Breaking News

دوایی 11ساڵ چاوه‌روانی به‌یه‌کترشاد بوونه‌وه‌

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

دوایی 11ساڵ چاوه‌روانی به‌یه‌کترشاد بوونه‌وه‌

 له‌نده‌ن -31/01/2020:

هاورێ هاولاتیه‌کی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ماوه‌ی  18 ساڵه‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات داستانی ژیانی هاورێ پر له‌ به‌سه‌ر هات وچیرۆک ورووداوی نه‌خوازراو، له‌ سالی 1989 له‌ زیندانی ڕژیمی به‌عسی له‌ناوچوو  ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی زۆر ده‌چێژێت پاش ئازاد بوونی به‌دوای ڕاپه‌رینه‌کانی ئازاری ساڵی 1991 ده‌بێته‌ پیشمه‌رگه‌و پاش چه‌ند ساڵێک  ڕوو له‌هانده‌ران ده‌کات و له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ده‌گیرسێته‌وه‌ .  پاش ماوه‌یه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی بۆ ماوه‌ی 11سال ده‌مێنێته‌وه‌وپاشان  له‌ژیر چاودێری پزیشکدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت .

هاورێ ده‌ڵیت “له‌و ماوه‌یه‌دا به‌داخه‌وه‌ ته‌نها چه‌ند که‌سێکی که‌م لێان پرسیمه‌وه‌ به‌لام دوای ناسینی فیدراسیۆن و به‌هاناوه‌ هاتنم ژیانی من زۆر ئالۆگۆریکرد وفیدراسیۆن نه‌ک ته‌نها لی ده‌رپرسیمه‌وه‌وهاوکاری ده‌کردم وکتیبی بۆ ده‌هێنام به‌ڵکو به‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانی ده‌کردم، یارمه‌تیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رده‌گرتم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاهه‌نگه‌کانی خۆیان به‌شدار بم و تێکه‌ڵ بم ودڵم خۆش بێت”

هاوری به‌چاوی فرمێسکه‌وه‌ ئه‌وه‌شی ووت “فیدراسیۆن توانی به‌ خێزانه‌کم شادم کاته‌وه‌ که‌ 11ساڵ له‌ یه‌کتر دابڕابووین..”

هاوری هه‌روه‌ها ووتیشی” من هه‌تا بمێنم له‌ ژیاندا له‌ دلسوزی فیدراسیۆن وئه‌وکه‌سانه‌ ده‌رناچم که‌ ته‌نها جێیان نه‌هێشتم..”

 

About ifir web

Check Also

دووباره‌ پێداگری له‌سه‌ر بڕیارنامەی مافەکانی پەنابەران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە

٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانەوە لەساڵی 1951ەوە به‌ فه‌رمی ناسێنراوه‌ ، ...

شاڵاوی گرتنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.

شاڵاوی گرتنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *