حکومەتی هەرێم ڕازی بوو بە وەرگرتنەوەی پەنابەران

نه‌رویچ- گرتووخانه‌ی تراندۆم:

 عیرفان قادر لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”پۆلیسی نەرویجی ئاگاداری کردمەوە کاتژمیر ٦بەیانی ٢٥ مارس ئامادەبم، هەولیر رازی بووە وەرم بگرنەوە”

عیرفان ئەو پەنابەرە کوردەیە ماوەی زیاتر لە دوومانگە لەگرتووخانەی تراندۆم نزیک فرۆکەخانەی ئۆسلۆ زیندانە وخاوەنی خیزانی نەرویجی یە وتەنها داوای مافی پەنابەری رەتکراوەتەوەوبەهۆیەوە حکومەتی نەرویجی بەزۆرە ملی وە بەپێ ڕێکەوتنێکی پێشترلەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی ناردنەوەی بەزۆریپەنابەران  دەبرێتە پێشەوە.

 لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن لەسەر دپیۆرتی ئەو پەنابەرە ووتی”بەداخەوە رازی بونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ٤ئەم مانگە لەبەر رۆشنای پرۆژە بریاری فیدراسیۆن تایبەت بەدۆسیەی پەنابەران ٢٨ئەندام پەرلەمانی کوردستان پرۆژە بڕیاریکیان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان کە خۆێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت ویەکێک لە بەندەکانی کە ئاماژەیە بەوەی کە پیویستە حکومەتی هەرێم هیچ ئاسانکاریەک نەکات بۆ بەزۆر گێرانەوەی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ولاتانی بیانیەوە..بەلام ئەوەتا بەئاشکرا ئەم هاوکاریانە دەچێتە پێشەوە بۆیە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین پەلە بکەن لەوەی پرۆژە بریاری پەنابەران بخرێتە دەستوری کارەوە “

دەشتی ئەوەشی ووت”ئیمە لەسەر دۆخی پەنابەران لە نەرویج سەرۆک وەزیرانی نەرویج وریکخراوە جیهانیەکانمان ئاگادار کردۆتەوە و لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبیین”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *