پۆلیسی دەریاوانی یۆنان هەندێک زانیاری نۆی سەبارەت بە یەختە نقوم بووەکە دەداتە فیدراسیۆن

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: پۆلیسی دەریاوانی یۆنان هەندێک زانیاری نۆی سەبارەت بە یەختە نقوم بووەکە دەداتە فیدراسیۆن

یۆنان٢٢/١/٢٠٢٠:

لە نامەیەکدا کە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەو پەنابەرانەی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ١١/٠١/٢٠٢٠ لە دەریایی نێوان یۆنان وئیتالیا یەختەکەیان نقوم بوو ئامەیەکی ئاراستەی شەبەکەی Watch the Med کرد بۆ هاوکاری بەدوادا چوون ئەوانیش دوای بەدوادا چونەکانیان لەگەل پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی وەلامیان داوەتەو ” بەرێز دەشتی جەمال ھەر ئێستا لەگەڵ کەسێک لە پاسەوانی سنووری ێۆنان لە پەراڤێز قسەمکرد کە سەرپەرشتی ئەم دۆسییە دەکات.(ئەو پەنابەرانەی یەختەکەیان لە ١١/٠١/٢٠٢٠ لە پاکسۆس نقوم بوو)

ئەمانەی خوارەوە زنیارییەکانن.

ئەو ناوانەی کە تۆ پێتدام لەگەڵ وێنەکانیان ڕادەستی ئەوم کرد. ئەو کەسەش سەیریان دەکات تا بزانێت ھیچ کام لەوانە لە لیستی ڕزگاربوەکاندان.

پێی وتم کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ خێزانی کەسە ونبوەکانداو  باشترە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی پێوە بکرێت وەک لە تەلەفۆن. لەو رووداوەدا:

٢١ کەس ڕزگارییان بووە

١٢ جەستەش دۆزراونەتەوە

لەو ٢١ کەسە ٣ کەسیان دەسگیرکراون بە تۆمەتی لێخورینی بەلەمەکە

١٨ کەسیان گوازراونەتەوە

٩ کەسیان لە سجنی کاتیان، ئەویش تەنھا لەبەر ئەوەی کە ھیچ دۆکۆمێنتێکیان پێنیەو بەم زوانە ئازاد ئەکرێن.

لە ١٢ جەستەکە تونراوە ناسنامەی ١١یان دەسنیشان بکرێ.

پاسەوانی سنوری پرێڤەزا تەماشای ناوی سەر لیستەکەی تۆ دەکات و ئاگادارت ئەکات ئەگەر ھەر ناوێک لە ڕیزی ڕزگاربووەکاندابێ.

هەر لە وەڵامی نامەکەی سکرتیری فیدراسیۆندا  هەندێک زانیاری گرنگ هاتووەدەڵێت”

بەلەمە تێکشکاوەکە لە قوڵای ١٥٠٠ مەتردایەو ئەمەش مەحالە بۆ HCGبگاتە ئەم قوڵاییە بۆ گەڕان و دۆزینەوەیان. تەنھا ھەڵبژاردە ئەوەیە، ھێزی دەرەکی و رێکخراو ھەستن بەم کارەو بە لەمەکە دەرکەنو بە دوای خەڵکەکەی ناویدا بگەرێن.

ھیچ بیرۆکەیەکتان ھەیە؟…)

هەروەها زانیارییەکی دیکەش”

خێزانێکی لوبنانیش کورێکیان لە ناو بەلەمەکەبوە. ناوی کورە ونبوەکەیان فیراس ئەحمەد ئاگایا.باش ئەبێت ئەگەرئێوە تەلەفۆنیان لەگەڵ بکەیت. بە عەرەبی قسە دەکەن.

وەتس ئاپی خێزانەکە….”  

ھیواخوازم بەھێزبن و بەرگەی ئەم کارەساتە بگرن. تکایە ئاگادارم بکەوە، ئەگەر من ھەر شتێکی ترم پێبکرێ تا بۆتی بکەم..

چاوەروانی هەوالی دیکە بن لە فیدراسیۆنەوە…..

هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن بخۆێنه‌وه‌:.

www.federastionifir.com

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *