداڵەکەیان خستبونە نێو شوێنێکی تەواو داخراوی یەختەکە گوایە بۆ ئەوەی لەڕێگا نەکەونە نێو دەریاوە…”

 ئەو شەش قاچاخچیانەش کە دادگایی کران بریتین لە یەکەم: ئا،گ تەمەن ٤٥ ساڵ دووەم: ئۆ،ک تەمەن ٤٢ ساڵ سێیەم: ی.چ تەمەن ٢٩ ساڵ چوارەم: ئیو.ک تەمەن ٥٠ ساڵ پێنجەم: ڤ،ت تەمەن ٥٢ ساڵ شەشەم: م،ئا تەمەن ٣٩ ساڵ

 شەوی ١١/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئەزمیر یەختێک بە (١٩) نۆزدە پەنابەرەوە ژێردەریا دەکەوێت و لە ئاکامدا (١١)یانزە پەنابەر دەخنکێن  کە (٨) هەشتیان منداڵبوون ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠٢٠ لە شاری ئەزمیر تەرمی (٨) لەو پەنابەرانە بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی ئەزمیرو کەسوکاری قوربانیەکان بەخاک سپێردران کە سەرجەمیان پەنابەرانی کوردانی کوردستانی ڕۆژئاوابوون و ئەندامانی دوو خێزان بوون بەهۆی جەنگی سوریاوە ئاوارەی تورکیا ببون لەساڵی ٢٠١٢ بە نیازبوون بەرەو ئەڵمانیا کۆچ بکەن.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *