دادگای تورکیا سزای زیندانی بۆ هەر قاچاخچیەک لە ( ٣ ساڵەوە بۆ ٩ ساڵ ) زیاد کرد

دادگای تورکیا سزای زیندانی بۆ هەر قاچاخچیەک لە ( ٣ ساڵەوە بۆ ٩ ساڵ ) زیاد کرد

تورکیا-٠٢/٠٢/٢٠٢٠:

هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند کە “علی کمال کورت  بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی شاری ئەدرنا ڕایگەیاندوە :
گۆڕانکاری لەیاسایی سزای زیندانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەتایبەتی پەنابەران کراوەو چۆتە بواری جێ بەجێکردنیشەوە..”


هیوا ووتیشی “ناوبراو ڕایگەیاند:  پێشتر سوکترین سزای زیندانیکردنی قاچاخچی تەنها سێ ساڵ بوە بەڵام بەم یاسا نوێ یە هەر قاچاخچیەک دەستگیر بکرێت نۆ ساڵ زیندانی دەکرێت لەگەڵ سزادانی دارایی بە بڕی ( ٢٠،٠٠٠ ) بیست هەزار لیرەی تورکی هەروەها ووتی ماوەی زیندانیکردن و سزایی دارایی بەپێی گەورەی تاوانەکەی زیاتر دەبێت وە هەر قاچاخچیەکیش دووبارە بەهەمان تاوان دەستگیربکرێتەوە سزاکانی دەبێتە دوو هێندە..”
 هیوا ئەوەشی ووت”هاوکات ئەم گۆڕانکارییە یاساییە دوای ئەوە دێت لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە چەند کارەساتێکی دڵتەزێن لە تورکیاو یۆنان ڕوویاندا کە قاچاخچیەکان بەرپرس بوون لە دەریایی ئیجە لەسنوری تورکیا لە ١١/١/٢٠٢٠ دوای نقوبوونی بەلەمێکی پەنابەران ١١ پەنابەر خنکان  کە هەشتیان کوردی ڕۆژئاوابوون هەروەها لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیاش هەمان بەروار دوای نقوبوونی بەلەمێکی پەنابەران تەنها ٢٢ پەنابەر ڕزگارکران لە کۆی ٥٣ پەنابەر کە بەداخەوە زۆرینەی ئەوانەی خنکان  هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون”.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *