لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هەڵسوراوێکی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران  هەڕەشەی لێ دەکرێت لە تورکیا

تورکیا؛١٤/٠٤/٢٠٢٠:

 (عائدە محمد حاجی یونس ) کە هەلسوراوێکی بەرگریکارە لەمافەکانی پەنابەرانو سەرۆکی ڕێکخراوی ( بيت السوري في ازمير )ە بە هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی ڕاگەیاند” هەڕەشەم لێکراوەو وە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە بریاری دەستگیرکردنم دەرکراوە لەسەر بەهانەوە چوونی پەنابەران”

ئەوەشی ووت” لە شەوی ڕابردووە لەسەر شەقامێکی گەراجی شاری ئەزمیر ڕۆژمانکردەوە دوای هەوڵێکی زۆر ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە تورکیا ناچار کرد کە بێن بەهانای ئەو پەنابەرانەوە

بەڵام ئەوان سەرەتا پێیان ووتین کە تەنها هاوکاری ئەو پەنابەرانە دەکەین کە پێناسی پەنابەریان پێیە بەڵام ئێمە ئەوەمان ڕەتکردەوە داوامان لێکردن هاوکاری گشتیان بکەن کە ژمارەیان ( ٢٤٦ ) پەنابەرە کە زۆربەیان پێناسەی پەنابەریان لەدەستداوە لەسەر سنورەکانی نێوان تورکیاو یۆنان لە کاتی پەڕینەوەیان بۆ ناو خاکی یۆنان “

هەروەها دەڵێت”دوای ئەوەی  فشارەکانمان زیاد کرد  رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ناچارمانکردن هاوکاری سەرجەم پەنابەران بکەن  داواکەیان جێبەجێکردین..”

شایەنی باسە ئەمە کۆتایی نەهامەتی ئەو پەنابەرانەی سەر سنوری چەند مانگێکی ڕابردوو نیە هێشتا بە هەزارەها پەنابەری تر دەستبەسەرن بەبیانوی کەرەنتینەوە ئەگەر هاوکاری نەکرێن ڕووبەڕوی هەمان چارەنوس دەکرێنەوە بەشێکیش لەوپەنابەرانی عێراقین پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کرد وە ووتیان” ترسمان هەیە دیپۆرت بکرێینەوە چونکە هەفتەی ڕابردوو نوسراوێکیان بەزۆر پێ ئیمزا کردین کە تێیدا نوسرابوو ( ئێمە یاسای تورکیامان پێشێل کردووە ئامادەی هەموو جۆرە سزایەکین ).

About ifir web

Check Also

گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران

مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٠ لە ناوچەی کادیرکایورنو سەر بەشاری مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ( ...

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *