لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە مەترسیەکانی داعش، چەند داواکاریەک ئاڕاستەی حکومەتی بەریتانیا وئەوروپا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانکرا

ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٤ جان مکدونالد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر لیستی لیبەر پارتی کۆبوونەوەیەکی  بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەپەرلەمانی بەریتانیا رێکخست.  به‌شدار بوانی ئەم کۆبوونەوەیە، ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ولەحزبی سەوز (جین لامبێرت) ، ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا (جێرمی کۆبن) , ده شتى جمال(سکرتێری فدراسيونى  سەراسەری پەنابەرانی عێراقی )،گونا سعيد(ريكخراوى ژنانى كورد و خورهه لاتى ناوه راست) ، مؤيد احمد( سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی حزبى كومونيستى كريكارى عێراق ) ،  دکتۆرئالان سيمو (نوينه رى په يه ده لەبەریتانیا) و بيث ريدموند(رێکخراوی رزگاری کرێکار)  .

لەم کۆبوونەوەیەدا چەند تەوەرەی گرنگە قسەوباسی تیاکرا لەوانە مەترسیەکانی داعش لەسەر ئایندەی خەڵکی کوردستانو عێراق وناوچەکە، دۆخی ژنان و ئیزیدیەکانوئاوارەکان، وبەرگری قارەمانانەی ژنان وپیاوانی خۆراگری کۆبانی ،چۆنیتی بەرەنگاربوونەوەی داعشو ڕزگار بوون لەو هەڵ و مەرجەی کە ئەم كارەساتانەی بەرهەم دەهێنێتەوە لە عێراق وکوردستانو ناوچەکەو پشتیوانی جیهانی  بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێزە رەشە..

ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن کارن جۆنسن بەریوەبرا. سەرەتا کۆبوونەوەکە بەدەقەیەک راوەستان بۆ هەموو ئەوانەی بەدەستی ئینسان کوژەکانی داعش گیانیان لەدەستداوەرێز لێگیرا. هەروەها بەناوی  ئەومیوانانەی کە لەکوردستانەوە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوون بەدەلیلی دواکەوتنی فیزەکەیان پۆزش بۆ بەشداربوان هێنرایەوە . پاشان دەشتی جەمال رێکخەری کۆبوونەوەکە سەرباری سپاس گۆزاری وبەخیرهاتنی ئامادەبون بەووتەیەک لەژێر ناونیشانی(داعش بەرهەمی ستراتیژی نەزمی نوێی جیهانی  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیه‌تی) بەرنامەکانی کۆبوونەوەکەکردوەو تیشکی خستە سەر ئەوکارەساتە گەورە ئینسانییەی خەڵکی کۆبانی وشەنگال وموسلو هیتوئەنبارو ناوچەکانی دیکە لەژیر سایەی گروپی تیرۆریستی داعش رووبەروویان کراوەتەوە، هەروەها لەسەر پاکردندنەوەی کۆمەڵگا لەو هیزە رەشانە ووتی” کۆتایهێنانو بنەبڕکردنی تيرۆريزم کارى ئێمه‌یه‌‌. کارى جوڵانەوەی ئازادیخوازان و خەڵکی کرێکار و مەحرومی کۆمەڵگا و بەشەریەتی موتەمەدینی دونیایە. کاری ئەو جوڵانەوە و هێزەیە که له‌پێناو يه‌کسانى ماف و حورمه‌تى ئينسانه‌کان و جێخستنى به‌هاى ئینسانی و ژیانێکی شایستە بەمرۆڤ خەبات دەکەن”هاوکات لەسەر رەوشی ئاوارەکانوژنانی ئیزیدی وئەو چالاکیانەی فیدراسیۆنو گروپی هانا بۆ بەهانەوە چوونی ئاوارەکان ئەنجامی داوە باسکرد.. ولەکۆتای قسەوباسەکانیدا چەند داوایەکی پیشنیاری بۆ پەرلەمانتارەکانو ریکخراوەکان وبەشدار بوان خستە روو کە وەک داوا ئاراستەی حکومەتی بەریتانیاو وولاتە ئەوروپیەکان بکرێت وە پەیگری بکرێت بۆ چی بەجێکردنی. 

پاشان هەریەک لە ووتاربیژان ووتەی خۆیان پیشکەشکرد کە سەرجەم باسەکانی کۆبوونەوەکە لەدەوری ئەو تەوەرانەی دیاریکرابوو گفتوگۆکرا بەدوا ئەوەدا هەریەک لە جین لامبیرت لە حیزبی سەوزوئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاو جان مکدوناڵد ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا ووتەی پشتیوانی خۆیان لە ووتەکانی بەشداربوانی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند وتاکیدیانکرد   لە پشتیوانی بەرەنگاربوونەوەی خەلکی کۆبانی ناوچەکانی دیکە بەرامبەر بەداعش وپشتیوانی لەبەهاناوەچوونی ژنانوئاوارەکان هەولەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران.

 ناوەرۆکی ئەوەی لەلایەن سەرجەم ووتاربێژانەوە تاکیدی لێکرا کە” جەنگ وخۆێن ڕشتن وکارەساتەکانی وە تەنانەت بەهێز بوونی داعش راستەوخۆ بەندە بەدەسەلاتی حزب وهیزە بورژوازیەئیسلامی وقومیەکان وناکۆکیەکانی خودی نیزامی سەرمایەداری لە ناو چەکەدا.کیشەی خەڵکی عێراق وکوردستان کێشەی دابەش بوونی چینایەتی کۆمەڵگایە ،کێشەی دەسەلاتی ئیسلامی وناسیونالیزمو وشەروپێکدادانە بەسەر ژیان وچارەنوسیانەوە.ناسیونالیزم وئیسلامیزم هیزی چینایەتین،سیستەمێکی ئابووریو سیاسی لەسەر حسابی خۆێنی سەدان هەزار کەس ومەینەتیو کۆێرەوەریەکانی خەڵک بەرێوەی دەبەن..کۆتای ئەو دۆخە لە گرەوی هاتنە مەیدانی هیزی یەکگرتووی کرێکاران وزەحمەتکێشان وئازایخوازانە.. بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانەی ژنو پیاوی کۆبانی وەڵامی کاریگەری خەڵکە بەدژی داعشوتیرۆریستان ونمونەیەکی بەرجەستەی تێک شکاندنی تیرۆریستانە ئەمەش کاتێک دەتوانێت کاریگەری ببێت کە سەرجەرم ئاسۆی رزگاریخوازانەوەو چینایەتی خۆی لەبەر چاوبێت” هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاکیدکرا” پیوپستە پاڵپشتی جیهانی بۆ خەباتی کرێکاران وزەحمەتکیشان وئازادیخوازان کوردستان وعێراق ناوچەکە بەرەوپیش ببرێت بۆ کۆتایهێنان بە تەنگەژەیەک کە کۆمەڵگای کوردستان عێراقی وناوچەکەی تێکەوتووە” 

بەدوای تەواو بوونی قسەوباسەکان کورتە فلیمێکی کارو چالاکیەکانی فیدراسیۆنو گروپی هانا لە پیناو کۆمەککردنوفریاکەوتنی ئاوارەکان لیدرا وبەدوا ئەوادا ئامادەبوان بەپرسیار وخستنە رووی پیشنیار بۆ داواکاریەکان کۆبوونەوەکەیان دەولەمەندکرد.

پاشان بە تێکرا ئامادەبوانوپەرلەمانتارەکان دوای زیادکردنی چەند خاڵێک بۆ ئەولائیعەی کە فیدراسیۆن خستبوویە روو دەنگی پێ درا .داواکاریەکان  ئەم خاڵانەی لە خۆگرتبوو:

 بەناوی بەشدار بوانی ئەم کۆبوونەوەیەوە داوا بکرێت لە حکومەتی بەریتانیا و ولاتە ئەورپیەکان ورێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان:

  1.  هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی هەموو ئەو ئاوارەو و بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعشەوە لەشۆینو ژیانی خۆیان هەڵکەنراون بە جیا لە دین و ڕەگەزیان. بەتایبەتی کە ئێستا بەرەو   وەرزی زستان دەچین‌ و  ئاوارەکان لەناو خێمەدا دەژین ‌و ژیانیان روبەرووی مەترسی دەبێتەوە. وێنه‌ی لافاو كه‌ تا ناو قه‌دی خێمه‌كان هاتووه‌ و مناڵانی پێپه‌تی تیایدا ڕاوه‌ستاون، به‌شێك له‌م كاره‌ساته‌ن كه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ نیشانه‌كانی ده‌بینرێن.

  2.  ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا نەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێت له‌و باره‌یه‌وه‌.

  3. داوا لە حکومەتی بەریتانیاو حکومەتەکانی ئەوروپا بکریت کە ئیزیدی و مەسیحیەکان و هەموو هەڵهاتوانی ژێر دەستی داعش بە پەنابەر قبوڵبکرێن.

  4.  ئەو حزبە سیاسیانەی کە لەو بارودۆخەوە گلاون کەوتوونەتە هەڵخڕاندنی هەستی ڕەگەزپەرستی و تایفی: عەرەب لە دژی کورد و بە پێچەوانەوە وە سوننی لە دژی شیعە و بە پێچەوانەوە. ئه‌نجامی ئەم سیاسەتەش بۆتە مایەی کارەسات و هەلومەرجێکی نامرۆڤانە و ڕەگەزپەرستانە لە عێراق و کوردستاندا. پێویستە فشار بخرێتە سەر پارتە سیاسیەکان بۆ کۆتایی هێنان بەو سیاسەتە.

  5. پشتیوانی  لە بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی خۆراگری کۆبانی بکەن. 

  6. داوا بکریت کە ژنانو منالانی ئیزیدیەکانومەسیحیەکان کە لەژێر دەستی داعشدان رزگاربکرێن و  بارودۆخی ژیانیان ئاسای بکرێتەوە.

  7.  هەرجۆرە هەڵسوڕان و چالاکیەک لەلایەن لایەنگرانی داعشەوە لە ئەوروپا ئەبێ قەدەغەبکرێ. ئەوەی ئەوان پیادەی ئەکەن بەشێک نییە لە ئازای بیروڕا و ئازادی هەڵسووڕانی سیاسی، بگرە بانگەشەیە بۆ چاندنی ڕق و کوشتار. بۆیە ئەبێ وەک نازیەکان تەماشا بکرێن. لە لایەکی تریشەوە، دەرکەوتنی ئەوان بارودۆخ ئەخوڵقێنێ بۆ سەر بەرزکردنەوەی گروپ و مەیلە ڕاسیست و ڕەگەزپەرستەکان لە ئەوروپادا لە دژی هەر هاوڵاتیەکی غەیرە ئەوروپی یان ئەوانەی کە بە ناو لە ووڵاتە ئیسلامیەکانەوە هاتوون.ئەمەش پشێویەک دەنێتەوە کە ئەوروپا نیەتیەتی خۆی لێ لابدات. 

شایەنی باسە نۆینەری چەند یەکیتی کریکاری لەئاستی بەریتانیاوئەوروپاو هەڵسواراوی سیاسی وپەیامنیری تەلەفیزیونی کەئی ئین ئین لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بونو لەکۆتای کۆبوونەوەکە لەلایەن دەشتی جەمال وە سەرباری سوپاس گوزاری گەرم لەئامادەبوان تاکیدی کرد هەولەکان بەردەوام دەبێت وداوای کرد لە رۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەل خەڵکی کۆبانێ بۆ ١-١١ هەموو بەشداری بکەن .پاش دووکاتژمیر کۆبونەوەکە کۆتای هات.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٣١-١٠-٢٠١٤

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *