تەرمی ٥پەنابەر لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەران و کەسوکاری پەنابەران وەرگیرانەوە سلیمانی-٢٥-١-٢٠١٦:

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” کاتژمێر (٤٥ : ٧) خولەکی بەیانی ڕێکەوتی 24/1/2016 تەرمی پێنج هاوڵاتی هەریمی کوردستان بە ناوەکانی (1-سالار محمد قادر 2-عبدالقادر محمد قادر 3-ئایە سالار محمد 4-احمد سالار محمد 5- یوسف سالار محمد) لە ڕێگای فڕۆکەخانەی (ئەسینا) بۆ (عمان)پاشان گەیەنرانە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەران و کەسوکاری پەنابەران بە ئامادە بوونی ڕاگەیەندنەکان وەرگیرانەوە”

ئاری ئەوەشی ووت”پاس ئەوەی وەفتنامەی ئەو هاولاتیانە درایە دەستم تەرمەکانمان بە ٥ ئوتومبێلی بەریوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەرەو شاری کەرکوک بەرێکرد دوای بردنیان بۆ ماڵی قوربانیەکان و مزگەو تەرمەکانمان لە گۆڕستانی پەنجا علی لە نزیک شارەدێی لەلیلان بەخاک سپێرا”

ئاری لە سەر ئاگادارییان و چۆنێتی هاوکاریەکانیان بە خێزانی ئەو قوربانیانە ووتی”کاتژمێر ٦١٠خولەکی ئێوارەی ڕۆژی ٢٤-١٢-٢٠١٥ لەلایەن هاوڵاتیەک بە ناوی کاک (هیوا) ئاگادار کراینەوە کە ڕوداوێکی نەخوازراو لە یەکێک لە دوورگەکانی یۆنان ڕوویداوە، کە تێدا چەند خزمێکی گیانیان لەدەستداوە داوە بە هۆی نقومبونی بەلەمەکەیانەوە. پاشان ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان کرد بە یەکێک لە ڕزگار بووانی ڕوداوەکە ورووداوەکەی بەم شێوەیە بۆ گێراینەوە:

لە کاتژمێر ١ی شەوی ٢٣-١٢-٢٠١٥ ١٨ پەنابەر لە کاتی کۆچکردنیان لە دوورگەی(دیدیم) تورکیا بۆ دوورگەی (لەیرۆس) یۆنان دوای دوو کاتژمێر ڕۆیشتنیان بە ناو ئاودا بەلەمەکەیان پەکی دەکەوێت و ١٤ سەرنشینی نێو بەلەمەکە گیان لەدەستدەدەن، کە ٦ هاوڵاتیانی هەریمی کوردستان و ئەندامی یەک خێزانن دانیشتووی شاری کەرکوک گەڕەکی پەنجا علین بەناوەکانی (1-سالار محمد قادر/ سەرۆکی خێزان 2-عبدالقادر محمد قادر 3-ئایە سالار محمد 4-احمد سالار محمد 5- یوسف سالار محمد ٦- ئەیوب سالار محمد) تەنها هاوژینی سالار محمد کە دایکی منداڵەکانە ڕزگاری دەبێت بە ناوی (لەیلا)وە تەرمی (ئەیوب سالار محمد، نەدۆزرایەوە.

هەروەها چوار هاوڵاتی دیکە دانیشتوی شاری سلێمانی بە ئەصڵ خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانن کە ئەندامی یەک خێزانن بە ناوەکانی (هەیبەتی فەیزی سەرۆکی خێزان ، کوڵنار احمد . هانا هەیبەت ، کازیوە هەیبەت،karkukii

چوار هاوڵاتی دیکە کە ئەندامی یەک خێزان بوون خەڵکی ئەفگانستان بوون.

لە پەیوەند بە چۆنێتی گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان ئاری ووتی”

لە شەوی ٢٤-١٢ وەک فیدراسیۆن فەرمانگەی کۆچ وکۆچبەرانم لە هەولێرم ئاگادار کردۆتەوە . دوای چاوەڕوانیەکی زۆر پەیوەندی ڕۆژانە لەلەگەڵ زۆریک لە لایەنی پەیوەندیدار بەڵام بەداخەوە هیچ کەس و لایەنەیک ئامادەی خۆی نیشان نەدا بە سەرفکردنی تێچوی گەڕانەوەی تەرمی ٥ هاوڵاتیە کەرکوکیەکە و ٤ هاوڵاتیە مەریوانیەکە.

بۆ ئەوە مەبەستە پەیوەندیم لەگەڵ (د.دەرباز) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراقی کرد ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان بەڵام داوای نوسراوی وەزارەتی دەرەوەی دەکرد.

لە ڕێگەی نوسینگەی پەڕلەمانی عیراق لە سلێمانی توانرا چاوم بە (شیخ عمر بەرزنجی) بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق بکەویت و نوسراوی فەرمی فیدراسیۆنی پەنابەرانی بدەمێ سەبارەت بە گەڕاندنەوەی تەرمەکان .

(شیخ عمر بەرزنجی) بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕەزامەندی خۆی نیشاندا سەبارەت بە گەڕانەوەی تەرمەکان.

دواتر نوسراوی فیدراسیۆن و وەفاتنامەی قوربانیەکانم ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی نشینگەی سلێمانی کرد سەبەرەت بە گەڕانەوەی تەرمەکان بەڕێزیان ڕەزامەندی خۆیان نیشاندا .

تەنسیقم کرد لەگەڵ بەڕێزان (مقدەم ئاسۆ ، کاک هیوا بەڕێوبەری ئاسایشی فڕۆکەخانە ، کاک دانا محمد بەڕیوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان) هەتا سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کەسوکاری قوربانیەکان و بچنە بەشی هاتووان و بە ڕێوڕەسمێکی شایستە تەرمەکان وەر بگیرێنەوە.\

تێبینی

هەتا گەڕانەوەی تەرمی قوربانیەکان بە دەیان پەیوەندی تەلەفون لە نیوان ئێمە و بالویزخانەی عیراق لە یۆنان هاوکارانمان کاک هیمن کاک حسین ، و بنەماڵەی و قوربانیەکان بەریوبەرایەتی کۆچو کۆچبەرانی هەریم و (وەزیری کۆچی )عیراقی ، نوسینگەی پەرلەمانی عیراق ، سەرجەم بە شەجیاجیاکانی فرۆکەخانە………….. ئەنجام دراوە

ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەردەوام دەبیت لە ئاگادارکردنەوەتان لەسەر هەواڵی پەنابەری و ئەو کارانەی فیدراسیۆن لەپیناو هاوکاری بەتەنگەوەهاتنی پەنابەران پەریوەی دەبات.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *