لەگەڵ منداڵێکی لە شاری ئەزمیری تورکیا بە چەقۆ لەماڵەکەی خۆیاندا کوژران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

ژنێکی پەنابەری سوری دوو گیان

لەگەڵ منداڵێکی لە شاری ئەزمیری تورکیا بە چەقۆ لەماڵەکەی خۆیاندا کوژران

ئەزمیر: ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٠

ژنێکی پەنابەری سووری بەناوی ( منار محمد حسن ) تەمەن ( ٣٠ ) دوای ئەوەی هاوسەرەکەی دەچێت بۆ سەر کار چەند کەسێکی نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بەر چەقۆی دەدەن و دەیکوژن لەو کاتەشدا منداڵێکی بە ناوی ( محمد خلیل جەمال ) تەمەن ( ٥ )ساڵ لەخەو خەبەری دەبێتەوە هاواردەکات ئەویش دەخنکێنن و هەڵدێن

بەپێی زانیاریەکان قوربانیەکە دوو گیان ماوەی دووگیانیشی شەش مانگ بوەو خاوەنی کچێکی تەمەن دووساڵ و کوڕێکی تەمەن پێنچ ساڵ بوە کە بەداخەوە کورە پێنچ سالەکەشی لەگەڵ خۆیا بوە قوربانی

بەپێی لێدوانی پزیشکی دادوەری شاری ئەزمیریش تاوانەکە لە نێوان کاتژمێر ٩ بۆ ١٠ سەرلەبەیانی ڕوویداوە بەڵام کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ لەلایەن دراوسێکانەوە تاوانەکە ئاشکرا دەکرێت و پۆلیسی لێ ئاگادار دەکرێتەوە

بەپێی لێدوانی شایەتحاڵێک نزیک لەکەس و کاری قوربانیەکە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ گشت دراوسێکانیان کراوەو لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە شایەتحاڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشدا گومان دەکەن هۆکاری تاوانەکە بۆ دزی بوبێت چونکە قوربانیەکە چەند پارچە زێرێکی پێوەبووە بردوویانە شوێنی پەلاماردن بە جەستەی قوربانیەکەوە بوە کە بەرگری کردووە

شایەنی باسە ڕێژەی پەنابەرانی سوری لە تورکیا نزیکی چوار ملیۆن پەنابەرە کە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سوریا پەناهندەی ووڵاتی تورکیا بوون

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *