زانیاری سەبارەت بەو  پەنابەرانەی  لە سنورەکانی تورکیاو یۆنان  دەستگیر دەکرێن

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

 زانیاری سەبارەت بەو  پەنابەرانەی  لە سنورەکانی تورکیاو یۆنان  دەستگیر دەکرێن

یۆنان:

 لە سنورە ووشکانیەکانی یۆنان هەر پەنابەرێک کەمتر لە ( ٣٠ ) کم دەستگیر بکرێت یان لە نزیک دریاچەکەی ئەدرنا دەستگیربکرێن ڕاستەوخۆ دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە، زۆر جارهەر بەڵگەنامەو مۆبایلێکیشیان پێ بێت یان دەیانسوتێنن یان دەیانخەنە دەریاچەکەوە ، هەروەها  ئەو پەنابەرانەشی دەگەنە دوورگەکانی یۆنان  وە یان ئەو پەنابەرانەی لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیا دەڕۆن لە نزیک دوورگەکانی یۆنان دەستگیر دەکرین یان بەلەمەکانیان تێک دەشکێت و داوای هاوکاری پۆلیسی دەریاوانی دەکەن دەبرێنە کەمپەکانی دوورگەکان لەوێش پەنجە مۆریان پێدەکرێت و زانیاری کەسێیەتیان لێوەردەگیرێت لە چاوەڕوانیدا دەمێنەوە تا بڕیاری ڕێکەوتی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری دەکرێت بۆ پێدانی ئیقامەی یۆنان وە هەر پەنابەرێک نەخۆش بێت و یان نەخۆشی لەگەڵ بێت و پێویستی بەچارەسەرو نەشتەرگەری بێت یان ژنی و کچی تەنیا بن دەنێردرێنە ئەسینای پایتەخت تا کاتی چاوپێکەوتن ئێستاش لەبەر ڕێژەی زۆری پەنابەران ڕێکەوتی پێدانی چاوپێکەوتن زۆر دەخایەنێت ئەگەر پەنابەران لە چاوپێکەوتنی یەکەمدا شکستی هێنا بۆی هەیە جارێکی تر چاوپێکەوتن بکاتەوە،  ئەگەر بۆ دووەم جاریش شکستی هێنا ئەوە دیپۆرت دەکرێتەوە.

 سەبارەت بە ڕێکخراوی نەتەوەیەککگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران هیچ پەنابەرێک وەرناگرێت و ناونوس ناکات بۆ ووڵاتانی تربیانبەن جگە لە پێدانی بڕێکی کەمی مووچەی مانگانە.

تورکیا:

 سەبارەت بە ووڵاتی تورکیاش ئەو پەنابەرانەی لە سنورەکانی تورکیا دەستگیر دەکرێن دەبرێن بۆ بنکەکانی پۆلیس دوای ئەوە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران دەکرێن بۆ وەرگرتنی زانیاری کەسێتی و پەنجە مۆر ئەو پەنابەرانەشی ڕەتی دەکەنەوو کە دیپۆرت بکرێنەوە کە گوایە کێشەیان هەیەو ناتوانن بگەڕێنەوە ڕەوانەی زیندان دەکرێن تا لێکۆڵیۆینەوەی وردیان لەگەڵ  دەکرێت و تا دواتر خۆیان یەک لای بکەنەوە کە داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ، تایبەت بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNHCR ) مانەوەشیان لە زیندان لە ( دوو مانگەوە بۆ سێ مانگە ) زۆر جار زیاتریش دەخایەنێت ئەو پەنابەرانەشی بەتایبەتی ئافرەتان ئەگەر بەڵگەی تەواویان پێبێت ڕاستەوخۆ دۆسێیان بۆ دەکڕێتەوە دوای چاوپێکەوتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بەڵگەنامەی پەنابەرێتیان پێدەدرێت کە بە ( کملیک ) ناسراوە دۆسیەیەکانیان ڕەوانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکرێت (UNHCR ) بەشێکی تریش لەو پەنابەرانەی کە دەستگیر دەکرێن و نەخۆشیان پێیە یان ژنی دوو گیانن ڕێپێدانێکی ( ١٥ بۆ ٣٠ ) ڕۆژیان بۆ دەکرێت کە دوای ئەو ڕێکەوتە تورکیا بەجێ بهێڵن بەشێکی تریش لەو پەنابەرانەی دەستگیردەکرێن بەتایبەتی گەنجان کە گومانیان لێدەکرێت ڕەوانەی زیندان دەکرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان ئەوانەشی ڕاستەوخۆ دیپۆرت دەکرێنەوەوڕێگە پێنەدانی واتە( مەنعی  ٥ ) ساڵیان بۆ دەکرێت کە ناتوانن تا تەواوبوونی ئەو پێنچ ساڵە بگەڕێنەوە بۆ تورکیا وە بەگشتی ئەو پەنابەرانەی لە سنورەکانی تورکیا دەستگیر دەکرێن دوای دیپۆرت کردنەوەیان مەنعی پێنچ ساڵیان بۆ دەکرێت سەبارەت بە لابردنی ئەو مەنعی پێنچ ساڵەش چەند ڕێگایەک هەیە کە یاسایین ئاماژەیان پێدەکەین:

١- دەعوەت نامە لەلایەن هاووڵاتیەکی تورکەوە یان ئەو کەسەی بۆتە خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکی .

٢:-  دەعوەت نامە لایەن کۆمپانیایەکی تورکیەوە بۆ مەبەستی کار یان کارکردن .

٣-:  داواکردنی لابردنی ئەو مەنعە لە ڕێگای پارێزەرەوە لە دادگاکانی تورکیاوە واتە  پێدانی غرامە کە دادوەر دیاری دەکات دوای جێ بەجێکردنی یەکێک لەم خاڵانەو هاتنت بۆ تورکیا ئەو مەنعە پێنچ ساڵە کۆتایی پێدێت.

 ئامادەکردنی/ هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە تورکیا

٢٢/١/٢٠٢٠

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *