داوای ئاشکراکردن وبەسزاگەیاندنی سەرجەم ئەوکەسانەی لەگەڵ داعش بازرگانی دەکەن!

ڕێگا نادەین بازرگانی بەچارەنوس وخوێنی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش بکرێت!  لیستی یەکەمی ئیمزای هاولاتیانی ناڕازی، گەیەنرایە نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن

دۆێنێ ١٧/١١  وەفدێک بەنۆێنەرایەتی رێکخەرانی کەمپەینی”ئاشکراکردنی ئەوانەی بازرگانی لەگەڵ داعش دەکەن”کە پێک هاتبوون لە: “پێشەوابابان، سەوسەن سەلیم، فواد جەمال، دەشتی جەمال” لەنوسینگەی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزای ناڕەزایەتی دەیان هەڵسوراوی سیاسی، چالاکەوانی مەدەنی، شاعیر، نوسەر، رۆناکبیرو، چاودیری سیاسی وهاولاتیان  کە داوای ئاشکراکردن وبەسزاگەیاندنی سەرجەم ئەوکەسانەی لەگەڵ داعش بازرگانی دەکەن گەیاندە دەست “خەسرەو ئاژگه‌یی”، بەرپرسی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە له‌نده‌ن/ بەریتانیا.

لەم دانیشتەدا رێکخەرانی کەمپەینەکە پەیامی ناڕەزایەتی هاولاتیان و ئازادیخوازانی کوردستانیان لەدژی بازرگانانێکی چاوچنۆک وگەندەڵکارانێک کە لەیەک مانگی رابردوودا، بەدور لەهەر پرەنسیپ و پێوانەیەکی ئەخلاقی و مرۆڤانە، هەستاون بە هاوکاری کردن و بازرگانی کردن لەگەڵ داعشدا گەیاندە نوێنەری حکومەتی هەرێم. هاوکات وەفدی کەمپێنەکە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە”ئێمە ڕێگا نادەین خۆینی قوربانیەکانی دەستی تیرۆریستانی داعش بە فیڕۆ بڕوات، ڕێگانادەین کارەساتی شەنگال / ئیزدیەکان و مەسیحەکان وئاوارەکان لەبیر بکرێن، بەرەنگاربوونەوەی ژنان وپیاوانی خۆڕاگری کۆبانی لەکەدار بکرێت و پیویستە هەموو ئەو بەرپرس و بازرگانانەی بەم جۆرە کارە هەستاون، دەبێ پێش هەرشتێک لە پۆستەکانیان دوربخرێنەوەو دەستگربکرین بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکرێن و بەسزا بگەیەنرێن لەدادگایەکی ئاشکرا و بەچاودێری ناوەندی نێو دەوڵەتی ..هەروەها ئەوەشیان ووت”لەهەنگاوی یەکەمدا ئێمە ئەم ڕیگەیەمان هەڵبژاردووە بەلام خەڵکی کوردستان وکوردستانیانی دەرەوە لێتان پرن، گەر وەڵام  و بەدوادا چوون نەکەن لەسەر ئەم داوایانە، سەرجەم باڵویزخانەکانی وڵاتەکان  ورێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئاگادار دەکەینەوەو خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ڕێک دەخەین و ڕای گشتی جیهان لەچاوپۆشین لەو تاوانە گەورەیە ئاگادار دەکەینەوە”

لەوەڵامدا نۆێنەری حکومەت پێی ڕاگەیاندین کە ئەوانیش زۆر نیگەرانن لەوتاوانە، ئێستا لیجنەیەک پێک هاتووە تا ئیستا ١١ کەس دەستگرکراون  وە هەروەها ئیمە ئیمزاوداوکاریی و پەیامەکانتان دەگەیەنیین ولە وەڵامەکەی ئاگادارتان ئەکەینەوە”

پاشان ڕێکخەرانی کەمپەینەکە هەر لەنێو ئۆفیسی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمدا، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، سازدا و داوای روونکردنەوەیەک لە سەر کۆبوونەوەکە دەقی نامەی نارەزایەتیەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خۆێندەوە هەروەها لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا  ئاکامەکانی کۆبوونەوەکەو کارەکانی داهاتویان ئاشکرا کرد.

دەقی ئەو نامەیە بە ئیمزای ئەوکەسایەتیانە کە پیشکەش بە نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمکرا هاوپێچە:

*****                ******            *******

نامەی کراوە بۆ:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

داوای ئاشکراکردن وبەسزاگەیاندنی سەرجەم ئەوکەسانەی لەگەڵ داعش بازرگانی دەکەن!

لەبەرامبەر ئاشکرابوونی لیستی ناوی ژمارەیەک لەبەرپرسان و بازرگانانێک لەگەڵ داعش،  ئێمە ئیمزاکەرانی ئەم  نامە ناڕەزایەتیەی خوارەوە لە سۆنگەی بەرپرسیاریتی وداکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانەوە ئاڕاستە دەکەین. بەتایبەتی کەدۆسێیەکی لەم جۆرە نەک هەر نمونەیەک لەگەندەڵی وپەڵەیەکی ڕەش بەنێوچاوانی سیستەمی حکومرانی وبەرێوەبردنی وڵاتەوە دەنێ، بەڵکو کردەوەیەکی ئەوپەری چاوچنۆکانەیە کەبەخوێن و چارەنوسی کۆمەڵگایکەوە دەکرێت کەشەپۆلێک لەبەربەریەت و کوشتارو پەلاماردانی خۆێناوی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بەرەو ڕوو کراوەتەوە.  ئاڵوگۆڕکردن وکڕینی نەوت و سەیارەوە چەک وتفاق وبازرگانیکردن لەگەڵ ئینساکوژانێکی وەک داعش لەلایەن هەرکەس و لایەنێکەوە بێت، بەمانای ڕەسمیەت دان وقەبوڵکردنی خەلافەتی سەربڕێنی ئینسان وئەتکردنی ژنان ومنالانە، ئەمەش لەلایەن هیچ ویژدانێکی ئینسانیەوە قابیلی قەبوڵ نییەو دەبێ لە ئاستی بەرپرسیاریتیدا بە فەوری لێکۆڵینەوەو ئیجرائاتی یاسایان لەگەڵ بکرێ وئەم کردەوە قێزەونەیان ریسواو کۆتابکرێ.

ئێمەو کۆمەڵگای جیهانی لەکاتێکدا هەواڵی دۆسێیەکی لەم جۆرە دەبیستین کە ماوەی چەند مانگێکە تیرۆریستانی داعش، عێراق کوردستان و ناوچەکەی بەدڕندانەترین شیوە لەگەڵ ئەنجامدانی تاوانی گەورە بەرەورووکردۆتەوە. لە  کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵك لەوپەڕی خوێن ساردیدا، نمایشکردنی لاشەی سەربڕاوی ئینسانەکان، بە کۆیلەکردنی ژنان‌وڕفاندنی کچانی ئیزیدومەسیحیەکان ومنالان کە بەسەرسوڕهێنەرنترین شیوە کۆمەڵگای ئینسانییان لەدنیادا  ڕاچڵەکاندوەوجێگای ئەوپەری نەفرەت بێزاریە، لە کاتێکدا بەدەیان ڕۆلەی کرێکارو زەحمەتکیش لەبەرەکانی جەنگدا بەدەستی ئەو دڕندانە گیانیان لەدەستداوەوجەرگی کەسوکاریان سوتێنراوە، لە کاتێکدا دەیان ژنو مناڵو پیرو پەکەوتە ئاوارەبوون ساو پەنایەکیان نیە بۆ ئەم زستانە، لە کاتێکدا دەیان هەزار کرێکارو کارمەند ماوەی چەند مانگە موچەیان نادرێت بە بەهانەی جەنگی داعش، دەیان لاووگەنجی کوردستان بیکاربوون، ودەیان پرۆژەڕاگیراوە بە بێ ئەوە ئەو بەرپرس وبازرگان و خاوەن کۆمپانیایانە مویەک لە سەروەت سامانەکەیان کەم بێتەوە، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو زۆر بێباکانە ئەو چاوچنۆکانە بەخاتری کەلەکە کردنی سەرمایەی زیاتر لەسەر خۆینی خەڵکی کوردستان و ئایندەیان پارەوسامان کەڵکە دەکەن وبازرگانی لەگەل گروپێکی وەک داعش دەکەن کە نامۆن بە ماف‌و ئازادی‌و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی  عیراق‌و کوردستان وناوچەکە.

نەک هەر ئەمانە، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان وعیراق و کۆبانێ و ناوچەکە  ئەو هەموو قوربانیەیی بەدەستی ئەو هیزە مەترسیدارە داوە وە هەمووان خوازیاری  پاکردنەوەی  کۆمەڵگاین لەو ڤایرۆسە  کوشندەومەترسیدارە کە ناوی داعشە، کەچی ئەم بەرپرس وبازرگانانەی کە ناویان لە مالپەرەکان بلاو کراوەتەوە بازرگانی وهاوکاری و دەستی ئەم تیرۆریستانە دەگرن. هەر  بۆیە  ئێمە پێمان وایە هەرجۆرە سازاندن وهاوکاری وبازرگانیەک وەیان  ڕێگاخۆشکردنی سیاسی‌و سەربازی‌و تەنانەت لێنەبڕاوی لە دژایەتیکردنی ئەم تاقمە دڕەندەو ئینسانکوژە،  خەتاو وتاوانێکی هیجگار گەورەیە بەرامبەر بەخوین‌و کەرامەت‌و ژیانی  خەڵک و وەزیاتر لەمانەش بەشداریکردنی ئاشکرایە لە تاوانە دڕندانەکانی داعشدا، پێویستە ئەوپەری ریسواو شەرمەزار بکرێت بۆ ڕای گشتی.

بۆیە ئێمە ئیمزاکەرانی خوارەوە داواکارین:

  1. بەدواداچوون وئاشکراکردنی لیستی ناوی هەموو ئەوبەرپرس وبازرگانانەی لەگەڵ داعش بازرگانیان کردوە بۆ ڕای گشتی. پێویستە ئەوکەسانە لەهەموو بەرپرسیارێتیەکی حکومی وحیزبی دابماڵرێن ودوربخرینەوە تا بەداگاگەیاندنیان.

  2. بەداگای گەیاندنی هەموو ئەوکەسانەی ئاشکرا بووتاوانبارن، بەچاودێری ناوەندێکی نیو نەتەوەیی بێ لایەنی وه‌کو یوئین و بەسزاگەیاندنیان.

  3. هەرسێ سەرۆکایەتی ڕایگەیەنێت کە هەرکەسولایەنێک مامەڵەوبازرگانی لەگەڵ داعشدا بکات بەسزای یاسای دەگەینرێت وبۆ ڕای گشتی ڕادەگەینرێت. 

بێگومان ئەم گەندەڵکاری و چاوچنۆکیە ڕاستەوخۆ خزمەت بە ئینسانکوژانی داعش دەکات‌و جەماوەری خەڵك بە دەستی بەستراوەوە تەسلیم بە بەربەریەتی ئەوان دەکات. بۆیە داوا دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریتیدا  لەناوەڕۆکی ئەم نامەیەو داواکانیبڕوانن:
ئیمزاکان:

           ناو                                                پیشە

  1. پێشەوابابان                                 هەڵسوراوی سیاسی

  2. دەشتی جەمال                             هەڵسوراوی سیاسی وکۆمۆنیست

  3. بهادین علی حەسەن                    چالاکەوانی مەدەنی

  4. خەلیل کاردە                              نوسەر

  5. گۆران عبدولا توفیق                            پیشمەرگەی دێرێنی خانەنشین

  6. بیستون محمد سالح مستەفا                   پارێزەرو هەڵسوراوی سیاسی

  7. نوری بەشیر                                نوسەروهەڵسورای سیاسی

  8. ئاسۆ کەمال                         نوسەروهەڵسوراوی سیاسی

  9. ئاسۆ گۆران                          چالاکەوانی مەدەنی

  10. موشیر گەڵاڵی                     هەڵسوراوی سیاسی

  11. محمد هەریری                   نوسەر

  12. گۆنا سەعید                       چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن وپیاو

  13. سیروان سەعید                 هەڵسواری سیاسی

  14. شەپۆل عەلی عەسکەری       هەڵسوراوی سیاسی

  15. عەتا موفتی                 چالاکەوانی مەدەنی

  16. دڵشاد حافز               هەڵسوراوی سیاسی

  17. عباس علی حمە ڕەزا     چالاکەوانی مەدەنی

  18. شاکۆ حەسەن             چالاکەوانی مەدەنی

  19. فوادجەمال سەلام           هەڵسوراوی سیاسی

  20. نەجیبە فەقێ سەعید     چالاکەوانی مەدەنی

  21. شیرین سیروان           چالاکەوانی مەدەنی

  22. دڵبەند کەمال           چالاکەوانی مەدەنی

  23. خالید رەزا                 هەڵسوراوی سیاسی

  24. رۆژ عەزیز               نوسەر وهەڵسوراوی سیاسی

  25. لاوژەجواد             هەڵسوراوی داکۆکی کار لەمافەکانی ژنان

  26. ئاراس رەشید       هەڵسوراوی سیاسی

  27. ئەنۆر نوری         هەڵسوراوی سیاسی-نەرویج

  28. سەوسەن سەلیم هەڵسوراوی داکۆکی کار لە مافەکانی ژنان

  29. هیوا جەمیل       هەڵسوراوی سیاسی-کۆمۆنیست

  30. جەلال سوفی     هەڵسوراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی

  31. بەختیار نادر   هەڵسوراوی سیاسی

  32. قومری عادل                 نەرویج                            

  33. ئاراس گەلاوێژ                          هەڵسوراوی سیاسی

  34. سلام عبدولا                             نوسەرو هەڵسوراوی سیاسی

  35. جاسم غفور                              شیوەکار بەریتانیا

  36. علی حسین حەسەن                   خانەقین

  37. ئیبراهیم حسین                     نوسەروهەلسوراوی سیاسی-فینلەند

  38. زریان کەمال                         خۆێندکاری زانکۆ داربی-بەریتانیا

  39. جەمال محسن                         هەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی،نەرویج

  40. عیرفان کەریم                       هەڵسوراوی کۆمۆنیستی کریکاریی،کوردستان

  41. هیوا ئەحمەد                       هەڵسوراوی کۆمۆنیستی وسیاسی،بەریتانیا

  42. رێناس عارف                        شیوەکاروکارتۆنست

  43. حمە غفور                           هەڵسوراوی سیاسی، هۆڵەندا

  44. فەرهاد محمد سابیر               کادیری سیاسی

  45. عوسمان ئەحمەد                   هەڵسوراوی سیاسی ،دانیمارک

  46. شیرزاد فاتح                       بەڕێوبەری گشتی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مندالان

  47. کاوە عمر                             هەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی-کەنەدا

  48. هەورامان عەلی                    نوسەر،فنلەند

  49. کەمال میرزا حسن عبدولا         هەڵسواراوی سیاسی وپیشمەرگەی دێرین وخانە نشین

  50. رازاو عبدول محمود                       پارێزەر

  51. بروا محیدین ئەحمەد                     خۆێندکار

  52. ئەمیرە محمد عەلی                       تۆێژەری کۆمەلایەتی

  53. گوڵزار عەلی                               چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن وپیاو

  54. هیوا مەجید                                 خاوەنکار

  55. فەریدون شیخ عەلی

  56. ساردین جەبار                           چالاکەوانی مەدەنی،سوید

  57. ستاری چیمەنتۆ                            ئەڵمانیا،کۆڵن

  58. دلاوەر مونزر                               هەڵسواوی سیاسی،ئوسترالیا

  59. موحسین کەریم                     هەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی،کوردستانی عێراق

  60. سالار عبدول رەحمان                       کاسب

  61. فەرمان خیلانی                             رۆژنامەنوس،بەلجیکا

  62. کامیل مستەفا محمد                   چالاکەوانی کۆمەڵی مەدەنی لەشاری نوتینگهام

  63. رووف ئیبراهیم                               ژمیریار ،بەریتانیا

  64. دڵشاد محدین عبدول قادر               خۆێندکار ماچستەر لە زانکۆی یۆرک.بەریتانیا

  65. توانا محمد سەعید                       خۆیندکار لەزانکۆی لەندەن بەشی یاسا

  66. د.ئالان ممتاز نوری                     مامۆستای زانکۆ

  67. رووف سۆفی                               هەڵسوراوی سیاسی

  68. دیار کامل                              مانچستەر،بەریتانیا

  69. شاباز محمود                           چالاکەوانی مەدەنی

  70. جەمال شەریف                       کاریگەر،فینلەند

  71. عەلی حەسەن درویش زیدونی      هەلسوراوی سیاسی

  72. شەمال عەلی                           هەلسوراوی سیاسی،سوید

  73. جیهاد موحەمەد                     هەڵسوراوی رێکخراوی مەدەنی

  74. جەمال جەمیل                      فەرمانبەر لە شارەوانی

  75. راوکەر خدر                       رۆژنامەوان،سۆران

  76. خەسرەو سایە                   هەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی

  77. نادر عبدول حمید               نوسەروهەڵسوراوی سیاسی

  78. ئومید محمد                   فەرمانبەر

  79. جەلیل رەزای                       هەلسوراوی سیاسی،دانیمارک

  80. تاهیر عیسی                         کرێکار،فینلەند

  81. پەروین عەزیز                       چالاکەوانی مەدەنی

  82. سوهام پەرویس                       سوید

  83. فەرهاد مەروف                     یاسا ناس ،بەریتانیا

  84. سامان ئەحمەد                  هەڵسوراوی کۆمۆنیستی کریکاریی

  85. ئالا فەرج           لێپسراوی رێکخراوی ژنانی عێراقی،فینلەند

  86. رێبوار مختار       نوسەروروناکبیر

  87. توانا نوری       چاودێری سیاسی

  88. سەعید ئارمان   سکرتیری رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی،هەڵسوراوی سیاسی، لەندەن

  89. سەمیرەحمە سالح         نوسەر

  90. بەهرە وەلی               چالاکەوانی مەدەنی

  91. عوبید خالید                 لەندەن

  92. پایزە ئەحمەد           نوسەروچالاکەوانی ژنان

  93. بەناز غفور محمەد       کارمەند

  94. خالید ساڵح                 فینلەند

  95. جەبار محسن              نەرویج

  96. هێمن کەریم خورشید       شاعیر،لەندەن

  97. ستار جەلال قادر           کارمەند حکومی

  98. ڕێنوار جەبار               سوید

  99. بەختیار مستەفا                     چاودێری سیاسی

  100. دەرون حمە                      نۆژداری شێوەکاری(ئارتیرەپێست)مانچستەر

  101. رەفیق عبدولا ئەحمەد          سویسرا

  102. سالار حمە سەعید            وەرگێر،هەولێر

  103. ئەستیرە فاتیح               هۆڵندا

  104. رۆژگار خالید                   نوسەر

  105. سالار عبید سالار رەباتی       بەریتانیا

  106. ئیبراهیم محمد                   حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق

  107. ستار ئەحمەد                   چالاکەوانی سیاسی

  108. ئاریان تاوگۆزی       هەلسوراوی سیاسی وچالاکەوانی کۆمەڵگای مەدەنی ،بەرمنگهام

  109. دکتۆر گۆران عبدولا         چالاکەوانی سیاسی

  110. عبدول قەرەگۆلی             چالاکی کۆمەڵی مەدەنی،سوید

  111. کامیل ئەحمەد              حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

  112. فەریدون حمە رەشید       نوسەرو رۆژنامەنوس

  113. ئارام تاهیر ئیبراهیم        چالاکەوانی سیاسی ، لەندەن

  114. ئەحمەد عەلی                هەڵسوراوی سیاسی، سویسرا

  115. سورمە حەمید               کارمەند دژی توندوتیژی دژی ژنان، لەندەن

  116. بەختیار شیخۆ           پێشمەرگەی دێرین، سوید

  117. تارا توفیق                   سوید

  118. فەرهاد سەلام               هونەرمەند

  119. دەرکەوت محمد             ئارتیست

  120. سرور زمانی               چالاکەوان

  121. شەهلا حەسەن     لەندەن

  122. فامیدە حەسەن     لەندەن

  123. دیبا عیلخانی             هەلسوراوی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان

  124. تەحسین محمد                چالاکەوانی سیاسی،مانچستەر

  125. هاوژین هادی عوسمان       هەڵسوراوی گۆران

  126. جەبار موستەفا                 هەڵسوراوی کۆمۆنیست

  127. ڕەنجدەر گراوی               چالاکی مەدەنی، بەلجیکا

  128. عادل ئەحمەد                 هەڵسوراوی کرێکاری وکۆمۆنیستی

  129. ناز جەمال                               لەندەن

  130. ڤیان کەمال                             ‌هونەمەند

  131. ڕێزان توفیق اغا                       مامۆستا

  132. تریفە ئەمین                           چالاکەوانی مەدەنی

  133. عەلی شوکر                            پێشمەرگەی دێرین

  134. شادە دلارام                           چالاکەوانی مەدەنی

  135. گۆنا عەلی                             چالاکەوانی مەدەنی

  136. سۆران سەعید                         چالاکەوانی مەدەنی

  137. ئەرسەلان رەحمان                   میدیاکار،هەولیر

  138. کەژال نوری                           چالاکی ژنان،هۆلندا

  139. کریم افاسیاپور                     چالاکی ژنان، سوید

  140. سۆزان عەلی                       کەسایەتی ئازاد

  141. شلیر محمد                         چالاکەوانی مەدەنی

  142. شیروان جۆڵا                       چالاکەوانی مەدەنی

  143. نەجیبە محمود                     رۆژنامەنوس، راگەیەندکار

  144. مەریوان مخدور                     هەڵسوراوی سیاسی

  145. بەناز غەفور پشدەری                         چالاکەوانی مەدەنی

  146. ماکوان هەورامی                   هونەرمەندو رۆژنامەنوس

  147. بەختیار شارەزووری               نووسەر

  148. کەمال حەسەن                     هەلسوراوی سیاسی

  149. خەندان حمە جەزا               چالاکەوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ

  150. تەحسین محمد                     چالاکەوانی سیاسی

  151. نیاز عبدولا                         رۆژنامەنوس

  152. بابەکر دڕەی                    ئەندامی جفاتی بزووتنەوەی گۆران

  153. تاڤگە سابیر                     نوسەرو چالاکەوانی مەدەنی

  154. کۆێستان محمد               ئەندامی خولی پیسوی پەرلەمان

  155. چۆلی ئەسعەد                 رۆژنامەنوس وراگەیەندنکار

  156. رووف ئالانی                   رۆژنامەنووس وراگەیەندنکار

  157. ئەمیرە عەلی                 مامۆستا

  158. ئەڤین ئەزیز                   چالاکەوانی بواری ژنان

  159. سەعید کاکەی                 نوسەرومامۆستای زانکۆ

  160. کوردە عارف                     چالاکی بواری ژنان

  161. گەشاو ئەحمەد                   شاعیر

  162. سۆزان ئەحمەد                چالاکی مافی مرۆڤ

  163. نازەنیین ئەحمەد             چالاکەوانی مەدەنی

  164. ئاشتی عمر                     مامۆستا

  165. ریزان عەلی شەریف           مامۆستا

  166. پێشرەو رووف                     پێشمەرگەی دێرین

  167. ئاوات سەعید                       پاریزەر

  168. ئامانج عوسمان                    چالاکەوان

  169. سروە حەسەن                   مامۆستا

  170. ئاریان توفیق                     چالاکەوانی مەدەنی

  171. نازدار ئەحمەد                   مامۆستا

  172. تارا حەسەن                       مامۆستای زانکۆ

  173. گوڵشەن عبدولا                   کەسایەتی ئازادیخواز

  174. دانا کەریم عەلی                 چالاکەوانی مەدەنی

  175. ئاوزەن سەعید                     چالاکەوانی مافی ژنان

  176. ڕازاو عبدول                         پارێزەر

  177. لاڤیا ئاریا                         کرێکار ،سویسرا

  178. ئازاد عارف                       لایەنگری کۆمۆنیستی،هۆڵندا

  179. ئومید ئیسماعیل ئەمین         ئەڵمانیا

  180. محمود محمدزادە                   سوید

  181. محمد ئیسماعیل                     تورکیا

  182. ئەحمەد شەهاب حسین             مامۆستا،هەولیر

  183. ئیسماعیل مەلا                         کاسب بەریتانیا

  184. ڕێباز ئیسماعیل                      راوێژکاری پیشەی،سوید

  185. ئارام لەتیف                             نەرویج

  186. هەتاو عبدولایی                       چالاکی سیاسی،رۆژنامەوان

  187. ڕامیار رەزایی                         چالاکی سیاسی،رۆژنامەوان

  188. فەراسەت سالحی                       هەڵسوراوی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران

  189. کامەران لەتیف حمە ئەمین           بەڕیوبەری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منالان،سلێمانی

  190. دیلمان عبدولا سالح                         چالاکی کۆمەڵی مەدەنی،سلێمانی

  191. جەمال ئەیوب                               هەڵسوراوی سیاسی سوید

  192. ئاشتی عەلی حەسەن                      ئەندامی لیژنەی دژی رەگەزپەرستی،دانیمارک

  193. نەریمان فەتاح                           چالاکەوانی مەدەنی

  194. سوهیلە سەلمان                           چالاکەوانی بواری ژنان

  195. رازاو کەریم                                 چالاکەوانی بواری مافی ژنان

  196. سروە کەمال                                 چالاکەوانی مەدەنی

  197. ئاسۆ بەکر                                   چالاکەوانی مەدەنی

  198. نەجیبە عوسمان                         چالاکەوانی مەدەنی

  199. عوسمان عارف                             چالاکەوانی مەدەنی

  200. فەریدون ئەکرەم                  چالاکەوانی مەدەنی

  201. تاڤگە ئەحمەد                             چالاکەوانی بواری ژنان

  202. شەمال عەبە رەش                       هونەرمەند

  203. موحسین حمە                              چالاکەوانی مەدەنی

  204. باقی عەلی                               مامۆستا

  205. خەلات عمر عەلی ئەمین               نوسەر

  206. بیستون فایق                           ئەندام پەرلەمان

  207. ئارام عەلی                           لیرسراوی ژوری ئۆپۆزسیۆن

  208. بەشدار عوسمان                     چالاکەوانی مەدەنی

  209. ئەمین جاف                           نوسەروهەڵسوراوی سیاسی

  210. خالید شەریف                       نوسەر

  211. سەلاح جەمال                       بەریتانیا

  212. سیروان قادری                       هەڵسوراوی سیاسی

  213. سەوسەن سەلیم                     بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەلاتی ناوەراست لە بەریتانیا

  214. نیاز محمد                         کریکار،لەندەن

  215. ئاکۆ قادر ئەحمەد               لەندەن

  216. ئەنۆر حمە رەش                   لەندەن

  217. دڵشاد ئیبراهیم                   لەندەن

  218. محمود حیدەر                     لەندەن

  219. پێشرەو نامۆ                       لەندەن

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *