Breaking News

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەرامبەربە بێدەنگیان لە دۆخی پەنابەران لە تورکیا بە توندی ئیدانە دەکەین

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەرامبەربە بێدەنگیان لە دۆخی پەنابەران لە تورکیا بە توندی ئیدانە دەکەین

لە ووڵاتی تورکیا جگە لە بوونی ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرانی سوری کە ڕاستەوخۆ لە ژێر یاساو ڕێنمایەکانی ووڵاتی تورکیادان بەسەدان هەزار پەنابەرانی ووڵاتانی تریش وەک ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ، ئەفریقا )  لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران  خۆیان ناونوسکردوە کە تێیاندایە زیاتر لە (٧)ساڵ چاوەڕوانی ئەو ڕێکخراوەن بیانگەیەنێتە ووڵاتێکی ئارام. ئێستاش کە حکومەتی تورکیا بۆ ئامانجێکی دیاریکراو سنورەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردۆتەوە پەنابەرانی ووڵاتانی تریش کە ئاماژەمان پێکردن هاوشانی پەنابەرانی سوری بەرەو سنورەکان دەڕۆن بە هەزارەها پەنابەر ئێستا لەسەر سنورەکانن بەم کەشە نالەبارو باراناوی و سەرمایە بێ هیچ خزمەتگوزاریەکی تەندروستی و مرۆیی گیریان خواردوە ئەمە سەرباری ئەوەی لەسنورەکان ڕووبەرووی غازی فرمیسک ولیدان توندوتیژی بوونەتەوە .

 رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وەک تەماشاکەر بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەک لەخۆی نیشان بدات   گشت هێڵە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەنابەرەکانی پچراندووە ئەوەش پەنابەرانی تەواو بێ هیوا کردووە سات لەدوای سات ئەو پەنابەرانە لەتەواوی شارەکانی تورکیاوە بەرەو سنورەکان دەڕۆن بێ ئەوەی بزانن چ چارەنوسێک و کارەساتێک ڕووبەڕویان دەبێتەوە.

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بە توندی ئیدانەی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران  UNHCR دەکەین. داوا دەکەین بە زوترین کات بێنە سەر خەت وبەرپرسیارێتی خۆیان  نیشان بدەن و تەواوی خزمەتگوزاری مرۆی و تەندروستی و ئەمنی پێشکەش بەپەنابەرانی سەر سنورەکانی تورکیا بکەن بە ووشکانی و ئاوییەوە بەتایبەتی خاڵە سنوریەکانی شاری ئەدرنا و ڕێگا نەدەن پەنابەران بکرێنە کارتی فشاری ئەوهێزو حکومەتانەی بەشدارن لە جەنگی سوریادا.

هیوا خدر : ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About ifir web

Check Also

ئاگاداریەک بۆ پەنابەران و کوردانی دانیشتوی تورکیا سەبارەت بەگەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەو ووڵاتە

سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە تورکیا سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەیەکی ئیداری لەگەڵ پارتەکەیدا ئاماژەی ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *