بانگەوازێك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەسوکاریانڕێگه‌ی هه‌نده‌راندا بێسه‌ر و شوێن بوون.

بانگەوازێك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کەسوکاریان بەمەبەستی پەنابەری ڕوویان لە ئەوروپا کردوە!

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ‌و کۆچبەرانی حکومەتی هەرێم بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو پەنابەرانە دەکات کە وونبوون، یان لە زیندانەکانی ووڵاتانی ئەوروپا دەستبەسەرکراون، بە مەبەستی دۆزینەوەو هاوکاریکردنیان‌و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.هەروەها کاردەکات بۆ گێڕانەوەی تەرمی ئەو پەنابەرانەی کە گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی دووشەمە٢١-٩-٢٠١٥ لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتی گشتی کۆچ و کۆچبەران لە حکومەتی هەرێم، وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو بەڕێوبەرایەتییە کۆبوەوە. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆ هاوکاری و بەدوادا چوونی ئەو پەنابەرانەی وون بووان وەیان لە زیندانیەکان وگرتوخانەکانی ئەوروپادا دەستبەسەرکراون، یاخود بەداخەوە لەریگای هات و نەهاتی پەنابەریدا گیانیان لەدەستداوە.

وەفدی فیدراسیۆن پێک هاتبوو لەدەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران،ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن. وەفدی بەڕێوبەرایەتی گشتی کۆچ‌و کۆچبەران پێکهاتبوون لە (شادان عبدول کریم بەرپرسی هۆبەی پەنابەرانی ڕەوەندی کوردی لە بەریوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەران، نەزهەت حسین بەرپرسی بەشی پەنابەرانی رەوەندی کوردی و ئیبراهیم خضر لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ) کۆبوونەوەکە لەنوسینگەی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە قسەوباسکرا کەلەلایەن بەریوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە خرایە بەردەم وەفدی فیدراسیۆن:

١-سەردانی پەنابەرە زیندانیەکان بکرێ بەمەبەستی هاوکاریکردنیان لە ولاتی یونان،تورکیا،ولاتانی تری ئەوروپا.

٢-ئەوپەنابەرانەی لەرێگای هاتو نەهاتی پەنابەریدا بێ سەروشۆێنن. هەوڵ بدرێن بدۆزرێنەوە.

٣-ئەوپەنابەرانەی گیانیان لەدەستداوە تەرمەکانیان بگەرێنرێتەوە باوەشی کەسوکاریان. وفەرمانگە خەرجی ناردنەوەکەی لە ئەستۆ بگرێت.

سەرەتا شادان خان وردەکاری پرۆژەکەی خۆیانی روون کردەوەو دەربارەی هەنگاوەکان و بەرپرسیارێتیەکانی حکومەت لەو بوارەدا قسەوباسی کرد. پاشان وەفدی فیدراسیۆن لەسەر کێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران لە گرتوخانە دەستبەسەرەکان، ئەو پەنابەرانەی بێسەروشوێنن وئەوهەوڵانەی فیدراسیۆن لەدەورەی رابردودا ئەنجامی داوە قسەوباسیان کرد و هەروەها باسی ئەو پەنابەرانەیان کرد کە گیانیان لەدەستداوەو بەهۆی دەستکورتی کەسوکاریانەوە نەتوانراوە تەرمەکانین رەوانەی کوردستان بکرێتەوەو بەناچاری لە تورکیاو قوبرس وئیتالیا شوێنەکانی دیکە نێژراون.

دوای ئەوەی وەفدی فیدراسیۆن دڵنیابوو لە هەنگاوە عەمەلیەکانی پرۆژەکەو ئامادەیی بەریوەبەرایەتی ناوبراو بۆ هاوکاری ئەو کێشەیە، بڕیاری دا کە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەش پێك بهێنێت لە پیناو بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ئەو تەوەرانەی ئاماژەیان پێدراوە لەسەرەوە.

بەریزان!

وەک هەموو لایەک ئاگادارن لەماوەی چەند سالی ڕابردوودا. فیدراسیۆنی پەنابەران وه‌ک ته‌نها ڕێکخراوی داکۆکیکار له‌ژیانی پەنابەران و کیشەکانیان‌، بەپشتیوانی ریكخراوە پەنابەریه‌کان وکۆروکۆمەڵی ئینسانی لەسەراسەری ئەوروپا ولە کوردستاندا توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ئه‌وانو خواسته‌کانیان بکات وله‌م پێناوه‌شدا لەهەوڵەکانیدا بەردەوام بووەو سەدان پەنابەر لە ئاکامی کاری خۆبەخشانەی هەڵسوڕاوانی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقیدا مافی پەنابەرێتییان وەرگرتوە، یان لە زیندانەکاندا ئازادکراون و هاوکاریان کراوە بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر ژیانی ئاسایی خۆیان. لەسۆنگەی ئەم بەهاو پرەنسیپانەی فیدراسۆنەوە، ئەم هەنگاوە ئێستا بەسەرەتایەک دەزانین بۆ ‌ئاوڕدانەوە له‌ژیانی په‌نابه‌ران‌و خێزانه‌کانیان و کۆمەك کردن بە چارەسەری کێشەو گرفتەکانیان و رزگارکردنیان لەو میحنەتەی کە تێی کەوتون.

بۆیە‌ داواتان لیده‌که‌ین وەک هەمیشە ئەوخێزانانەی کەسیان بەهەر هۆیەکەوە بیت لە زیندانن یان لە گرتووخانەکاندا دەستبەسەرکراون، یان کەسیان بی سەروشۆینە یاخود بەهۆی کەمدەرامەتیەوە نەتوانراوە تەرمی ڕۆلەکانیان بهێننەوە بۆ کوردستان، لە زووترین کاتدا پەیوەندی بە نوسینگەکانی فیدراسیۆن و هەڵسوراوانی فیدراسیۆنەوە بکەن لەدەرەوە وەیان لە ناوخۆی کوردستان.

بۆپەیوەندیکردن بە هەڵسوڕاوانی فیدراسیۆنەوە لەم ووڵاتانە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە.

بەریتانیا – ئاسۆ گۆران 00447895636633 – دەشتی جمال  00447856032991
سویسرا – ئەحمد علی  0041788532004
فینلاند – ڕێبوار عارف  00358403278125
ئەڵمانیا – بەکر حەمەد 00491725799170
کەنەدا – جەلال سەعید 0015198411816
تورکیا- ڕۆژ عەزیز 00905353877421
لە کوردستانیش دەتوانن لەرێگای ژمارە تەلەفۆنی 07501730707 ئاری جلال یان ئامانج عبدولا 07702204844 پەیوەندی بکەن بە فیدراسیۆنەوە

یان ئەوانەی لە سلێمانی و دەوروبەری دەژین دەتوانن سەردانی نوسینگەی سلیمانی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بکەن لە گەڕەکی عەقاری.

یان بە ئیمیلی:ifir@hotmail.co.uk-ifirbk@hotmail.com

تا بەدواداچوون وهاوکاری پێویست بکرێن بۆ وەلامدانەوە بە کیشەکانیان.

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٢-٩-٢٠١٥

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *