پەنابەران دوای بێ ئومێدبوونیان لە نەکردنەوەی سنورەکانی یۆنان بەکۆمەڵ سنورەکان بەجێ دەهێڵن و بەسەدان برینداریش هەیە

لە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر : بە هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند/ دوای کردنەوە سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەنابەراندا یۆنان و یەکێتی ئەورووپاش هیچ بڕیارو هەڵوێستێکی ئەرێنیان بۆ پەنابەران نەبوو ئەمەش بێ ئومێدی پەنابەرانی لێکەوتەوە


هیوا ئاماژەی بەوەشدا یەکێتی ئەورووپا جگە لەوەی هیچ بڕیارێک و هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر بە پەنابەران نەبوو بەڵکو هاوکاری یۆنانیشی کرد لە ڕووی دارایی و ئەمنیەوە بۆ توندوتۆڵکردنی سنورەکانی دژی پەنابەران
لەهەمانکاتیشدا هێزە ئەمنیەکانی یۆنان زۆر بەتوندی ڕوبەڕوی پەنابەران دەبنەوەو دوور لە بەهاو ماڤەکانی مرۆڤ ئەشکەنجەی پەنابەرانیش دەدەن کە بەو هۆیەوە بەسەدان پەنابەر بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیا کراون
هیوا ووتی لە ئێستادا پەنابەرانێکی زۆر لە کردنەوەی سنورەکانی یۆنان بێ ئومێدبوون و بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شارانەی پێشتر لێی نیشتەجێ بوون
بەڵام لە هەمان کاتدا بەدرێژای ئەم چەند ڕۆژە بەپێی لێدوانی چەندین پەنابەر کە پەیوەندیان پێوەکردووە سەربازانی تورکیا ڕێگریان لەپەنابەران کردووە بگەڕێنەوە شارەکانیان لە تورکیا لە سەر سنورەکان پەنابەرەکان بەناچاری بە ڕێگای تردا دوور لە چاوی هێزەئەمنیەکانی تورکیا گەڕاونەتەوە شارەکانیان هەروەها هیوا ئاماژەی بەوەشدا لەچەند شارێکی تورکیا خۆپیشاندانی جەماوەری دژی پەنابەران ئەنجامدراوەو لە چەند شارێکیش هێرش کراوەتە سەرپەنابەران بەتایبەتی پەنابەرانی سوری لەلایەن گەنجانەوە هەروەها دووکان و ئۆتۆمبێلی پەنابەرانیش بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتوە کە بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکان ئی پەنابەران و هاووڵاتیانی عێراقیبوون
هیوا لە کۆتایدا ووتی ئێستا بارودۆخی دەرونی پەنابەران زۆر خراپەو ترسی ئەوەیان هەیە لەلایەن تورکیاوە دیپۆرت بکرێنەوە بەتایبەتی پەنابەرانی (  عێراقی ، ئێرانی ، ئەفغانی ) لەبەر ئەوەی یەکێتی ئەورووپا هیچ داواکاریەکی تورکیای جێ بەجێ نەکردووەو تورکیا نەیتوانی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *