شاڵاوی گرتنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.

شاڵاوی گرتنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌
له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.

به‌پێ لێدوان راگه‌یاندنه‌کانی پۆلیسی دەریاوانی و ووشکانی سنوره‌کانی تورکیا ،‌ سەرەڕای خراپی کەش و هەواو سەختی شەپۆلەکانی دەریایی ئیجە به‌ڵام ڕووکردنی پەنابەران بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا درێژەی هەیەو تەنها لەماوەی ( ٢ ) ڕۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.


ناوچەی ئێنز:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ٢٨٤ ) پەنابەر دەستگیر کران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( سووریا ، ئێران ، پاکستان ، ئەفغانستان ، جەزائیر ، مەغریب).
ناوچەی ئایڤاچەکی:
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٥١ ) لە بەلەمێکدا لەناو دەریایی ئیجەدا دەستگیرکران پێک هاتبوون لە ( ٣٨ سوری ، ١١ کۆنگۆ ، ٢ فەڵەستینی ) ژن و منداڵیش لە نێوانیاندا بوو بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی لیسبوسی یۆنانی.
هه‌روه‌ها لەناو پاسێکی ( مینو بووس ) دا کە تەنها توانای هەڵگرتنی ( ٩ ) سەرنشینی هەبوو ( ٢٢ ) پەنابەری تێدا دەستگیر کرا کە ژن و منداڵیش لە نێواندا بوو.
ناوچەی دیدیمی:
دوێنێش ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدیمی سەر بەشاری ئایدن ( ١٢٩ ) پەنابەر دەستگیر کران کە پێک هاتبوون لە ( ٦٨سووری ، ٤٠ فەڵەستینی ، ١٢ کۆنگۆ ، ٥ میسری ، ١ عێراقی ، ١ سۆماڵی ، ١ سنگالی ، ١ ئەفریقی ) کە سەرجەمیان پێک هاتبوون لە ( ٦٤ پیاو ، ١٨ ژن ، ٤٧ منداڵ )
ناوچەی بۆدروم:
هەردووێنێ ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵا لە دوو کاتی جیاوازدا ( ٨٥ ) پەنابەر دەستگیرکران پەنابەرەکان لە دوو بەلەمی چوپدا لەناو دەریایی ئیجەدا دەستگیرکران کە بەپێی لێدوانی پۆلیس هەر چوپێکیان تەنها توانای هەڵگرتنی ٢٠ سەر نشینی هەبوە بەڵام لە کاتی دەستگیرکردنیان هەرچوپێکیان زیاتر لە ( ٤٠ ) پەنابەری لەسەربووە کە ئەمەش زیاتر هۆکاری نقوبوون و خنکان و گیان لەدەستدانی پەنابەرانە بەتایبەتی لەم وەرزی زستانەدا.
لەناوچەکانی ( ئێنز و ئیبسالاو ئۆزونکورو:
هەوکات دوێنێ ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ( ئێنز و ئیبسالاو ئۆزونکورو ) ( ٢١٤ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق، ئێران ، سوریا ، ئەفغانستان ، پاکستان ، سۆماڵ ، جەزائیر ، مەغریب )

هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
٢٩/١/٢٠٢٠

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *