Breaking News

لەماوەی چوار ڕۆژدا لەسنورەکانی تورکیا ( ٩٣١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە بەشێکی زۆری پەنابەرانی عێراقیشیان تێدایە

لەماوەی چوار ڕۆژدا لەسنورەکانی تورکیا ( ٩٣١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە بەشێکی زۆری پەنابەرانی عێراقیشیان تێدایە
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ( ئێنز، ئیبسالا، ئۆزونکوبورو ) ( ٢٣٤ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان، میسر ، جەزائیر ، نەغریب ، بەنغلادیش )
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ١٤ )پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران ژنێک و چوار منداڵیش لەنێوانیاندابوو


ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢٠یش لەناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ٣٥ ) پەنابەری ئەفغانی لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە( ١٠ )کەسیان منداڵ بوون
ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئەزمیر لەناو سێ بەلەمی چوپدا ( ١٢٠ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ( ٣٦ ئەفغانی ، ٣٠ ئەفریقی ، ٢٩ سوری ، ٢٥ سۆماڵی )
ڕێکەوتی ٢٣/١/٢٠٢٠یش لەناوچەکانی ( ئۆزونکوبرو ، هاسا ، مریس ) ( ٤٠١ ) پەنابەر دەستگیران کو پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، سوریا ، ئەفغانستان ، میسر ، سۆماڵ ، مەغریب )
ڕێکەوتی ٢٣/١/٢٠٢٠یش لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٣٩ ) پەنابەر لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیر کران کە بەنیازبون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی پێک هاتبوون لە ( ٣٠ ئەفغانی ، ٥ کۆنگۆ ، ٤ سنگالی ) 
ڕێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٢٨ ) پەنابەری ئەفغانی و پاکستانی لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە ( ٦ منداڵ و ٦ ژن ) لەنێوانیاندابوو
لە ڕێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢٠ یش لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٦٥ ) پەنابەری ئەفغانی لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا دەستگیرکران
ڕێکەوتی ٢١/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٣٠ ) پەنابەر دەستگیرکران 

هیوا خدر : ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About ifir web

Check Also

ئاگاداریەک بۆ پەنابەران و کوردانی دانیشتوی تورکیا سەبارەت بەگەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەو ووڵاتە

سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە تورکیا سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەیەکی ئیداری لەگەڵ پارتەکەیدا ئاماژەی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *