فیدراسیۆن لە پێناو بەتەنگەوە هاتنی پەنابەران  وفریا کەتنیان کۆبووە

ڕۆژی  ٣-١٠-٢٠١٥ بەرپرسیارانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە(ئامانج عبدولا ،ئاری جەلال، بەختیار عمر) بە ئامادەی (دەشتی جەمال) سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

تەوەرەی باسەکانی کۆبوونەوەکە:

١-بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و مەسەلەی کۆچ.

٢-ئەرکەکانی فیدراسیۆن لە ئیستادا و نەخشەی داهاتوو.

٣-کاروباری نوسینگەی لقی کوردستانی  فیدراسیۆن .

سەرەتا دەشتی جەمال لەسەر دۆخی ئیستای کوردستان و عێراق و ناوچەکەوە ئەوپیشهاتەو ئالۆگۆرە تازانەی لەجەنگی نیوان دەولەتە زل هیزەکانی دنیا وناوجەکە ئەو هیزو لایەن ودەستەو تاقمانەی کەبەسەر ئەم لایەنانە دابەش بوون و لەپیناو قازانجو بەرژەوەندیەکانی خۆیان ژیانی خەلکی ئەو کۆمەلگایانەیان لەگەل جەنگو نائارامی وهەژاری وگرانی و ژیر پینانی سەرەتاترین داخوزیەکانی خەلک بەرەو رووکردوە قسەوباسیکرد..ئەوەشی ووت  بەشیک لە خەلک بەناچاری جگە لەوەی گیانی خۆیان خیزانیان رزگار بکەن ریگای قاچاغو پرمەترسیان هەلبژاردوەتا لە ژیانیکی ئارام بەهرەمەند بن..باس لەوە کرا فیدراسیۆن لە جەرگەی ئەو ئالۆگۆرە تازانەدا  وەک ڕێکخراوەیەکی پیشکەوتوو وئینسانی جۆن دەتوانێت هەڵوسیتی لێ بگرێت..

چۆن دەتوانێت فریای قوربانیەکان بکەویتو دەور بگڕێت وبەهانایانەوە بچێت.توانایەکانی فیدراسیۆن چەندە چۆن بتوانیت کیشەکانیانو ئوموریان بەدەستەوە بگیرێت و هاوکاری بەرچاو رۆشنی زیاتر بخاتە بەرپی پەنابەران ..سکرتیری فیدراسیۆن ئاماژەی بە کارەکانی دەرەوە کرد وە لەناوخۆی کوردستان نەخشەیەکی کورتی خستە بەردەم بەرپرسیارانی فیدراسیۆن بەتایبەتی لەسەر چەند هەنگاوێکی عەمەلی بەدوا داچوونی  کارەکانی ئەو لیژنەیەی کە لەهەولیر پێک هاتووە بۆ بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو پەنابەرانە ی کە وونبوون بدۆزرێتەوە و ئاشنا بکرینەوە بە کەسوکاریان لە کوردستان، هەروەها ئەوانەی لە زیندانەکانی ووڵاتانی ئەوروپا دەستبەسەرکراون لیست بکرین لەگەل لیژنەکەو پاشان ئاسانکاری بکرێت بۆ سەردانیان لە نزیکەوە وفشار خستنە سەر ئەو ولاتانە بۆ ئازادکردنیان،وەدوای وەرگرتنی زانیاری تەواو لەکەسوکاری ئەو پەنابەرانەی گیانیان لەدەستداوە چۆن لە ریگای ئەو لیژنەیەوە ئاسانکاری بکریت بۆ هێنانەوە تەرمەکانیان وە لیژنەکە راسپیریت بۆ ئامادەکردنی سی فۆرمی جیا تا کەسوکاری پەنابەران بتوانن پری بکەنەوە سەردانی نوسینگەی فیدراسیۆنو فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران بکریت.  لەوکۆبوونەوەیەدا ئامانج عبدولا وەک بەرپرس بۆ ئەوکارە  لە ناو لیژنەکەدا ڕاسپێرا.

هەوەها لقی فیدراسیۆن بۆ پرۆژە بریاریک کە خراوەتە بەدەم پەرلەمان سەبارە بە کیشەی دیۆرتکراوەکان و مەسەلەی پەنابەران لە ئاستی کوردستاندا بەدوادا چوونی بۆ بکات..هەروەها سکرتیری فیدراسیۆن راپۆرتی هەردوو کۆبوونەوەی لەگەل کۆنسلی گشتی ئەڵمانیا وئەمریکا دا  لەسەر هەڵومەرجی کوردستان و مەسەلەی رەوی بە کۆمەل و ئەو بەرپرسیاریتیەی دەکەوێتە سەر شانی ئەوان باسکرد.

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە چۆسەر کارەکانی نوسینگەی فیدراسیۆن وکاتەکانی کردنەوەی نوسینگەو بەدوادا چوونی کیشەکانی ئەوانەی سەردانی نوسینگە دەکەنو تا داتاکردنی سەرجەم کیشەکان و ریکخستنی کۆبوونەوەی مونەزەمی بەرپرسیارانی فیدراسیۆن  وئامادەی بۆ هاوکاری ویارمەتیدانی ئەوکەسانەی  کیشەی پەنابەرییان هەیە و فیدراسیۆن ڕیگا چارەی گونجاو پێویست بخاتە بەردەمیان. وبریاردا ئاری جەلال ئەو کارانە ئامادەبکات وبەرەو پیشببات.

لەسەر ئەوکارانەی پیویستە بۆهاوکاری ئەوکەمپانەی ئاوارەکان کە پیشتر فیدراسیۆن کۆمەکی پی گەیاندون، تاکید لەسەر رێکخراوبوونی پەنابەران بۆ کیشەکانیان وبەدوادا چۆن لەگەل ئەوریکخراوانەی هاوکارن بۆ یارمەتی ئاوارەکان قسەوباسکرا.

دوایین بەش لەسەر دارای فیدراسیۆن و بیئیمکانیتی فیدراسیۆن قسەوباسکرا کە چۆن بتوانریت لەم دۆخە هەستیارەدا کە خەڵکێکی زۆر پێویستیان بەبونی  فیدراسیۆنە بتوانیت پرۆژەو یارمەتی وهاوکاری بی قەیدو شەرت و ڕێگای دروست پەیدا بکات بۆ ئەوەی کارەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بەردەوام بێت.

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٣-١٠-٢٠١٥

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *