لە دەریایی ئیجەدا  ٣٠ پەنابەر لە خنکان ڕزگارکران

هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنی ڕێکەوتی ٩/٤/٢٠٢٠ لە دەریایی ئیجە نزیک کەنارەکانی شاری مۆغڵا لە دوو کاتی جیاوازدا ( ٣٠ ) پەنابەر ڕزگارکران..”

ئەوەشی ووت ” سەرەتا ( ١٣ ) پەنابەری سوری کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بوە لە کەنارەکانی دەریای ئیجە سەر بەشاری مۆغڵا بەرەو دوورگاکانی یۆنان بەڕێدەکەون لەگەڵ گەیشتنیان بە نزیک دوورگەکانی یۆنان  پۆلیسی دەریاوانی یۆنان ڕێگایان لێدەگرن و بەزۆر دەیانگەڕێنەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا بەڵام لە ناو دەریادا پەکیان دەکەوێت بەهۆی ئەوەی بەلەمەکەیان چوپبوە دوای پەیوەندیکردنیان بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن..” 

هەروەها “لە هەمان ڕێکەوتیش بەلەمێکی چوپی تری پەنابەران لە هەمان دورگەدا لەکاتێکی جیاواز تر بە هەمان شێوە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئێشگری یۆنانیەوە بە زۆر ڕەوانەی سنورە دەریایەکانی تورکیا دەکرێنەوە پێش ئەوەی بکەونە مەترسیەوە پەیوەندی بە پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەکەن و سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن کە پێک هاتبوون لە ( ١٧ ) حەڤدە پەنابەر ( ٩ پیاو ، ٦ ژن ، ٢ منداڵ )  پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( ٨ کۆنگۆ ، ٤ پاکستانی ، ٢ ئەفغانی ، ١ کامیرۆن ، ١ فەڵەستینی)”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *